٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەمرۆ یادی 35 ساڵەی کۆچی دوایی مەلا موستەفا بارزانی کەڵەپیاوی کوردایەتی و نەتەوەییە.... عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

مێژوومان پرە لە شانازی و کەسایەتیی هەڵکەوتوو کە بربرەی پشتی شۆرشە نەتەوەییەکان بوون، کە زۆر جار لە کات و یادی خۆیدا ئاماژە بە ناوی تەک تەکیان دەکرێت و کراوەتەوە. ئەمرۆ یادی کەسێک دەکەینەوە کە بووەتە لاپەرەیەکی زێرین لە مێژووی گەلی کوردا، ئەویش مەلاموستەفای بارزانیە.

موستەفا بارزانی ئەو کەسە نەتەوەیی و خەباتگێرەیە کە توانوێتی لە خانەقینەوە تا زاخۆ لە قامیشلۆوە تا کرماشان و جوانرۆ، لە ئیلام و مهاباد و پیرانشار و ورمێ و ماکۆ و دیاربەکرەوە تا ناوچەکانی لای سۆڤیەتی کۆنەوە. گشت شار و ناوچە و شاروچکەکانی کوردستانی مەزن خەڵکی لەگەڵ دەکەوێت و پشتگیری لە شۆرشەکەی دەکەن.
بارزانی سەرکردەیەکی سنوورنەناس و ناوچە نەناسبووە، بە گشت مانای وشە کورد و کوردستانی بووە. زیندووترین بەڵگەیش بۆ ئەو ڕاستییە بەشداریی کوردستانیانی گشت شار و ناوچەکانی کوردستان لە شۆرشەکەی ناوبراودایە، کە تا ئیستاش درێژەی هەیە.
بارزانی بە خۆیی و هەزاران پێشمەرگەی هاوبیری، بە سەدان کیلۆمیتر خۆیان گەیاندەوەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە کۆمارە ساواکەی کوردستان لە مهابادا بەشدارییان کرد. بەشداری بارزانییەکان لە کۆماری کوردستان پشتیوانییەکی بەهێز بووە بۆ دروستکردنی سوپای کوردستان، کە خودی بارزانی بە پلەی جەنەرال سەرپەرەشتی ئەو سوپایەی کردووە.

بارزانی لە یادنەکراو هەر لە پاش تێکچوونی کۆمارەوە تا رۆژی کۆچکردنەکەی تووشی سەدان کارەساتی دڵتەزێن و خۆراگری بووە. داستانی پەرینەوەیان لە چۆمی ئاراس، تەمەنی ئاوارەییان لە رووسیا، دووبارە گەرانەوەیان بۆ باشووری کوردستان و چوونەوە ناو شاخەکان و بەربەرەکانی لە بەرامبەر ڕێژیمەکانی یەک لە دوای یەکی ئێراق. ڕێکكەوتننامەی جەزایر و پلانە شوومەکەی سەددام و شاهــ بە دژی کورد و زۆر کارەساتی دیکە، بوونەتە هەوێنی ژیانی رۆژانەی تەواوی تەمەنی گەنجێتیی بارزانیی نەمر تا رۆژی ماڵئاویی لە گەلەکەی. جا مرۆڤی وا! شایستەی هەمیشە ڕێز لێنانە وە بیرهێنانەوەیە.
جێێ خۆیەتی کە هەموو کوردێک و کوردستانییەک بە دوور لە تەعەسوبی حیزبایەتی و ناوچەیی و ئایدولۆژیەتی، لە ساڵیادی کەسایەتییە کوردستانییەکاندا بەشکۆوە و یادیان بکەنەوە، نەوەی نۆی لە کەڵەپیاو جوامیرەکانی پێشووتری مێژوو هۆشیار بکەنەوە. چەند رۆژی دیکەیش یادی کارەساتی 10ی خاکەلێوە رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد دەکرێتەوە. هەربۆیە یادی ئەم سەکردانە لاپەرەی مێژووی پر لە ڕێنۆێنی و سەروەرییە بۆ نەوەی ئیستاو داهاتوومان.

لە یادی 35 ساڵەی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو جەنەراڵە لە بیر نەکراوەی گەلەکەم نەوی دەکەم، هەزاران سڵاو پارچە گوڵ ئاراستەی گۆرەکەی دەکەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار