كورد، لە پێناو مافەكانی تێدەكۆشێت وپاشگەستبوونەوە نییە

رێبوار حەمەلاو شوانی
لەگەڵ ئەوەی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە درێژایی مێژویی و ماف و خاكی كوردستان یان داگیركردووە كیمیاباران و ئەنفال و هەزاران گوندی كوردستانیان وێرانكرد، هەوڵی گۆرینی دیموگرافیای كوردستانیان دا بەڵام كورد بە روحیەتێكی مرۆڤانە و دوور لە دڵ رٍەقی و كینە گشت هەوڵە كانی خست گەرٍبۆ ئەوەی عێراق لە ماڵوێرانی و دیكتاتۆری بەرەو ئاراستەیەكی راست و دیموكراتی ببات
هەر چەند ە دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس،ئێمەی كورد سیستەمی فیدرالیمان هەڵبژارد و چاومان لە بەشێكی زۆر لە مافەكانمان پۆشی. بەڵام ڕووداوەكانی ئەم چەند ساڵەی رابردوویی عێراق ئەو ڕاستییەیان سەلماند كە دەكرێت سیستمی فیدرالی لە وڵاتێكی فرە نەتەوەی هاوڕەگەز یان تا ڕادەیەك لە یەكتری نزیك لە ڕووی كولتوور و تێڕوانینیان بۆ دیموكراسی و ڕێزگرتنیان لە ماف و ئازادیەكانی مرۆڤ ڕێگەچارەیەكی گونجاو بێت، بەڵام لەگەڵ عێراقییەكان كارێكی مەحالە.
گەر سیستمی فیدرالی ئێراق لەگەڵ سیستمی فیدرالی لەگەڵ چەند وڵاتانی دیكە بەراورد بكەین ئەوا رەنگە كارێكی مەحاڵ بێت چونكە حكوومەتی عێراق ئامادەنییە دان بە مافە رٍەوانەكانی گەلی كوردستان دا بنێت ئەواتا، چاویان بەو هەموو پێشكەوتن و سەقامیگرەی كوردستان هەڵنایەت و نایانهەوێت مافە كانی كورد كە لە چوار چێوەی دەستووری عێراقیشدا دانی پێنراوە جێبەجێی بكەن، هەر رۆژێك بە بەهانەیەك خۆیان لە داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەدزنەوە
هەروەها ئەگەری لە نزیكەوەی تەماشای رەوشی ئێستای عێراق بكەین بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی 2007-2008 بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی ئەمنی ئەمساڵ بە بەخوێناویترین ساڵەكانی عێراق هەژمار دەكرێت، هێشتا بارودۆخی ئەوكات بەپێی ئامارەكان لە بارودۆخی خوێناوی ئەو دووساڵە زیاترە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بێجگە لە هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دەسەڵات هیچ خەمێكی دیكەی نییە، حكومەتی ئێستای عێراق كە بەپێی دەستووری عێراقی 2005 دەبێت حكومەتێكی فیدرالی بێت و دەسەڵاتەكانی سنورداربێت و بەپێی ئەو پرانسیپەی بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەدەستووری عێراق ئاماژەی پێكراوە
ئەو بارودۆخە خۆێناوی و ناڵەبارەی، كە ئێستا عێراقی تێدا گوزەر دەكات، ڕۆژانە بە چاویی خۆمان دەبینین كە خەڵكانێكی زۆری تێدا دەكوژرێن و لەترس و دڵەڕاوكێ بەرەو شارەكانی تری ئاوارە دەبن، ژیان بۆتە دۆزەخێك بۆیان، ئەمەش لەئەنجامی نەبوونی پلانێكی تۆكمەو بوونی فەراغێكی ئەمنی، كە زیاتر ڕێگای بۆ تیرۆرستان خۆشكردووە، لە نێو وڵات بە كەیفی خۆیان پلانە گڵاوەكانیان جێبەجێ بكەن،لەولاشەوە ڕۆژانە لە میدیاكان گۆێبیستی هەڕەشەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی دەبین، لەوەی كە هێزی سەربازی بەكاردەهێنێت، گوایە بەهێز دەتوانێت ئارامی بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان بگێڕێتەوە، تای تەرازوو بەلای خۆیدا بدات.
ئەگەر كەمێك بۆ مێژوو بگەڕێینەوە، ئەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە هەر لەوساتەوەختەی ئەو عێراقە لەسەر بنەمایەكی وادروست بووە، كە ئەو برینانەی ئێستا سەر هەڵدات، وا بە ئاسانی زۆر زەحمەتە چارەسەر بكرێن، بۆیە هەڕەشەكانی مالیكی بەو جۆرە ناتوانێت سەقامگیری بێنێتە ئاراوە، بەڵام دەكرێت زمانی دایەلۆگ پێكەوە ژیان، بۆ دروست بوونی عێراقێكی نوێی دیموكراسی بگیرێتە بەر، شەڕو توندوتیژیەكان وەلا بنرێت، ڕژێمەكانی رابردوو هەرچی سامان و دارایی وڵات هەبوو، لە چەك و تەقەنی سەرفیان كرد، ئەویش لە بەكارهێنانی بۆ كپكردن و سەركوتكردنی شۆڕشەكانی كورد بە درێژایی مێژوو، لە پەلامارەكانیشی بۆ وڵاتانی دراوسێ هەر درێغی نەكردووە، بەڵام هیچی لە جێگا شین نەبوو، تەنها ماڵوێرانی نەبێت.
ئەوەی ئێستا واقعیەتە و بەچاویی خۆمان دەبینن حكوومەتی عێراق جگە لەوەی كە نایهەوێت دان بە مافەكانی گەلی كوردستان دابنێت و بە بەهانەی سەیروسەمەرە خۆی بدزێتەوە لە هەوڵی ئەوەدایە تا لە رێگەی پیلانگێری و كێشە تایفی و مەزهەبی گەڕانەوەی ناوچە دابرٍاوەكانیش بۆ نێو باوشی كوردستان ئاڵوز بكات، بۆیە پێوستە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ جێی بەجێكردنی و بە دەستهێنانی گشت مافەكان.
هەروەها لە ئێستاد نابێت بە هیچ شێوەیەك تەسلیمی گوشارە و پیلانگێرییەكانی حكومەتی بەغدا و مالیكی و شارستانییەكان ببینەوە و سازشكردن لە مافی ناردنە دەرەوەی نەوت و گاز، گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر و ژێردەستەیی. پێوستە ئەمجارەیان شەرٍی یەكلاكەرەوەی مان ونەمان بكەین . ئەوەی كە ساڵانێكی زۆرە لە پێناویی ئازادی و رزگاریخوازی و بە دەستهێنانی مافەكانمان هەزاران كە س گیانی لەوپێناودا بەخشییوە، ئەمرٍۆ پێوستە لە پێناو ئازادیی ئابووری و سەروەری كەسایەتی مرۆڤی كوردستانی، دوا كەوتنی چەند مانگ مووچە كە ڕەنگە كاریگەرییەكی خراپی لە سەر گوزەرانی كەسانی كەم داهاتیش هەبێت دا بنێت با بە یەكجاری بەرەو لووتكەی سەركەوتن و سەربەخۆییی ئابووری تاكی كورد هەنگاو بنێن .




