٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆك بارزانی كەسایەتی ئاشتیخواز ودیموكرات لە سەر ناوچەكە وجیهاندا

سەرچاوە: KDP.info

ڕێبوار حەمەلاو شوانی

لە چوارچێوەی بڵاوكردنەوەی رووداوەكانی ساڵی 2013 رۆژنامەی رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بریتانی هێژا مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بە دیارترین كەسایەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ساڵی 2013 ناساندووە كە پێگەیەكی بەهێزی لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان هەیە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەست و ویستی بەرێزیان وەك سیاسەتمدارێك و كەسایەتێكی دیموكرات وئاشتیخواز و پێشمەرگەیەكی كوردستان و بەرگریكار لە مافەكانی گەلی كوردستان پیشان دەدات .

بە درێژایی مێژوو لە هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازەكانی جیهاندا كەسانێك هەبوون بە هۆی چەند خەسڵەت و سیفاتگەلێك كە لە كەسایەتییاندا بۆتە ناوونیشانی خەبات و تێكۆشانیان لە پێناو ئازادی نیشتیمان و نەتەوەكەیاندا وایانكردووە ئەو كەسانە ببن بە سمبوڵ و پێشەنگ بۆ گەلی خۆیان، ئەم كەسانە زۆر جار سەرۆكی نەتەوەیەك یان بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی یاخود سەرۆكی نیشتیمانی یان كۆماری بوون لە پێناو ئازادی و بەدەستهێنانی مافە مەدەنی و مرۆییەكاندا تێكۆشانیان كردووە

هەمیشە یەكێك لەو پێوەرانەی كە كەسایەتی سەركردەی پێدەپێورێت بریتییە لەوەی كە چەندە رۆڵی بینیوە لە سەرهەڵدانی جەنگ و كێشەكان و بەقەیراندابردنی ئایندەی وڵاتەكەی، یان بەپێچەوانەوە چەندە دەستی هەیە لە بونیادی بازنەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و خوڵقاندنی ژینگەیەك بۆ ئاوەدانی و ئاسایشی وڵات. سەرۆكی كوردستان جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابی بینیووە و دەبینێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناخۆیی و ناوچەكە و نەهێشتی ناكۆكییەكان.

هەر بۆیە سەرۆك بارزانی بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی و كوردایەتی خزمەتی گەلی كوردستانی كردووە و لەو رۆژەوەی كە لە ژێر ئاڵای كوردستان لە مەهاباد لە دایكبووە و لە بنەماڵەیەكی شۆرشگێرو كوردپەروەر دەست بە تێكۆشان و كوردایەتیكرددووە .

سەرۆك بارزانی تەنها سەرۆك و كەسایەتیی سیاسی كوردە كە هەمیشە پێداگیریی لەسەر بوون بەدەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان و رزگاركردنی پارچەكانی تری كوردستان دەكات و سازش لەسەر هیچ ماف و ئازادییەكی كورد ناكات.

سەرۆك بارزانی چ لە كاتی خەباتی چیاو پێشمەرگایەتی و چ لە ئێستادا هەر وەك هەموو جارێك جەختی كردۆتەوە هیچ كات ئەوان خوازیاری شەڕ نەبوونە و تا ئەو رٍێگەیەی كە مەجاڵ هەبووە ویستوویانە مافەكانیان بە شێوازی دانووستان و گفتگۆ بە دەست بهێنن و شەڕ وشۆرٍشیان لە پێناویی نەمانی جەنگ بووە و سەرۆك بارزانی باش دەزانێت كە ئێستا سەردەمی خەباتی چەكداری كۆتایی هاتووەو سەردەمی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی دەستی پێكردووە، بۆیە نەتەنیا بۆ بە دەستهێنانی مافەكانی باشووری كوردستان بەڵكو لە هەوڵ و تێكۆشاندایە تا بۆ هەڵومەرجێك بۆ بەشەكانی تری كوردستانیش بەرەخسێنێت تا لە رێگەی گفتگۆ و لە یەكتر نزیككردنەوەی ئەو وڵاتانەی كە كوردستانیان بە سەر دابەشكراوە بتوانێت مافەكانیان دەستەبەر بكات.

هەر بۆیە سەرۆك بارزانی بەم سیاسەتە پڕ لە ژیرانە و رٍاستگۆیەوە توانی لە نێوان عێراق و و ئێران و توركیا و ئەمەریكا و وڵاتانی عەرەبی بەڵانسی دبلۆماسیەت و سیاسەتی كوردان رابگرێت.

سەرۆك بارزانی، چ لە سەر ئاستی عێراق لە دوای روخانی رژێمی سەددام، هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ تا لایەنە سیاسییەكان و گشت چین و توێژەكان عێراق لە ڕێگەی دانووستان و ئاشتییەوە ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن و چونكە تەنیا رٍێگەی بە دیموكراتیزەكردنی عێراق ئەوەی مافی هەمووانی تێدا دەستبەر بكرێت و جارێكی تر عێراق، نەبێتەوە سیتسەمێكی تاكڕەویی.

سەرۆك بارزانی زۆر بە لێهاتوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوپەیمانێتیەكی ئەمری واقع لەگەڵ توركیادا دروستكردووە و لە سیاسەتی جیهانیشدا لەگەڵ ئەمەریكا دا ئەم هاوپەیمانێتیەكەی پێكهێناوە، لە كاتێكدا بە كارامەیی ئیدارەی پەیوەندییە پڕ لە گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا كردووە، ئێرانیش لەوە نزیك بۆتەوە بچێتە سەر تێڕوانینەكەی هەرێمی كوردستان و بارزانی.

سەرۆك بارزانی هەمیشە باس لە پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین و ئایینزاكان و گشت نەتەوەكان دەكاتەوە، ئەگەر ئەمڕۆكە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ناوچەكە، بە هۆی ناكۆكی و شەڕ ونائارامییەكانەوە دەبیین خەڵكی ناتوانن بیرورای خۆیان بە ئازادانە دەربرٍن و ئایین پەرستی خۆیان بكەن،بەڵام بە هەوڵ وتێكۆشانی و ئاشتی خوازی سەرۆك بازرانی هەرێمی كوردستان بۆتە نموونەی پێكەوە ژیان و ئاشتیانەی گشت ئایین و ئایینزاكان .

لە ئێستاش دا وەك لای هەمووان روون و ئاشكرایە، سەرۆك بارزانی، تەواویی هەوڵە وكۆششەكانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی نزیكردنەوەی پارت و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان پارچەكانی دیكەی كوردستان و هەروەها رٍاوێژكردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، بتوانێت مافەكانی گەلی كوردستان كە ساڵانێكی زۆرە لە پێناویدا خەبات و تێكۆشانی بوًكراوە و لە بەرٍلە بەرچاوگرتنی ئەو گۆرانكارییانەی كە لە سیاسیەتی جیهانی هاتۆتە ئارٍاوە و بە شێوازێكی ئاشتیانە بە دەستبهێنێت.

بۆیە سەرۆك بارزانی، كەسایەتێكی دووربین و پر لە حیكمەت جێی سەرنج و بایەخی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانە و هەموو كات جێی شانازییە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار