بارزانیی نەمر. خەبات لە پێناو ناسنامەدا

مەلا مستەفای بارزانی یەكێك لە گرنگترین و ناودارترین كەسایەتییە سیاسیی و شۆڕشگێڕی كوردی عێراقە كە لە مێژوویی هاوچەرخی عێراق و كورستانی عێراق خاوەنی پێگەیەكی تایبەتییە.
پێگە و كەسایەتیی مەلامستەفای بارزانی لە مێژوویی عێراق و كوردستان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە كە كاتێك خوێندنەوە بۆ مێژوویی پر لە سەراونشێویی عێراق و كوردستان دەكرێت، ناتوانیت ئاماژە بە رۆڵ و كەسایەتیی بارزانی نەكەیت.
بێگومان مستەفا بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی لە خەباتی سیاسی و شۆرشگیریی كوردستانی عێراق هەبوو، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە مەلامستەفا بارزانی هاتووەتە نێو كار و چاڵاكیی سیاسی و هاورێ لەگەڵ خانەوادەكەی بە تایبەت برا گەورەكەی شێخ ئەحمەدی بارزانی، لە دوای هێرشی عوسمانییەكان كاری سیاسی و شۆرشگێرییان ئەنجام داوە، لە ماوەی نیو سەدەدا سەركردایەتیی شۆڕشگێری كوردەكانی عێراقی بە ئەستۆ گرتووە.
لە ماوەی خەبات و تێكۆشانی مەلا مستەفابارزانی لەگەڵ دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، چ لە سەردەمی پاشایەتی، چ لەسەر دەسەڵاتی چەپەكان و عەرەبە ناسیۆنالیستەكان و لە كۆتایییدا بەعسەییەكان كە لە رٍێگەی كودەتاوە هاتنە سەر كورسیی دەسەڵات، بارزانیی نەمر و یاورانی و شۆرشگێرانی تر، بە فیداكاری و هەوڵ و تێكوشانیان پارێزگارییان لە مافی گەلەكەیان دەكرد و لەو رێگەیەیشدا فیداكاری و قوربانییەكی زۆریان بەخشی.
*ئەم وتارە لە ڕۆژنامە فەرمییەكانی ئێراندا بڵاو بووەتەوە و پوختەیەكی لێ كراوە بە كوردی.
لە فارسییەوە رێبوار حەمەلاو شوانی
ماڵپەری رۆژنامەی ئێران http://www.iran-newspaper.com/?nid=5596&pid=5&type=0




