پەیامە ئاسنینەكەی سەرۆك بارزانی لە ڤیەنناوە

كەنعان بەهادین
بەغدا، شارێك بەنێوی پایتەختی عێراقەوە 100 ساڵە زوڵم و ستەم لە گەلی كوردو گەلانی عێراق دەكات .
بەنێوی ئەم شارەوەو براگەورەیی و مەركەزییەت، چاو لەگەلانی عێراق سوور دەكرایەوەو هەموو مافێك بەنێوی پێگەی سیاسی ئەو شارەوە بەتایبەت لە كورد پێشتر زەوت دەكرا .
بەغدا شاری حامورابی و ئەبوقاسم ئەلشابی و كتێبخانەی دوونیا، سیاسییەكانی ئەمڕۆ بەنێویەوە لە هەوڵدان زوڵم و ستەم بەسەر گەلانی عێراق بڵاو بكەنەوە . هەموو ئەو ڕژێمانەی دێنە سەر كۆشك و تەلارەكان هاوشێوەی مەغۆل و تەتار و هۆلاكۆ و ئال فەیسەڵەكان و عەبدولكەریم قاسم و بەكرو سەدام و مالیكی، یەكەم هەنگاویان دەپڕژێنە سەر كوردو مافی زەوت دەكەن . بەڵام ئەمجارە سەرۆك مەسعود بارزانی لە هێڵی پێشەوەی ڕەتدانەوەی تۆمەتە ناڕەواكانی بەغدایە، دەستور دەكاتە مەحەكی یەكلایی بوونەوەی ئەو هەنجەتبەخیشنانەی حكومەتەكەی نوری ئەلمالیكی .
بارزانی ئەوەی گووت، نە شەهرستانی و ئەمسالەكانی دەتوانن رێگە لە مافە دەستورییەكانی كورد بگرێ، منیش لەو مینبەرەوە دەڵێم حەنان فەتلاویش ناتوانێ هەڕەشەی بودجە بڕین لە كورد بكات، ئیدی كەس تاقەتی ئەوەی نەما پێش لە كورد بگرێ نەیەڵێت بۆ خۆی بژی .
سەرۆك بارزانی ئەمجارە لە ڤیەنناوە بە بەغدای ڕاگەیاند بە هیواین بگەن بە چارەسەرییەكی گونجاو و بەهیچ شێوەیەكیش سازش لە مافە دەستوریەكانمان ناكەین .
ئالێرەوە پەیامی فەرمی سەرۆك بارزانی گەیشتە نوری ئەلمالیكی و حكومەتەكەی، ئیدی لێگەڕێن كورد با بۆخۆی بژی .




