سەرۆك بارزانی و سەروكەوتنی دیپلۆماتی كورد

ریبوار حەمەلاو شوانی
لە رۆژگاری ئەمرۆدا سەرۆك مەسعوود بارزانی میراتگری شەرعی و مێژوویی سەركردایەتی كوردستانە، داكۆكیكاری راستەقینەی مافەكانی كوردە،سەرۆك بارزانی چ لە سەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی ناوچەكە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە كەسایەتیەكی سیاسیی ژیرو جێی متمانە هەژمار دەكرێت و ئەمانە هەموویی بۆ مێژوویی و ئەزموونی خەباتكاری ئەو سەرچاوەی گرتووە و لە راست و دروستی رابەرایەتی و و حەكیمانەی شۆرشی كورد رەنگی داوەتەوە، كاریگەریشی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێو دەوڵەتی هەیە.
لە ئێستا سەرۆك بارزانی تەنها وەك سەرۆكی حزبێك یا هەرێمێك لە حوكمرانی عێراق نییە بەڵكو نوێنەرایەتی دووم نەتەوە لە عێراق دەكات. بەلای سەرۆك و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی هەرێم و ڕۆژئاواوە سەرۆك بارزانی بە گرنگترین سەركردەی سیاسیی لە سەرتاسەری عێراق و ناوچەكە هەژمار دەكرێت و هەموویان زۆر بە تاس و بە وریاییەوە گوێرایەلی را و بۆچوونەكانی سەرۆك بارزانین .
لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی حكومرانی لە هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی لە پێناو سەرفرازی و سەربەخۆیی كوردستان، رووبەرووی چەندین كێشە و هەرەشە و مەترسیی وڵاتانی ناوچەكە بۆتەوە و بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە هەڵسوكەوتی لە سەر گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ورۆژهەڵاتی ناوەراستدا كردووە و هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەر تاكو مافەكانی گەلی كوردستان بە شێوەی دیپلۆماسی و دانووستان لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی جیهان بۆ گەلی كوردستان بگەرێنێتەوە . ئاشتیخوازی بەردەوام و تێكۆشانی لەپێناو چەسپاندنی دیموكراتی لە عێراق وایكردووە كە گرنگییەكی زۆر بە كەسایەتی سەرۆك بارزانی بدرێت لە سەر پرسە ناوچەیی و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ببێتە جێی بایەخ.
هەموو ئەو متمانە و بروایانە بە بەلاش بە سەرۆك بارزانی نەبەخشراوەو كەسیش بەسەریدا نەیچەسپانووە، بەڵكو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە سەركردایەتیەكی هاوسەنگ و واقعبیانە و روون و ئاشكرایی بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەكانی خستۆتە روو.
لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان لەو پەڕی ئارامیی وسەقامگیریدا بە بەرواورد لەگەڵ دەوروبەرە پر كێشە و ململانێ دەژیێت، سیاسەتی سەرۆك بارزانی پەیامی خۆشەویستی و ئاشتیی و بونیادنان و ئاوەدانییە بۆ خەڵكی كوردستان، بۆیە بارزانی زامنی پاراستی مافەكانی گەلی كوردستانە.
سیاسەتەكانی لە ئاست وڵاتانی دراوسی و جیهان، سیاسەتێكی روون و راشكاوانە بووە، دژی بەكارهێنانی هێز و دەستێوەردانی ئەو وڵاتانەی لە كاروباری نیۆ خۆیی هەرێمە هەرێم رەتكردۆتەوە، بە هەمان شێوەش دەستێوەردانی لەكاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتانەی رەتكردۆتەوە، ئەمەش ئاكامی باشی لەگەڵ ئێران و توركیا لێكەوتۆتەوە. ئەو سیاستە دیپلۆماسی و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی وایكردووە تا بە هۆی ئەو ئاشتی وسەقامگیرەیەی هەرێمی كوردستان سەدان كۆنسۆلخانە و كۆمپانیایی ناوچەیی و جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و سەرمایە گوزاری بكەن.
لە لایەكی دیكەوە گرنگیدانی سەرۆك بارزانی بە كولتووری جوانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئاینی، لە كوردستان و رێزگرتن لە هەموو بیروبۆچوونەكان و باوەری تەواو بە پرەنیسپەكانی مافی مرۆڤ ئەمانە هەموویان بوونەتە شانازیی و دروستبوونی متمانە لە نێو وڵاتانی جیهان و سەنگ و پێگەی كورد زیاتر دەكەن.
هەروەها بۆ جاری دووەم بانگهێشتكردنی سەرۆك بارزانی بۆ كۆربەندی ئابووری جیهان داڤۆس، دانپێنانی ئاشكرایە بە هەرێمی كوردستان و سیاسەتە سەركەوتووەكانی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و سەقامگیری، هەموو ئەمانە وا دەكەن كە پێگەی كورد چ لە سەر ئاستی ناوخویی و وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەهێزتر بێت و كورد بە مافەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێكۆشانی بۆ دەكات نزیك بكاتەوە.




