٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

پاراستنی كەركووك ئەركێكی نیشتیمانییە و پێوستە هەمووان بیپارێزین

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكان هەڵویستی روون و ئاشكرابووە و لە پێناو كەركووك قوربانی بەخشییوە و هەروەها شۆرشی ئەیلولی لەو پێناوەدا كردۆتەوە قوربانی و هەموو كات بۆ پاراستنی كوردستانی بوونی كەركووك گەڕاندنەوەی داكۆكیكاری راستەقینەوە بووە.

بۆیە لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە هەمووان تەنیا بیر لە بەرژەوەندی كەركووك و كەركووكییەكان بكەینەوە و چونكە حزبایەتیكردن بۆ بارودۆخی ئێستا تەنیا خزمەت بە دوژمنانی كەركووك و كوردستان دەكات .

بۆیە لە ئێستادا هەر لێكترازانێك لە نێو یەكریزی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد لە شاری كەركووك، كاریگەری راستەخۆی لە سەر بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیری شارەكە دەبێت و رەنگە دوژمنانی كورد بە شێوەیەی ئێستا زیاتر بتوانن زەرفەر بۆ كورد ببەن، پێوستە پارێزگاری كەركووك بە زۆر بە ووردی بە بریارەكەیدا بچێتەوە بیر لە هەستیاربوون و یەكریزی نێو ماڵی كورد لە شارەكە بكەنەوە و چونكە نەتابایی و نارێكبوونی كورد لەم كات و ساتە دا تەنیا وادەكات كە پێگەی كورد لە شارەكە لاواز تر بێت و پیلان و دەسیسەی دوژمنانی كورد سەركەوتن بە دەست بێنێت و كورد لە ئامانجە راستەقینەكەی كە ساڵانێكی زۆرە لە پێناویدا خەبات و تێكۆشانی كردووە دوور دەخاتەوە.

 هەر وەكو چۆن لە لە ئێستادا دەبینین كە عەرەبەكانی‌ ئەو شارە بە سونە و شیعەوە و ئەوانەی ناحەزی كوردن و كەركووكی دڵی كوردستان بە شاری كوردستانی نازان لە هەوڵی‌ پێكهێنانی‌ لیست و قەوارەی‌ بەهێزن،تاكو زۆرترین دەنگی‌ ئەو شارە كوردستانیە و ناوچەكانی‌ تر بەدەستبهێنن و ئەوەش وا دەكات كە ئەوەندەی‌ تر ماددەی‌ 140 و هەنگاوەكانی‌ دیكەو گەرانەوەی‌ ئەو ناوچانە بۆ سەر سنوری‌ هەرێمی‌ كوردستان ئالۆزتر و پەككەوتە بكەن.

لە كاتی ئێستادا گرنگی یەك یەكریزی كورد لەو ناوچانەی كە بۆ كورد لە هەموو پۆست و پایەیەك نچارەنوسسازترە و لە جیاتی كات بە فیرۆ دان پێوستە زیاتر هاندرێكی باش بین بۆ خەڵكی ئەو ناوچانە تا بەگەرمی بەرەو هەڵبژاردن بڕۆن، لەهەموویشی گرنگتر، دەنگەكان لە پەرت و بڵاوبوون بون دەپارێزێت و ڕەنگە لە كۆتایدا كورسییەك زیاتر بۆ كورد مسۆگەر بكات، بۆیە بەرای من، ئێستاش نەچوەبچێت و لایەنەكان دەتوانن لەكەركوكیش شێوازێك بۆ یەكخستنی دەنگەكان بدۆزنەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە هەولًی یەكریزی و تەبایی هەموو لایەنە كانی شاری كەركووك بووە و هەموو هەولًەكانی خستۆتە گەرٍتا بتوانرێت بە هەموو شێوەیەك دەسەڵاتە ئیدارەییەكانی ناوچەكە بە باشترین شێواز خزمەتی هاووڵاتیان بكەن و پێوستە خەڵكی كەركووك هەست و هیمەتی كوردانەیان زۆر لە جاران بەرزتر بیت و بە روحیەتێكی بەرزەوە بەشداری

بەدرێژایی مێژوو، غەدر لە كەركووك كراوە و تەنیا بۆ ئەوەی ناسنامەی كوردستانی بوونی و گەرٍانەوەی ئاستەم بێت، بۆیە دەیان پیلان و زۆڵم زۆر رووبەرووی ئەو شارە كوردستانییە كراوە، هەر بۆیە لە ئێستادا لە دەستدانی یەكریزی و سەنگی كورد بۆ دەیان ساڵی تر بەرەو دواوە دەگەرێنێتەوە، پێوستە مڵملانێكەكان لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە دانیشتوانی شاری كەركووك و گەڕاندنەوەی شارەكە بكرێت نەك بۆ پوست وپایە و حزبایەتی.

پیۆستە و تا كات لەبەردەم لایەنە سیاسییەكاندا ماوەی بۆ ئەوەی رەنج و ماندووبوونی خەبات و تێكۆشانی كورد بە هەدەر نەچێت، حەساسیەت دورست نەكرێت و لایەنە كوردییەكانی كەسێكی تری شیاو لە جیاتی پارێزگاری كەركووك دەسنیشان بكەن و هەوڵەكانیان چرٍتر بكەنەوە بۆ پتەوكردنی یەكریزی و هاوپەیمانیكردن تا كورد بتوانێت زیاتر لە جاران پێگەی خۆی لە نێو شاری كەركووك بەهێزتر بكات و پێداگری بكات بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی و گەرٍانەوەی كەركووكی دڵی كوردستان بۆ باوەشی كوردستان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار