لە یادی (67)ەمین ساڵیادی رادەستكردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن پێشەوا قازی محەمەد بە بارزانیی نەمر

پێشمەرگەی دێرین مام (عەزو خەلانەیی):قازی محەمەد بە گریانەوە بارزانیی نەمری ماچ كرد و گوتی: با ژیانی من فیدای هاونیشتیمانەكانم بێت و ئاڵایێكی كوردستانی لە گیرفانی دەرهێنا و بە بارزانیی نەمری گوت: ئەمە رەمزی كوردستانەلە تۆ زیاتر كەس بە شایانی هەڵگرتن و پاراستنی ئەم ئەمانەتە نازانم،
سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
لە یادی (67)ەمین ساڵیادی تەسلیم كردنی ئاڵای كوردستان لە (17/12/1946) ئەو رۆژە مێژووییە كە دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد پێشەوا قازی محەمەد ئاڵای كوردستان بە ئەمانەت رادەستی بارزانیی نەمر كرد، چوونی لە شكری بارزانیەكان بۆ كوردستانی رۆژهەڵاتی ئێران و بەرگری كردنیان لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كە خۆی قوناغێكی چارەنووساز بوو لە مێژوویی خەباتی گەلی كورد و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، بۆ زیندوو راگرتنی ئەم یادی مێژوییە بە پێویستمان زانی یەكێك لەو تێكۆشەرانە بدوێنێن كە لە خەباتی كاروانی كۆلنەدان خەبات كردووەوهەموو تەمەنی خۆی بە دڵ و گیان تەرخان كردووە بۆ رێبازی بارزانیی نەمر.
· مام (عەزیز ساڵح دۆڵەمەری)ناسراو بە مام(عەزو خەلانەیی(تەمەنی 93 ساڵە،لە ساڵی 1920 لە گوندی خەلانی سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەورەر وشۆڕشگێڕ لە دایكبووە، بەشداری لە شۆرشی دووەمی بارزان و بەرگری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و ماوەی 2 سالأ بەند كراوە لە زیندانی عەسكەری لە كەركووك و بەشداری لە هەردوو شۆرشی ئەیلوولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتنخواز كردووە.. لە بارەی بەشداریكردنی لە بەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و رۆڵی بارزانیی نەمر و لەشكر بۆ بەرگری خاكی كوردستان مام (عەزو خەلانەیی) گوتی:
پێشەوا قازی مەحمەد داوای لە بارزانیی نەمر كرد بۆ دامەزراندنی ئەم كۆمارە،دواتر بارزانیی نەمر داوای لە بارزانیەكان كرد كە ئەوانەی توانای (15) ساڵ بەرەو سەروەن وتوانای چەك هەلگرتنیان هەبێت چك هەڵبگرن، لە كاتی چەك وەرگرتن دەبووایە سویندمان بخواردبووا كە نابێ قەد خیانەت لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد بكەین و دەبێ بەرگری بكەین و دەورەی عەسكەریمان بینی و بەشداریمان لە شەڕەكانی بە ناو بانگی سەقز و میانداوب و مەل قەرەنی و ناڵوس و تەرگەوەڕ و نەغەدە و شنۆی و هتد. كرد و گەورەترین زەربەمان لە دوژمن دەدا كە ئەویش بۆ ئەو رابەری كورد بارزانیی نەمر دەگەڕایەوە، كە هەموو كاتێك بە هەستی كوردایەتی و نەتەوایی خەباتی بۆ كوردستان دەكرد. جا بۆیە سەر دەكەوتین و من ناتوانم وەسفی بەرگری كۆماری كوردستان لە مەهاباد بكەم چونكە مێژوو شاهدی ئەو حەقیقەتی دەدا كە بارزانییەكان بە هەموو ئەو ئازار و برسیەتی و تینیویەتی لە گەڵ بارزانیی نەمری رابەر بوون، ئەمەش تەنها لە پێناو گەلی كوردو سەر بەخۆیی كوردستان بوو، بۆیە ئێمەش لەبەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد شەری مان و نەمانمان دەكرد و ئامادەبوون گیانی خۆمان فیدای كوردستان بكەین .
· لە بارەی تەسلیم كردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن پێشەوا قازی محەمەد بە ئەمانەت بە دەستی بارزانیی نەمر، مام (عەزو خەلانەیی) گوتی:
دوایی تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد وتێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد، باش لە یادمە ئەمڕۆ دروست 67 ساڵ پێش ئێستا بوو، رۆژی تەسلیم كردنی ئاڵای كوردستان بە ئەمانەت، كە بارزانیی نەمر پاراستی ئەوە بوو بارزانیی نەمر فەرمانی بە ئێمەی لەشكری بارزانییەكان و هێزی بارزانییەكان دا، كە لە سەقز و سەردەشت بگەڕێنەوە مەهاباد، هەرچی خێزان هەبوو بنێردڕێتە شنۆ و نەغەدە، بارزانیی نەمر چوو لای پێشەوا قازی محەمەد وە پێ راگەیاند دەتەوێت چ بكەی، پێشەوا قازی محەمەد پێ فەرموو: دەمەوێت خۆم فیدا بكەم بۆ ئەوەی خوێنی مەهابادییەكان نەڕژی، خۆم دەدەم بە دەستی سوپای ئێرانیەوە، پێشەوا قازی محەمەد بە بارزانی گوت: جگە لە پێاوەكانی خۆت، پشت بە كەس مەبەستە، زۆر لەوانەی سوێندیان بۆ من خوارد بوو، كە چی ئێستا خزمەتی سوپای ئێرانی دەكەن ودەمەوێت لە سەرۆك هۆزەكان وەریا بی و بڕوایان پێ نەكەیت. تكاش دەكەم بە زووترین كات مەهاباد بەجێبهێڵە تا لێرە لە گەڵ لە شكری ئێران بەگژ یەكدا نەچن، بارزانیی نەمر پێ فەرموو: تۆ و هاوڕییەكانت لە گەڵ ئێمە وەرەن، ئەگەر نانێكمان هەبێت پێكەوە دەیخۆین، خۆتان رادەستی دوژمنەكان مەكەن، چونكە هەر دەتكۆژن، پێشەوا قازی محەمەد بە بارزانیی نەمری فەرموو: ئێوە بڕۆن، دواتر قازی محەمەد بە گریانەوە بارزانیی نەمری ماچ كرد و گوتی: با ژیانی من فیدای هاونیشتیمانەكانم بێت و ئاڵایێكی كوردستانی لە گیرفانی دەرهێنا و بە بارزانیی نەمری گوت: ئەمە رەمزی كوردستانە، دەتدەمێ وەكو راسپاردەیەك ئەم ئەمانەتە بپارێزن، تا رۆژێك لە رۆژان ئەم ئاڵایە لە كوردستانی ئازاد هەڵبكرێت، لە تۆ زیاتر كەس بە شایانی هەڵگرتن و پاراستنی ئەم ئەمانەتە نازانم، ئەوە بوو بارزانیی نەمر ئاڵاكەی لە پێشەوا قازی وەرگرت و پەیمانی داێی هەتا دوا هەناسە خەبات بكات بۆ راگرتنی ئەو ئاڵا پیرۆزەو بە دەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان بۆ گەلی كورد، دواتر هەردووكیان خواحافیزیان لە یەكتر كرد، هەرچەندە بارزانیی نەمر دەیزانی كە پێشەوا قازی محەمەد دەكوژن و دواتر لە رادیۆ گوێمان لێبوو كە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێكانی گیانی خۆیان كردۆتە كورد و كوردستان...
· لە كۆتاییدا مام عەزو خەلانەیی گوتی:
لە 16/4/1974 كە ئێمە لەشكری بارزانییەكان بووینە 2 بەش،بەشكمان كە لەگەڵ خوالێخۆوشبوو شێخ ئەحمەدی بارزان بە ماڵ و خێزان حكومەت عەفوی دابوو، بەشیكی تر لە گەڵ بارزانیی نەمر بە 500 كەس زیاتر كەهەڤاڵانی رێگای مان و نەمانیان بۆ ئازادی كوردستان هەڵبژارد و ماوەیی 12 ساڵ دوور بوون، هەروەها ئێمەش بە هەمان شێوە كە كە چوونمان بۆ ناوسیمی دیانا و دواتر دەستبەسەركراین هەموو پیاوەكانی بارزانییەكان لە تەمەنی لاوی تا پیری و 2 ساڵ كە بەند كراین لە زیندانەكانی موسل وكەركووك و ژیانی سەختمان كە بەهەمان شیوە ئازارمان بینی لە كوردستاندا دوایی بەشداریم لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان كردو و ئێستا زۆر خۆشحاڵم كە كوردستانی ئازادم بە چاوی خۆم بینی و ئەو كات چ جیاوازیەك هەبوو بارزانیی نەمر بە هەموو ئیرادە و خەبات و چەكداری خۆی خستە سەر ئەم كوردستان و پێشمەرگەكانیش بە هەمان شێوە كە نابی ئێمە ئەم هەموو دەستكەوتانەی كە بە دەستمان هێنا لە بێریان بكەین دەبی ئەوانە هەموویان بپارێزین وە بە نەوەكانی خۆمان بلێن كە ئەوە بوو بزوتنەوەی و ئازادی كوردستان كە چوون بە دەست هاتووە و نابی خەباتی هەموو پێشمەرگەكانی قارەمانی كوردستان و خوێنی شەهیدانی كوردستان و ئەنفالكراوەكان و كیمیاباران كراوەكان لە بیرمان بچێت چونكە كوردستان بە دەستی وان هاتووتە ئازاد و ئەمڕۆ یادی تەسلیم كردنی ئاڵای كوردستان كە ئەو ئاڵایی كە 67 ساڵ پێش لە دوایی تێك چوون كوردستان كە پێشەوا یكوردن بە ئەمانەت دا دەستی بارزانیی نەمر كوردستان هەڵدرایەوە وەبەرهەمی ئەوانە و خاون پەرلمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، كە وەكو باوكی خەبات دەكات بە بەردەوامی بۆ ئاواتەكانی كوردستان خوا تەمەنی درێژ بكات و هەمیشە بۆ تەبایی و ئاشتی و بەرقراری كوردستان خەبات دەكات. هیچ كاتێك یادی مێژوویەكانی كوردستان كە بارزانیی نەمر بە دەستی هێنا و یادی بكەین بۆیە دەبی نرخی ئەو دەسكەوتانە بزانین و بە باشترین شێوە بپارێزین و لە كۆتاییدا بۆئەم یادە مێژووییە هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێبازی كوردایەتی و سەروەریان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەنێرم. سوپاس بۆ تۆ و رۆژنامەی خەبات كە بە بەردەوامی سەردانی ئێمە پێشمەرگەكان دەكەیتەوە دڵی ئێمەتان خۆش كرد. بژی كورد...بژی بارزانی
· تیبنی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(4463) رۆژنامەی خەبات لە
(17-12-2013) بڵاوبوویتەوە.




