لە یادی 61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە سەركردنەوەی ئافرەتی گیانفیدا دایكە (مسریخان حوسێن خەردەنی)...

دایكی 3 كوڕی شەهید داوا لە دایكانی ئەمڕۆ و سبەی دەكات نەوەكانی خۆیان فێرە رێبازی پاكی خزمەتكردنی كوردستان بكەن
سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
11/12/1952یادی دامەزاندنی رێكخراوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كە بە رابەرایەتی بارزانیی نەمر دامەزرا بۆ مافەكانی ئافرەتان،ئەو رێكخراوە خزمەتی زۆر بەرچاوی بە كۆمەڵگای كوردستان كردوە و ئافرەتانی كوردستانیش هەمیشە لە هەموو بزاڤێك و خەباتێك لە گەڵ پیاوەكان بۆ ئەم یادە پڕشنگدارە بە پێویستمان زانی لە درێژەی بەسەر كردنەوەی ئەو مرۆڤە كوردستانپەروەرانەی كە لە رۆژە سەختەكانی خەباتی گەلەكەماندا ژیانیان خستبوە خزمەتی كاروانی شۆرش و رێبازی كوردایەتی، ئەمجارە ئافرەتێكی تری تێكۆشەر بەسەر دەكەینەوە كەبیرەوەرییەكانی پڕە لە بۆنی خاك و رەنگی پێشمەرگایەتیئەویش دایكە (مەسریخان حوسێن ئەحمەد) هاوسەری شەهید حەمەد مستەفا لێلۆكی و دایكی 3 شەهیدی گیانفیدای كوردستان نەجات حەمەد لە ساڵی 1984 لە شۆڕشی گوڵاندا شەهید دەبێت كە ئەزموونێكی پڕ سەروەری هەبووە، كوڕی تر شەهید فەرهاد حەمەد لە ساڵی 1994 لە سەر بەرگری كوردستان شەهید بووە، ئەوانی تر محەمەد حەمەد لە پرۆسەی ئازادی ئێراق لە نیسانی 2003 لە پێناو كوردستان شەهید بووە، دایكە (مسریخان) هەمیشە وەك ئافرەتێك خزمەت بە رێبازی پارتی و بارزانی كردووە و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە،ئافرەتێكی زۆر ماندوو و دیار بوو كە زۆر زەحمەتی بینووە و هەتا وەك ئافرەتانی كوردستان رۆڵێكی كاریگەری هەبوو و ماوەیەك تووشی نەخۆشی بوویە، كاتێك چووینە لای زۆر بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە رۆژنامەی خەبات كرد و تەنها كوڕەكەی فەرسەت حەمەدی كوری تەنها لای مابوویەوە و ئەویش پێشمەرگە بوو كە خزمەت بە كوردستان دەكرد، هەتا لە ماڵی ئەو خانمە چەندەها وێنەی پێشمەرگایەتی هاوسەرەكە و تفەنگ و دووربینەك كە یادەگارییەكانی ئەو رۆژانەی دوێنی كە هاوسەری نیشان دەدا و ئامادەی خۆی دەربری:
· ئافرەتی كوردستان دایكە (مسریخان حوسێن ئەحمەد خەردەنەیی)لە ساڵی 1944 لە گوندی خەردەنی سەربە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی شەهید پەروەر شۆڕشگێڕ و خەباتكار لە دایكبووە،لە تەمەنی یەك ساڵی لە گەڵ بنەماڵەی كەی ئاوارەی ئەو دیوی كوردستانی رۆژهەڵات بووە، باب و دایك و برایەكی لە ئەنجامی رێگا نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە، هەتا گەورە بوونی بە غەریبی گەورە بوو و زۆر رەزاڵەتی بینووە، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول هاوسەری ژیانی پێكهێناوە بە مشێوە باسی رۆڵی ئافرەتەكان لە شۆڕشی ئەیلوول كرد:
ئەگەر باسی ژیان ودەردەسەری و غەریبی بۆتان باس بكەم بە دەیان لاپەڕە تەواو نابێت، هەمیشە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئافرەت ەدەورێكی ئەساسی هەبوو بۆ شۆڕش، هەمیشە ئافرەتان چ وەك هاوسەر یان هاوسەر یان خوشك یان كەسوكاری پێشمەرگە زۆرترین قوربانی و دەردەسەریان بینووە، چونكە ئەو كات زۆر سەخت بوو، لە شاخ بوو لە ژێر ترس بن فڕۆكەكانی دوژمن لە لایەك ئەركی پەروەردەكردنی منداڵەكانیان لە ئەستۆمان دەكرد، ئەركی پەروەردەكردن و سەرەورای ئەو هەموو لە پاڵپشت هاوسەرەكانمان خزمەت دەكرد لە رووی پێداویستەكانی خواردن وشوشتنی جەل و بەرگ و جار هەبوو هاوسەرم بە چەندەها مانگ نەدەهاتەوە و بۆیە لە نەبوونی ئەوان خێزانە پێشمەرگەكان هەمیشە هاوكاری یەكتر بوون.بۆیە دەڵێم: بە ئێمەیان دەگوت ژنە پێشمەرگەكان و جێگای رێز بووین چ لە لای رابەری كورد بارزانیی نەمر و چ لە لای جەماوەری كوردستان، واتە ئافرەتی كوردستان هەموو زەحمەتیەكی دەدیت بۆیە بارزانیی نەمر هەموو كاتێك رێزی لە ئافرەت و دایكی شەهید ناوەو داكۆكی لە مافەكانیان كردوەو ئاگاداری هەموو لایەكی كردووە، كە دەبێت پیاوان رێز لە دایك و خێزان و خوشكیان بگرن. لە دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ئاوارەیی دا و لە شۆڕشی گوڵانیش بە هەمان شێوە ئافرەتان هەڵوێستیان هەبووە و هەموو سەختیەكمان كێشاوە.
· لە بارەی هاوسەرشەهید و كوڕە شەهیدەكانی دایكە (مسریخان ) كاتێك باس گیانفیدای و ئازایەتی دەكرد دەگریا، پاشان گوتی:
هاوسەری شەهیدم حەمەد لێلۆكی دوای نسكۆی شۆڕش كە ئاوارەی ئێران بووین و پاشان لە ساڵی 1977 گەڕاێنەوە كوردستان و هاوسەرم لە سەر چەمانەی سوری كە خۆشەویستی بارزانیی نەمر و پارتی بوو بە هۆی پڵانێكی دوژمن بە سەیارەی بەعس لە هەرێر شەهید كرا و خۆی قوربانی كوردایەتی كرد و ژیانمان زۆر گوزەراند سەرەورای ئەو نەخۆشیانە من لە ناورێكخستنەكانی نهێنی لە ناو شار كاری پارتایەتیمان دەكرد، پاشان كوڕی قارەمانم نەجات حەمەد كە گەنجێكی 21 ساڵی بوو بۆیە پێشمەرگە و لە تەمەنی لاویەتی بە منی گوت:دایكە ئێمە هەمان رێگای باوكمان دەرون بۆ ئاواتەكانی بارزانیی نەمر و كوڕەم پێشمەرگە پڕ بە مەعنا بۆ كوردایەتی بوو لە ساڵی 1984 لە شۆڕشی گوڵاندا شەهید كرا، لە ساڵی 1994 كوڕی تەمەن 18 ساڵم فەرهاد حەمەد لە سەر بەرگری كوردستان شەهید بوو و هەمیشە دەیگوت: دایكە گیان ئەو رێگای باب و برا و كەسوكارمە من هەمیشە ئامادەی گیانفیدایمە، كوڕی تێكۆشەرم كە لە دوای باوكی شەهیدی لە دایكبووە ئەویش محەمەد حەمەد كە لە تەمەنی لاویەتی ئاواتی بوو كە درێژە پێدەری رێگا باوك و برا شەهیدەكانی بێت لە لەشكری تایبەتی 1 بوویە پێشمەرگە هەمیشە كوڕەكەم دەیگوت:دایكە بزانە كە خەباتی باب و برا شەهیدەكان و شەهیدەكانی رێگای پارتی بە فێرو نەچوو و من هەمیشە وەك پێشمەرگەیەك ئامادەی گیانفیدایم بۆ یە لە كوڕەكەم شەهید محەمەد حەمەد كە لە پرۆسەی ئازادی ئێراق ئەویش لەگەڵ هاوڕێیانی شەهید دەبێت لە ساڵی 2003وەك باوب و برایەكانی گیانیان فیدای كوردایەتی كوردستان كرد، من هەمیشە هەمووجار گوتمە كە هاوسەرشەهید و 3 كوڕە شەهیدەكانم فیدای رزگای رێگای بارزانیی نەمر و پارتی و بارزانی بن. هەمیشە رۆژانە و هەردەم وێنەكان و سەروچاوەكانیان لە پێش چاوومن كە پێان دەڵێم ئێوە لە گەڵ هەموو شەهیدەكان خۆینی ئێوە بە فێرو نەچووە ئەمرۆ لە سایەی ئەوان و خەباتی رابەری كورد بارزانیی نەمر و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگەكان بە دەست هاتووە و سوپاس بۆ خودا كە ئەمڕۆی كوردستان سەرۆك مسعود بارزانی وەكو باوكی بە هەمان روحیە و تەبایی و بەرقراری بۆ ئەزموومنەكانی كوردستان خەبات دەكات و لە سایەی ئەو خاوەن پەرلەمان و حكومەت و ئاڵای كوردانین...
· لە كۆتاییدا دایكە (مسریخان) لە بارەی یادی 61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان گوتی:
ئەم یادە پیرۆز بایی خۆم ئاراستەی هەموو ئافرەتەكانی كوردستان دەكەم، داوا لە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەكەم كە هەمیشە سەردانی ئەو ئافرەتە تێكۆشەرانە بكەن كە لە شۆڕشەكان خزمەتیان بە پارتی و بارزانی دەكەن و هەروەها ئەوان ئاشنا بە كوردستان بكەن و رێزیان لێ بنێن و ئەوجا بە رێكخراوەكان رۆژ بەرۆژ سەركەوتوو تر بێت لە بواری رۆشنبیری كردن و داكۆكی لە مافەكانی ئافرەتەكان. وەك خێزانی شەهید و دایكی 3 شەهید داوام ئێمەی هاوسەران و دایكانی شەهید داوامان ئەوەیە كە دایكانی ئەمڕۆ و سبەی نەوەكانی خۆیان فێرە رێبازی پاكی خزمەتكردنی كوردستان بكەن و فێریان بكەن كە چۆن ئەم ئازادیە بە خەبات و خوێن بە دەست هاتووەو دەبێ هەموومان یەك بین بۆ پاراستنی كوردستان و ئەوەی لەم رێبازە پیرۆزەدا خەبات بكات هەمیشە لە ژیانی خۆی دا سەربڵندو سەرفراز دەبن.سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز و رۆژنامەی خەباتان كە هەموو كاتێك ئێمە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەكانی كوردستان بەسەردەكەنەوە. هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێبازی كوردایەتی و سەروەریان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەنێرم...
تیبنی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(4460)ی رۆژنامەی خەبات لە(12/12/2013) بڵاوو بوویتەوە.




