کلیلی سه‌رکه‌وتن

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
دیاره که ئه‌و هێنده ئازادییه‌ی له باشوری کوردستاندا هه‌یه، له خۆیه‌وه نه‌هاتۆته‌دی و له ئاسمانه‌وه نه‌باریوه، به‌ڵکو به‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و کار و ماندوبوونی دڵسۆزانه‌ی که‌سانێکی زۆری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه .
ئه‌م ئازادییه له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندان ڕێگری جیاوازیشدا، به‌ڵام بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك، گۆڕانێکی به‌رچاوی وای به‌سه‌ردا بێت، که به‌راورد ناکرێت به‌و باره ناله‌باره‌ی به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌ته‌وه‌ی کوردی تێدابووه . ئومێدیش هه‌یه ئه‌و گۆڕانکارییانه، باری ژیاری (مه‌عریفی)یش به‌جۆرێك بگۆڕێت، که ئازادییه‌کانی تاك بگه‌یه‌نێته ئاستێکی شیاوی مرۆڤانه‌ی وا، که هیچ لایه‌نێك له ژێر په‌رده‌ی بیرۆکه‌ی پڕ له جه‌هاله‌ت و به بڕوبیانووی جۆراوجۆره‌وه نه‌توانێت سنووری بشکێنێت .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین، که ئایا له ئێستادا هه‌نگاوی گونجاو بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و بارودۆخه ده‌نرێت و کوردستان له‌سه‌ر شاڕێی شارستانێتییه ؟ داوا له خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌که‌م له ته‌کما پوخته‌ی ئه‌وبیرۆکه‌یه بزانێت، که زانایانی ئابووری، پڕۆفیسۆر (دارۆن ئه‌جه‌مئۆگلۆ)ـی ئه‌رمه‌نی و پۆله‌تیكزان پڕۆفیسۆر (جێمس ڕۆبنسۆن)ـی مامۆستای زانکۆی هارڤارد،له کتێبی (بۆچی نه‌ته‌وه‌کان سه‌رناکه‌ون (ناگه‌نه ئامانج))دا که له ساڵی 2012 به چاپیان گه‌یاندووه، باسیان کردووه . ئه‌م کتێبه له ساڵی 2013دا د. بێرند ڕولکۆتێر، کردوویه‌تی به ئه‌ڵمانی، ئه‌م وه‌رگرتن و وه‌رگێڕانه‌ی منیش له کتێبه ئه‌ڵمانییه‌که‌وه‌یه .
به کورتی پوخته‌ی بیرۆکه‌ی کتێبه‌که له زاری خۆیانه‌وه، ئاوایه :
- "کاتێك له 08.05.1945 دا جه‌نگی جیهانی دووه‌م کۆتایی پێهات، زۆربه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن له‌شکری سووره‌وه، که به گیانی تۆڵه و کاولکارییه‌وه هاتبوون داگیرکرا . تێکڕای شاره گه‌وره‌کانی وه‌ك هامبۆرگ، کۆلن، دویسلدۆرف...هتد، به‌هۆی بۆمبابارانه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختکرابوون . ته‌نها له دوو هه‌فته‌ی کۆتایی جه‌نگدا له‌شکری سووری سۆڤێتی ده‌وروبه‌ری 40 هه‌زار تۆن بۆمبای به‌سه‌ر به‌رلیندا باراندبوو . 40 ملیۆن ئه‌ڵمانی بێ ماڵ بوو (تێکڕای دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و کاته 66 ملیۆن که‌س بوو- نوسه‌ر)، دیاره بارودۆخی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش به ده‌ست بۆمبابارانکردنی ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه له‌وه باشتر نه‌بوو .
باری ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کاره‌سات بوو، خه‌ڵکه‌که گه‌شبین نه‌بوون، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان وابووکه دیموکراسی له به‌شێکی زۆری ئه‌وروپادا جێ پێی نییه .
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئه‌وروپا له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستا" .
نوسه‌رانی کتێبه‌که له لێکۆڵینه‌وه‌که به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌ڵێن :
- "ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌و پێشکه‌وتنه زۆر نوسراوه . هه‌ندێك بۆ باری جوگرافیایی، وه‌کو که‌شوهه‌وای گونجاو، بوونی به‌نده‌ری ده‌ریایی و خه‌ڵوزی به‌ردینی ده‌گێڕنه‌وه . هه‌ندێك بیروڕایان وایه هۆکاری که‌لتوری، وه‌کو دابونه‌ریت، هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکاری پڕۆتستانتی، ئایدیای مه‌سیحایی، جوله‌کایه‌تی، باکوری یان ئه‌تیکی ئه‌ڵمان له کاردا (وه‌ك ڕێکخستن و پوخته‌یی)، کاریگه‌ری هه‌بووه .
هه‌ندێك که‌سی دی هۆکاری ئه‌م پێشکه‌وتنه بۆ سیاسه‌تی ڕۆشنگه‌ری به‌شێك له سیاسه‌تمه‌داـ رانی ئه‌وروپا ده‌گێرنه‌وه، به‌وه‌ی که ئه‌وانه کێشه‌کانیان باش لێکداوه‌ته‌وه و ڕاوێژیان وه‌رگرتووه، له کاتێکدا ئه‌وانی تر دوای تیۆره کۆنه‌کان که‌وتوون و وڵاته‌کانیان مایه پووچ پێکردووه .
به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ له‌مانه مانای ڕاسته‌قینه‌یان به هۆکاره‌کان نه‌داوه .
جوگرافیا، که دیاره بارێکی نه‌گۆڕاوه و له ڕابردووش‌دا هه‌ر وه‌کو دوایی وابووه . بۆیه ئه‌و تیۆره نه‌یتوانی ئه‌وه ڕوون بکاته‌وه، که بۆچی له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ئه‌وروپا دیموکراسی تێکشکا، که‌چی له نیوه‌که‌ی تردا ئه‌مه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه. یان له جوگرافیایه‌کی له یه‌کچووی نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا، ئه‌و جیاوازییه زۆره چۆن لێك ده‌درێته‌وه که له نێوان باشوور و باکووردا هه‌یه ؟
هه‌مان شتیش بۆ که‌لتوور، ئێمه ناتوانین بزانین که‌لتوری ئه‌ڵمانی یان فه‌ره‌نسی پێش ساڵی 1945 و دوای ئه‌و ساڵه، چ کاریگه‌رییه‌کی جیاوازیان بۆ گه‌شه هه‌بوووه ...،..،...،.... که شارێکه له نێوان وڵاته (Nogales)....... له تێڕوانینمان بۆ شاری نۆگالس
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و مه‌کسیکدا و خاوه‌ن یه‌ك که‌لتوره، ده‌بینین له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکایه، باوه‌ڕبه‌خۆکرن و پێشکه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام له به‌شی خواره‌وه‌ی که ته‌نها به دیوارێك جیاکراوه‌ته‌وه و سه‌ر به وڵاتی مه‌کسیکه، باره‌که ته‌واو پێچه‌وانه‌یه . له نیمچه دوڕگه‌ی کۆریاشدا که دوو سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی جیاوازیان هه‌یه، جیاوازییکی زۆر له نێوان باشوور و باکووردا ده‌بینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی خاوه‌نی یه‌ك زمان و مێژوو و که‌لتووری هاوبه‌شن .
...........ئه‌گه‌ر که‌لتووری ئینگلیزه‌کان، توانی کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئوسترالیا، که‌نه‌دا، ئه‌مریکاوه، که سێ کۆلۆنیالی به‌ریتانیا بوون و زۆری پێشخستبن . ئه‌ی بۆچی ئه‌و که‌لتوره هه‌مان کاریگه‌ری به‌سه‌ر سیرالیۆن و نایجیریاوه نه‌بوو و به دواکه‌وتوویی مانه‌وه ؟ چما ئه‌وانیش کۆلۆنیالی به‌ریتانیا نه‌بوون ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باری زانین و زیره‌کایه‌تی فه‌رمانڕه‌وا، ده‌توانێت جۆره هۆکارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات له‌وه‌ی دی پێشکه‌وتووتر بێت، به‌ڵام ناتوانرێ بوترێت سیاسه‌تمه‌دارانی پێش جه‌نگ، له‌و ڕوووه‌وه جیاوازییه‌کی وایان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دوای جه‌نگدا هه‌بووه . ئه‌وه نه‌زانی فه‌رمانڕه‌واکان نییه که بۆته هۆی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و مه‌کسیك، به‌ڵکو شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تێکه‌یه . هه‌روه‌ها هۆی دواکه‌وتنی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به زۆرداری فه‌رمانڕه‌وایان و شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تێتییه‌وه، هێنده به پله‌ی زانینی ئه‌وانه‌وه، په‌یوه‌ست نییه" .
هه‌ردوو زانیان، ئه‌جه‌مئۆگلۆ و ڕۆبنسۆن، به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڵێن :
- "کلیلی سه‌رکه‌وتن، پێشکه‌وتنی ئابووری بوو. که ئه‌میش به‌هۆی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ئابوورییانه‌وه ڕوویدا، که ئایدیا و بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌رگرت و سوودی لێ بینی......... هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و ناوه‌ندێتییه (مه‌رکه‌زییه‌ت)ـه به‌هێزه له فه‌رمانڕه‌وا ییدا، که وای کرد خه‌ڵکی به‌شدار بن له بڕیاره‌کاندا" .
ئه‌مه کورته‌ی بیرۆکه‌ی ئه‌و کتێبه‌یه که چه‌ندان که‌سایه‌تی هه‌ره به‌نێوبانگی جیهانی، وه‌ك جۆرج ئاکه‌رلۆف، گاری بێکه‌ر، میکائێل شپێنسه، ڕۆبێرت سۆلۆڤ، پێته‌ر دایه‌مۆند، کێنێت ج. ئارۆی هه‌ڵگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ زانستی ئابوری و ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگی تر، به شێوه‌ی جیاواز و به‌رز ده‌ینرخێنن . بۆیه ده‌شێ زانینی بیرۆکه‌که‌ی، چاوڕوونی باشمان بداتێ، له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی زانستییانه، بارودۆخی خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین .
ئێستا که کوردستان به سه‌رپه‌رشتی بارزانی و هاوکاری سه‌رکردایه‌تی سیاسی و کارگێڕی ئه‌م وڵاته، له‌گه‌رمه‌ی پڕۆسه‌ی بونیادنانی سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایی دیموکراسیدایه، له
بواری ئابوریشدا جۆره سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی گونجاو پیاده ده‌کات. به مانای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و جێبه‌جێکردنی هه‌ردوو مه‌رجه‌که‌ی پێشکه‌وتن ( دیموکراسی و ئابووری پته‌و) ده‌چێ .
ئایا ئه‌ركی مۆڕاڵی هه‌موولایه‌ك نییه، به پێشنیاری زانستییانه‌ی پوخت، هه‌وڵی نه‌هێشتنی که‌موکوڕییه‌کان بدرێت ؟
ئایا قسه‌ی بریقه‌داری بێ ناوه‌رۆك و هه‌راوهوریا نانه‌وه، که جگه له ماڵکاولی هیچی دی لێ سه‌وز نابێ، ده‌چێته خانه‌ی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌و پێشبردنی وڵاتێك، که خه‌ریکه ئه‌و کلیله‌ی که ده‌رگاکانی ژیانی بۆ ده‌کاته‌وه و رزگاری ده‌کات له چنگی ئه‌هریمه‌نانی ده‌وروبه‌ر، وه‌ده‌ست ده‌خات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ .




