٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سیاسیەتی تاكرەویی، مەترسی بۆ سەر دیموكراسی لە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

هەروەك روون ئاشكرایە لە دوای ساڵی 2003 وە روخانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس، لە جیاتی ئەوەی عێراق بیری دیكتاتۆری و تاكرەویی لە بیر بكرێت و لە شوێندا دەسەڵاتێكی دیموكرات و ئازادی دروست بكرێت بە پێچەوانەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانیانەوە بارودۆخی ئێراق تا دێت بەرەو ئاقارێكی مەترسیدار دەبەن، بە تایبەتی لە رووی ئەمنی، ئیداری و یاساییەوە. گرژی و ئاڵۆزكردنی بارودۆخی هەنووكەیی ئێراق یەكێكە لە ئارمانجە هەرە سەرەكییەكانی دەوڵەتانی هەرێمی بە تایبەتی ئەوانەی كە لە دژی بنەما سەرەكییەكانی دەسەڵاتی یاسا و دیموكراسییەتن و هەوڵ دەدەن دەسەڵاتێكی تاكەكەسی بە سەر ئیرادەی كۆمەڵگەدا بسەپێنن.

 

 

ئەو رەوشە مەترسیدار و خۆێناویەی، كە ئێستا عێراقی تیدا تێپەر دەبێت، هەموو رۆژێك ژمارەیەكی زۆر خەڵكی تێدا شەهید و بریندار دەبێت و لە مەترسی گیانیان ئاوارەی شارەكانی تر دەبنەوە و هۆكاری هەموو ئەو ناسەقامگیرەیەش بۆ نەبوونی پلانی ئەمنی دەگەرێتەوە كە ریی لە بەردەم تێرۆریستان دا خۆش كردووە، تا بە ئارەزوویان خۆیان ژیان لە خەڵكی عێراق تاڵ بكەن.

 

لەلایەكی دیكەوە بەردەوامبوونی هەرەشەكانی مالیكی لە رێگەی سەربازی بۆ سەر شاروشارۆچكەكان لە سەر ناوی لە ناوبردنی تێرۆریستان و كێشەیەكی تایفی مەترسیداری دروستكردووە و ئەوەش وایكردووە متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا نەمێنێت و وایكردووە كە حكوومەتەكەی مالێكی نەتوانێت باری سەقامیگری و ئاسایش بۆ وڵات فەراهەم بكات.

 

 

لای هەمووان ئاشكرایە كە رژێمە كانی رابردوو، سەروەت و سامانی وڵاتیان بۆ مەبەستی لە ناوبردنی شۆرشەكانی كورد و كیمیاباران و ئەنفاڵ و وێرانكردنی هەزاران گوند خەرجكرد و هەروەها هەر جارێك كە هەستیان بەوە كرد بێت كە چەك و تەمەنییان هەبوو بێت ئەو پەڵاماری ئەو وڵاتی دراوسێی و ئەوتریان داوە، بەڵام هەموو ئەو زۆرداریی و تاكڕەوییانە جگە لە ماڵوێرانی خەڵكی عێراق هیچ ئاكامێكی تر نەبوو.

 

 

لە لایەكی دیكەوە حكوومەتی ناوەند بە تووند دەستور یاساو پێشێلكردوە و باوەری پێی نییە، بەهەموو شێوەیەك هەوڵدراوە گرفت لەبەردەم حكومەتی هەرێم دروست بكرێت، لەنەگەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكان‌و داننەنان بە شارو شارۆچكە كوردییەكان‌و سەرەكی ترینیان شاری كەركوكە كە بەهەموو شێوەیەك هەوڵدراوە لە كوردستان دایببڕێنن‌و بەشارێكی عێراقی و عەرەبی ناوی بەرن،بەم دواییانە لە ژێر ناو بەپارێزگاكردنی چەند ناوچەیەك و هەروەها بەكارهێنانی ئەو جۆرە سیاسەتانە بۆ سوود وەرگرتن لە هەڵبژاردن سەردانی چەند ناوچەیەكی جێی ناكۆكیان كردووە، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا كێشە و ناكۆكییەكان زیاتر و قوڵتر دەكاتەوە.

 

بە بروای من ئەوەی جێی مەترسی و پرسیارە حكومەتی ئێستای عێراق، هاوشێوەی هەموو رژێمە كانی رابردوو، بە هێزبوونی خۆی لە بوونی سوپایەكی بەهێز و كرینی چەك و تەقەمەنی زۆر دەبینێتەوە، لە بودجەی ئەمسالێش بۆ بەهێزكردن و پرچەككردنی سوپاكە چەندین میلیارد دۆلاری تەرخانكردووە، حكوومەتێك كە كەرتی تەندروستی و ئابووری و ژینگە لە نزمترین ئاست دابێت، گەڕ مەبەستێكی تایبەتی نەبێت، ئەو هەموو پارەیەی بۆ كرینی چەك و تەقەمەنی بۆ چییە ؟ لە كاتی ئێستادا عێراق لە هیچ جەنگێكدا نیە و بەم عەقلیەتە هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان .

 

 

ئەوەی لە ئێستادا پێویستە لە سەر گشت لایەنە سیاسیەكانی عێراقی، كە ڕوولەگفتوگۆ بكەن، عەقڵ وحیكمەت بكەنە پێوەر، واز لە بەرژەوەندی تایفەگەری و بیری تەسكی كەم و زۆری حزبایەتی بێنن، پێوستە نەگەرێنەوە بۆ سەر عەقلیەتی تاكرەویی و دیكتاتۆریی و ئەو دەستوورەكەی كە زۆرێنەی خەڵكی عێراق دەنگیان لە سەر داوە پابەندی بن و جێی بە جێی بكەن.

 

هەروەها پێوستە جارێكی تری رێگە نەدرێت هیچ لایەنەك لە عێراق سەرەوت و داهاتی ئەو وڵاتە بەمەبەستی كرێنی چەك وتەقەمەنی و مانەوەی خۆی لە سەر دەسەڵات بەكاربهێنێت، ئەوەی لە ئێستادا گرنگییە گەڕانەوەی متمانە و دانووستان لە نێو گشت چین وتوێژەكان و هەروەها پابەندبوونە بە دەستوور و گرنگیدانە بە جێگریكردن و سەقامگیری و پێشڤەبردنی بواری پەروەرد و ئابووری و تەندورستیی و هتد. ئەگینا ئایندەی عێراق بەرەو ئاقارێكی مەترسیدار دەروات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار