٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بۆ سەقامگیری و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان، پێوستە هەمووان هاوكار بین

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

بە درێژایی مێژوو و رژێمە یەك لە دواییەكەكان، بە هەموو تواناو هێزە وهەموو جۆرە چەكێك و كیمیابارانكردن و ئەنفاڵ و گۆرٍینی ناسنامە و تێرۆركردن و هەموو جۆرە پیلانی شوومی دیكە هەوڵی لە ناوبردنی خەڵكی كوردستان و داگیركردنی خاكیان دا و لەو پێناوەشدا هەزاران كەس قوربانیی بوون و هەزرانی دیكەش گیانیان فیدای كوردو كوردستان بوو .

لە ئێستادا دوژمنانی كوردستان چاویان بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت بۆیە هەموو جۆرە پێلانێك بە مەبەستی دروستكردنی درز و ئاڵوزكردنی رەوشی تەنایی كوردستان بەكار دێنن بۆ ئەوەی بەڵكو بە خەیاڵی خاویان میللەتی كورد لە ئامانجە راستەقینەكەیان كە مەبەست لە گەیشتن بە لووتگە و سەربەخۆیی كوردستانە دوور بكەنەوە.

لە ژێر سایەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگە ئەمنییەكان، هەرێمی كوردستان بۆتە جێی بابەخ و سەرنجراكێشانی میدیاكانی جیهان و ئەو ئارامیی وسەقامگیرەیەش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان لە ناوچەكانی دیكەی عێراق كە رۆژانە بە دەست تەقینەوە و تیرۆر و ژیانیان لێ تاڵ بووە جیا بكاتەوە.

پێوستە خەڵكی هەموو شارەكانی كوردستان زۆر بە چاوكراوەیی و ژیرانەوە لە هەر شتێكی گومانلێكراوە هاوكاری هێزەكانی ئاسایش و دەزگە ئەمنییەكان بن و رێگە بە گێرە شێوەان و تێرۆریستان و دوژمنانی تونی بە خوێنی گەلی كوردستان نەدرێت كە ئارامی و ساقامگیری و لە رێگەی ئەنجامدانی تەقینەوە و كاری تێرۆری هاووڵاتیانی كوردەوە پشێویی وئاڵوزی و درز لە نێو ریزەكانی خەڵكی كوردستان دروست بكەن.

لە ئێستادا هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی ئارام و سەقامگیرە بۆ وڵاتانی ناوچە كە تێیدا پێشكەوتنی بەرچاویی لە رووی ئابوورییەوە بەخۆییەوە بینووەو بۆتە جێی بایەخی و راكێشانی دەیان كۆمپانیایی جیهان بە مەبەستی كاری بازرگانیكردن ئەوەش وا دەكات پێگەی كورد لە نێوەندە دەوڵەتییەكان بەهێزتر بكات.

بوێە دوژمنانی گەلی كورد هەردەم پیلان بۆ راگرتنی پێشكەوتنە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكان دادەڕێژن، بەڵام هەموو كات خەونە نەزۆكەكانیان پوچەڵ دەبێتەوە، هەركاتێكیش بیانەوێت پیلانەكانیان جێبەجێبكەن و لەمپەری تازە بخەنەبەردەم گەشەپێدانی كوردستان، ئەوا هەرێمی كوردستان بە نەخشەرێگەی تازەی ئاوەدانی و پەرەپێدان وەڵامیان دەداتەوە، بە جۆرێك لەگەڵ هەر پیلانێك نەمامێكی ئاوەدانی، درەختێكی تازە دەڕوێنرێت لە دروستكردنی تەلاری هیوا بۆ گەلی كورد.

هەر بۆیە دوژمنانی گەلی كوردستان بە كاری تیرۆركردن و تەقینەوە ناتوانن تۆزقاڵێك ئیرادەی خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات و تێكۆشانی بۆ كردووە كم بكەنەوە و ناتوان بە ئەنجامدانی تیرۆری و دروستكردنی ترس ودڵەڕاوكی خەڵكی كوردستان لە ئامانجەكانیان پاشگەست بكەنەوە.

مێدیاو دەزگەی چاپەمەنی ئەو كەناڵە هەستیارەن كە خاڵی سایكۆلۆژی مرۆڤ دەپێكن، بۆیە پێوستە زۆر هۆشیار بن لە مامەڵەكردنیان بەتایبەت لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و پەخشكردنی كردەوەی تێرۆریستی و تاواندا، هەروها هەندیك بنەمای گرنگ بۆ هەبوونی مێدیایەكی تەندروست و لەگەڵ ئەوەی بوونی میدیایەكی نا تەندروست دەبیتە هۆی بەرهەمهینانی تاكی ناتەندروست، بۆیە كاتێك مێدیا ڕووماڵی تایبەت بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دەكات بە ناهۆشیاری چەند بارە ناوی قوربانیەكانی و وێنەی قوربانیەكانی گرتوە تیرۆریستەكان پیشان دەدا ئەوا راستەخۆ پەیامی سەركەوتن بە تیرۆریستەكان دەگەێنێت .

لە لایەكی دیكەوە پێوستە دەزگەكانی راگەیاندن زۆر بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لە سەر رووداوەكان دا بكەن و رووداوەكان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكار نەهێنن و بە پێش رووداوەكان نەكەون و پێوستە هاوكاری ئارامی و رۆشنبیری هاووڵاتیان بن نەك هاندان و بێ بایەخكردنی دەزگە ئەمنییەكان و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان و چونكە لە هەموو جیهاندا تیرۆر و تەقینەوە و كوشتن و برٍین هەیە و پێوستە زۆر بە باشی بزانن كە هەر وڵاتێك كە هەنگاویی بەرەو دیموكراتی بهاوێژێت ئەو رووبەرووی ئاستەنگ و گیروگرفت دەبێتەوە و هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەرەو دیموكراسیەت و دەوڵەتبوون هەنگاو دەنێت بۆیە پێوستە بە هەموو لایەك بە گەنج و پیر وئافرەتان و قوتابی و پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و هەمووان پشتگیری ئەزموونی هەرێمی كوردستان بكەین و پشتیوانی یەكتر بین.

هەواڵی پەیوەندیدار