٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆك بارزانی، كلیلی چارەسەر و داكۆكیكاری مافی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەگەر چاوێك بە مێژوو دابخشێنینەوە، بۆمان دەردەكەوێت كە بارزانی نەمر بە درێژایی خەبات تەنیا لە پێناو بەشێك و حزبێك تێكۆشانی نەكردووە بەڵكو ئامانج و هزری نەتەوەیی راستەقینەی ئەو بووە كە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مافەكانیان بە دەست بێنن و یەكریز و تەبا بن، هەر ئەو هەستە نەتەوەیش وایكردووە تا رٍۆژ بە رٍۆژ لایەنگرانی رٍێبازی بارزانی روو لە زیادبوون بكەن هۆكارەكەشی بۆ پاكی و ڕاسگۆیی ئەم رٍێبازە دەگەرێتەوە كە هەر دەم پێشەنگ بووە بۆ بەدەستهێنانی تەواویی مافەكانی كورد.

سەردانەی شاندی كوردانی خۆرئاوا بۆ لای سەرۆك بارزانی و ئەو لێك تێگەیشتن و دۆخە ئەرێنیەی كەلەو كۆبونەوەیەوە هاتۆتە ئاراوە، سەرەتایەكی زۆر باش و دڵخۆشكەرە و بە هەنگاوێكی زۆر گرنگی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوا هەژمار دەكرێت. چونكە بەشداربووانی كۆبونەوەكە تێگەیشتنی تەواویان هەبوە بۆ هەڵوێستی یەكتر و بەگرنگیی و بابەخەوە بۆیان روون بۆتەوە كە تا چەند سەرۆك بارزانی لە هزر وبیری لەیەكتر نزیكردنەوەی و هاوهەڵوێستكردنی لایەنەكانە بۆ بەدەسهێانی مافەكانیان . گرنگ ئەوەیە برادەرانی پەیەدە لەسەر ئەم هەڵوێستە بەردەوام بن. بۆ ئەوەش هەموان پێویستە پشتگیری‌ هەڵوێستەكەیان بكەین. لەمیدیاكانیشەوە بەردەوام بایەخی ئەو هەنگاوە ڕون بكرێتەوە. تاكو پابەند بوون بە هەولێرەوە ببێتە مەرجی پێشوەخت بۆ تەكامولی كورد.

دوای سێ ساڵ شەڕو ململانێی لە سوریا ویەكلا نەبوونەوەی كێشەكە لە نیۆ هەرد وو لایەنی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا، لە ئێستا بژاردەی سیاسی تا كەرێگەیە بۆ چارەسەرەییە بۆ قەیرانەكە، ئەوەش ئەو پرسەیە كە ئەوا وا لە لایەنەكان دەكات خۆیان یەكلا یی بكەنەوە لە بەكارهێنانی ئەو كارتانەی كە هەیانە لە سەر گۆرەپانی كێشەكە پێش ئەوەی هەنگاو بەرەو كۆنگرەی ژنێڤ 2 بهاوێژن، بۆ چارەسەری بەكجارەكی قەیرانی سوریا كە ماوەی 3 ساڵە بەردەوامە و هەزاران كەس بوونەتە فوربانی و هەزاران كەسی دیكەش ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەر بوونە

بزوتنەوەی سیاسیی كورد كە نوێنەرایەتی راستەقینەی میللەتی كوردە یەكێكە لە لایەنە سەرەكییەكان و گرینگترینیانە كە وای كردووە هەر هەموویان بەرەوە كورد بكشێن و پەلە بكەن بۆ یەكلایی بوونەوەی كێشەكان پێش ئەوەی بەرەوە كۆنگرەی ژنێڤ 2 هەنگاو بهاوێژن .

بۆیە بە هەوڵ و هیمەتی سەرۆك بارزانی و هەروەها بۆ ئەوەی ماف و دەستكەوتەكانی كوردانی ڕۆژئاوا بە فێرو نەچێت و بتوانن بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست پشتگیری لە مافەكانیان بكەن، ئێستا كاتێكی لەبارە بۆ كورد تاكو مانۆڕی خۆی بكات و بەیەك گوتار و یەك ئەجێنداوە بەشداری كۆنگرەی ژنێڤ 2 بكات.

داڕشتنی یەك گوتاری نەتەوەیی پێوستە، بۆ ئەوەی هەموو ماف و د داخوازیەكانی كورد لەناوچەكەدا لەخۆ بگرێ. دەبێت هەموو لایەنەكان هەڵوێستەكانیان یەك بخەن و بیر لە ماف و ئامانجەكانیان . بۆیە دانیشتن و رێككەوتنی هەولێر دەرفەتێكی مێژوویی بۆ كوردانی رۆژئاوا تا بە یەكدەنگ و هێز هەستێكی كوردانە و یەك گووتاری بەشداری لە كۆنفرانسی ژنێڤ 2 بكەن .

ئێستا كاتێكی لەبارە و گونجاوە كە كورد ماڵی خۆی رێكبخات و بە یە گووتاری و هەڵوێستی داوای مافی خۆی بكات، ئەو مافەی كە دەیان ساڵە رژێمە یەك لە دواییەكەكان، ئینكاری دەكەن و لەو كۆنفرانسە دا بیسڵمێنن كە كورد هەمووكات بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی یەك دەنگ و یەكریزە و ئەمەش نیەتی و خواستی سەرۆك بارزانییە كە هەموو كات جەخت لە سەر یەكریزی و هاودەنگی مافەكانی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان دەكاتەوە و تا ئەو كاتەی گەڵی كورد بگات بە لووتكە.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار