به‌هاری عه‌ربی و خۆرئاوا

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
ڕۆژی 25.11.2013 دامه‌زراوه‌یکۆنڕاد- ئه‌دیناوه‌ر*، به هاوکاری ڕۆژنامه‌ی فرانکفۆرته‌ر ئه‌لگیماین، سیمینارێکی فراوانی له هۆڵی هونه‌ری فیدراڵی شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا به ناونیشانی (گرێ کوێره‌ی خۆرئاواییه‌کان له‌گه‌ڵ "به‌هاری عه‌ره‌بی"ـدا، ئایا دیموکراسی "ناڕاسته‌کان- نادروسته‌کان" دێنێته سه‌ر ته‌خت؟) سازدا. هه‌ڵسوڕێنه‌رانی سیمیناره‌که، منیشیان وه‌کو تێکڕای به‌شداربووان، به فه‌رمی بانگهێشت کردبوو.
له‌و سیمیناره‌دا که هه‌ر یه‌که له د. گێرهارد ڤاله‌رس، جێگری سکرتێری گشتی دامه‌زراوه‌که و د. هاردی ئۆستری، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌که له تونس ود. ڕاینه‌ر هێرمان شاره‌زا له جیهانی عه‌ره‌بی و دوو پسپۆڕی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر شانۆ بوون و شیکردنه‌وه‌یان بۆ باسه‌که ده‌کرد .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که باسه‌که، باسێکی گه‌رمی نێو ڕۆژنامه‌و خوێنده‌وارانی ئه‌م وڵاته‌یه و بۆ منیش وه‌کو خۆرهه‌ڵاتییه‌ك، گه‌لێك سه‌رنجڕاکێشه . شێوه‌ی پێشکه‌ش کردن و به‌ڕێوه‌بردنی سیمیناره‌که‌ش هێنده‌ی تر سه‌رنجی منی ڕاکێشا بوو .
هه‌ر دوای به‌خێرهێنان، خانمه پێشکه‌شکاری سیمیناره‌که، داوای له ئاماده‌بووان کرد که بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێ پرسیاری سه‌ره‌کی باسه‌که، ئه‌و ئامێره‌ی له سه‌ر کورسییه‌کان دانرا بوو، بگرن به ده‌سته‌وه. سێ پرسیاره‌که‌ش به کورتی ئه‌مانه بوون :
1- ئایا ئیسلامییه‌کان ده‌توانن دیموکراسی بن؟
2- ئایا ئه‌و ڕووداوانه‌ی له باکووری ئه‌فریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوین ڕوو ده‌دات، کاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا هه‌یه؟
3- ئایا ده‌بێ ده‌ر‌گاکانی ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا بکرێته‌وه؟
وه‌ڵامی پرسیاره‌کان به‌م جۆره بوو:
پرسیاری یه‌که‌م 70% نه‌خێر.
پرسیاری دووه‌م نزیکه‌ی 60% به‌ڵێ .
پرسیاری سێهه‌م 51% به‌ڵی بوو
ڕێژه‌یه‌کی که‌میش به نازانم وه‌ڵامیان دابۆوه .
دوای ئه‌وه هه‌ر یه‌که له‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه، ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر باسه‌کانی سێ پرسیاره‌که دا و ئاماده‌بووانیش ڕاو سه‌رنجی جیاوازیان هه‌بوو و پرسیاری تریان کرد و به پوختی وه‌ڵام درانه‌وه .
دووباره داوا له ئاماده‌بووان کرا ئامێره‌کانیان به‌ده‌سته‌وه بگرن، هه‌مان سێ پرسیاری پێشوویان لێکرایه‌وه . به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌مجاره‌دا ڕێژه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات . پرسیاری یه‌که‌م و دووه‌م به ڕێژه‌یه‌کی زۆرتر بوو به به‌ڵێ .
له کۆتاییدا و دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌شداربووان ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕکرده‌وه که چه‌ند پرسیارێکی گرنگی تێدا بوو، به پێشکه‌شکردنی چه‌ندان خواردنه‌وه و خواردنی سووك، درێژه به‌و شه‌وه سوودبه‌خش و قه‌شه‌نگه درا.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز له من باشتر ده‌زانن که له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2010 ه‌وه زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی گه‌وره له هه‌ندێك وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستیپێکرد و ئه‌نجامیش لابردنی چه‌ندان ده‌سه‌ڵاتداری دامه‌زراو و تێکشکاندنی به‌شێك له بونیاد و هه‌یکه‌لی ئه‌و حوکمڕانانه بوو، که ده‌یان ساڵ بوو دامه‌زرا بوون.
خه‌ڵکانی وڵاتانی عاره‌بی به هۆشداری و به ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی پاشه‌رۆژیان له ده‌ستی خۆیاندا بێت، ویستیان شتێکی نوێ بونیاد بنێن .
به‌ڵام دوای که‌متر له سێ ساڵ له ده‌ستپێکردنی ئه‌و خۆپیشاندانه :
- بێئومێدی ڕێگای خۆی دۆزییه‌وه .
- جه‌نگی ناوخۆ و توندوتیژی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و وێنانه‌ن که با ئاشکرا ده‌بینرێن.
- له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی بۆیان هه‌بوو هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، ته‌نها کاندیدی پارته ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت .
که ئه‌مه به ڕاستی شۆکێك بوو بۆ هه‌ندێ له ئه‌وروپییه‌کان و نائارامی کردن .
پرسیاری گه‌وهه‌ری که ئێستا لای زۆربه‌ی ئه‌وروپییه‌کان ده‌کرێت، ئه‌وه‌یه:
ئایا هه‌ڵبژاردنی ئازاد له جیهانی عه‌ربیدا به پێویست (زه‌روره‌ت)، مانای گه‌شه‌سه‌ندنی هێزی ئیسلامی؟ یان ئه‌وه تێڕوانینێکی جیاواز نیشان ده‌دات؟
له‌وێنده‌رێ له دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌که، له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کی گرنگی نێو کۆمه‌ڵگا که یه‌کێك بوو له ئاماده‌بوان که‌وتمه دوان و پێمووت:
"ئێمه‌ی کورد به حوکمی تاقیکردنه‌وه‌ی زۆرمان له ناوچه‌که، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕێزی زۆرمان بۆ خۆپیشانده‌ران خواستی خه‌ڵکی عاره‌ب بۆ ئازادی، هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان چاوه‌ڕوان ده‌کرد که به‌رئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌و شێوه‌یه نابێت که له ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی زۆر له به‌شداربووانیدا هه‌یه."
کاتێکیش ئه‌وه‌م ڕوونکرده‌وه که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی په‌رله‌مانی کوردستاندا که له 21.09.2013دا به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه ئیسلامییه‌کان به هه‌رسێکیان (یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه)، 17 کورسییان هێناوه . مانای 17% ی ده‌نگی خه‌ڵکی . ئیدی ئه‌و له سه‌دا هه‌شتاوسێی 83% یه‌ی تری خه‌ڵکی کوردستان، ده‌نگیان به‌و لایه‌نانه داوه که ئیسلامی نین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که بۆ 11 کورسی کۆتاش، ته‌نها کاندیدی نائیسلامی هه‌بوو. ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پرسیار ئامێزم دا که بریتی بوو له‌وه‌ی :
- ئایا ناکرێت ئه‌م به‌رئه‌نجامه به‌و شێوه‌یه لێکبدرێته‌وه، که که‌لتوور و دابونه‌ریت(ترادیتسیۆن)ی کو‌ردان، له هی عاره‌به‌کان جیاوازه و شتێکی دییه؟
ئایا دسانه‌وه ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێ ناڵێت، که خه‌ڵك ده‌نگ به‌و لایه‌نانه ده‌دا، که به‌رنامه‌ی مرۆڤکردیان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان؟
دیار بوو جگه له پێخۆشحاڵی بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆچوونه‌که‌ش مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشی و په‌سه‌ندکردنی بوو.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی کوردستان ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنن که نه‌ته‌وی کورد، ده‌توانێ کاری وا بکات که به‌رپرسانی نوێی عه‌ره‌ب نه‌یانتوانیوه بیکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش نیشانی جیهانی شارستانی بده‌ن، که ئه‌وان ده‌توانن له‌ژێر چه‌تری نیشتمان بۆ هه‌مواندا، ژیانێکی ئارام و خۆشگوزه‌ران بڕه‌خسێنن .
ده‌بێ له ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونه جیاوازه‌کان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خه‌ڵکه‌وه، ئاستی ژیاریی تاکه‌کان بگه‌یه‌نرێته پله‌یه‌ك، که ئه‌وه بزانێ ئازادییه‌کانی ئه‌و له‌و سنووره‌دا کۆتایی دێت، که ئازدییه‌کانی ئه‌ویتری له‌و نه‌چوو، ده‌ست پێده‌کات.
تا ئه‌و کاته‌ش جگه له به‌رپرسان، ئه‌رکی هه‌موولایه‌که هێنده مێشك فراوان بێت، که ژیانویستی نه‌خاته خزمه‌تی هیچ شتێك و له سه‌روو هه‌موو ئایدیا و ویستێکه‌وه بێت لای .
--------------------------------------------------------------------------------------------
*
KONRAD-ADENAUER-Stiftung e. V. und
FRANKFURTER ALLGEMEINE ZEITUNG




