وته‌ی رێبه‌رانی وڵاتانی جیهان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی نلسون ماندێلا

ره‌حمان نه‌قشی
ئه‌مه‌ی له خواره‌وه قسه‌ی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی جیهانه ده‌رباره‌ی ماندێلا که بۆیه‌کجاری ماڵئاوایی له دونیا کرد، له کوردستانیش گه‌لێک که‌س و لایه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه مه‌زنه‌ی دونیا، ئه‌و که‌سه‌ی مێژووی دروستکرد، قسه‌ی کرد. له‌وانه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه. له‌ته‌ک ریزگرتن له که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ماندێلا، کۆچی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه‌یان وه‌کو دۆستی کوردستان به زیانێکی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م دا. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه ده‌رباره‌ی کۆچی دوایی نیلسۆن ماندێلا:
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان: ماندێلا پێگەیەكی گەورەی لەنێو دڵ و دەروونی گەلی كوردستاندا هەیە
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ئازادیخواز نێلسۆن ماندێلا زۆر خەمناك بووین.
ژیان و هەڵوێست و كردەوەكانی ماندێلا بووەتە سیمبۆلێكی جیهانی بۆ گشت ئازادیخوازان. ئەم پیاوە مەزنە وانەی بەرخودان و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستی و دووركەوتنەوەیە لە توندوتیژی بۆ هەموو مرۆڤێك. بەناوی گەلی كوردستان سەرەخۆشی لەهەموو ئاشتیپارێز و ئازادیخوازانی جیهان دەكەین. ماندێلا پێگەیەكی گەورەی لەنێو دڵ و دەروونی گەلی كوردستاندا هەیە چونكە گەلی كوردستان لە ڕیزبەندی یەكەمی ئەم گەلانەیە كە شەیدای ئازادییە و بەدەست ستەم و زۆرداریدا نەهامەتیی زۆری بینیوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
6ـی 12ـی 2013
نێچیرڤان بارزانی: مه‌زنترین لایه‌نگیری دیموكراسی، سنگفراوانی و ئاشتیمان له ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ جیهان سه‌رۆكێكی سیاسیی مه‌زنی له ده‌ست دا، سه‌رۆكێك كه دیموكراسی و ئاشتی به‌لاوه گرنگتر بوو له ژیانیبه‌فیڕۆچووی خۆی له زینداندا.
به داخێكی پڕ په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (نیلسۆن ماندێلا)مان بیست. ماندێلا به‌رجه‌سته‌ی خه‌بات بوو بۆ كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی، یه‌كسانی و هه‌ستی دادوه‌ری.
ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌تی سه‌ردانی كوردستانی بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وت، ماندێلا هه‌ستی به‌هێزی خۆی بۆ دۆزی كورد له چه‌نده‌ها بواردا ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به خه‌باتمان بۆ مانه‌وه له ژیاندا و هه‌وڵمان بۆ دابینكردنی دادوه‌ری. ماندێلا پێی وابوو كه خه‌بات و داوای ڕه‌وامان جیهانگیری بوو. ئێمه‌ش هه‌ستمان ده‌كرد كه گه‌لێك شتی هاوبه‌شمان هه‌یه له گه‌ڵ دیدی ماندێلا بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی. ئێمه لایه‌نگیر و پاڵپشتی لێبورده‌یی، سنگفراوانی، چاره‌سه‌ری ناتوندوتیژی و چه‌سپاندنی ڕاستی و ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌و بووین.
ماندێلا بۆ ئێمه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی مه‌زن بوو كه ده‌كرێت ساڵه‌هایه‌كی زیندانی و مه‌ینه‌تی بكرێته توانایه‌كی بێ هاوتا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵ، كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی ئیلهام.
وانه‌یه‌كی هه‌ره گرنگ كه من له ژیانی ماندێلا فێر بووم ئه‌وه بوو دان به نادادوه‌ریی ڕابردوودا بنێین و جه‌خت له سه‌ر چاككردنی ڕه‌وشتی مرۆڤ بكه‌ین له ئاینده‌دا.
ماندێلا فێری كردین كه ئێمه ده‌توانین خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بگۆڕین له ڕێی ڕێگرتن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه؛ ئه‌وه‌نده‌ی له توانای مرۆڤایه‌تیماندا بێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجی زیندانی خۆی، وڵاته‌كه‌ی و چاوه‌ڕوانیی گه‌لێك سه‌ركرده‌ی سیاسی گۆڕی. گشت دونیای فێر كرد كه خۆبه‌نه‌رمی ڕاگری و پێداگرتن؛ له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ڕه‌وتی مێژوو به ئاراسته‌یه‌كی بونیادنه‌رانه‌دا ببات.
ئه‌گه‌رچی ئێمه هه‌موومان یه‌كانگیرێكی مه‌زنمان له ده‌ست دا، وته و ڕه‌فتاری ماندێلا لای چه‌نده‌ها نه‌وه‌ی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتی مرۆڤایه‌تیماندا بۆ هێنانه‌كایه‌ی پێشبینییه‌كی گه‌شه‌دارتری مرۆڤایه‌تی.
ئێمه هه‌موومان لایه‌نگیرێكی مه‌زنی دیمۆكراسی، سنگفراوانی و ناتوندوتیژیمان له ده‌ست دا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
6ی دیسه‌مبه‌ری 2013
ئه‌م پێشه‌کییه له لایه‌ن سایتی KDP.infoزیادکراوه
* بان کی مۆن سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان:ماندێلا دادپه‌روه‌رێکی گه‌وره بوو، هیچ که‌س به‌راده‌ی ئه‌و له سه‌رده‌می ئێمه‌دا بۆ گه‌شه کردن و ده‌ستکه‌وت و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوون کاری نه‌کرد.
ئه‌و ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی و مرۆڤایه‌تی و ئه‌و کاره‌ی به له‌خۆبردوویی زۆره‌وه به‌رێوه برد. هه‌ڵوێستی به‌جێ و هێزو توانای ئه‌خلاقی ئه‌و بوو که بوو به هۆی ژێرخانی ئه‌و هه‌ڵوێسته و نه‌خشی بنه‌ره‌تی بۆ لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه رێژیمی ئاپارتاید.
* ماتمووهان سێنک سه‌رۆک وه‌زیرانی هیند :ناوداریک له کۆمه‌ڵگای جیهانی ماڵئاوایی کرد. کۆچی ماندێلا به‌و راده‌یه‌یی بۆ ئه‌فریقای باشوور دڵته‌زێن بوو، بۆ وڵاتی هیندش کاره‌ساتێکی دڵته‌زینه. ئه‌و [ ماندێلا ] هاوبیری راسته‌قینه‌ی گاندی بوو.
* پاپ فرانسیس ڕێبه‌ری کاتولیکه‌کانی جیهان: ئه‌من دوعا ده‌که‌م تا رێوشوێنی نموونه‌ی [ ئۆلگۆ ] سه‌رۆکی له ده‌ست چوو، ریچکه‌شکین [ ئیلهام ] بێ بۆ هه‌موو نه‌وه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌فریقای باشوور تا دادپه‌روه‌ریی و خێر ببێته هۆکاری مه‌به‌سته‌کانی سیاسی ئه‌م وڵاته.
* دالای لاما ڕێبه‌ری بوودائیان "بوودائیه‌کانی " ته‌به‌ت":ئه‌و [ ماندێلا ] پیاوێکی بوێر و هه‌ڵکه‌وتوو و پێ‌داگر له سه‌ر ئوسول و پره‌نسیپه‌کان بوو. سادق و بێ شک و گۆمان، ئه‌و مرۆڤێکی گه‌وره‌و مه‌زن بوو. ئه‌من دوعا "ی بۆ ده‌که‌م" و له کانگای دڵه‌وه پرسه‌و سه‌رخۆشی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی و ته‌واوی خه‌ڵکی ئه‌فریقای باشوور ده‌که‌م.
* مه‌حموود عه‌بباس سه‌رۆکی فه‌له‌ستین :ئه‌وه کارساتیکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان و بۆ فه‌له‌ستین. خه‌ڵکی فه‌له‌ستین هیچ کات راگه‌یاندراوی مێژوویی ئه‌و [ ماندێلا ]ی له بیر ناکات که ده‌ڵێ شۆڕشی ئه‌فریقای باشوور تا کاتیک فه‌له‌ستینه‌کان ئازاد نه‌بن ئامانجه‌کانی خۆی نه‌پیکاوه.
ماندێلا [ سمبولی رزگاری له چه‌نگ ئیستعمار و داگیرکه‌ری ]
* محه‌ممه‌د عه‌لی کلی گه‌وره مشتب وه‌شێنی جیهان :ئه‌من له مالئاوایی کردنی ماندێلا له کانگای دڵه‌وه خه‌مبار بووم، ژیانی ماندێلا پر بوو له‌مه‌به‌ست و ئومێد، ئومێد بۆ خۆی، بۆ وڵاته‌که‌ی و بۆ جیهان.
* بیل کلینتۆن سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریکا :ئه‌مڕۆ جیهان یه‌کێک له گرنگترین ڕێبه‌ران خۆی و یه‌کێک له باشترین مرۆڤه‌کانی له ده‌ست دا. هیلاری و چلسی و من یه‌ک دۆستی راسته‌قێنه‌مان له ده‌ست چوو.
ئه‌و له مێژوو دا وه‌ک پاله‌وانێکی کرامه‌تی ئینسانی و ئازادی، ناوی پاله‌وانی ئاشتی و ئاشتیخوازی بۆ خۆی مسوگه‌ر کرد. ئه‌ومان وه‌ک مرۆڤێکی له راده به‌ده‌ر له‌سه‌ره‌خۆ و خۆش هه‌ڵوێست له یاد وبیرمان ده‌مێنێته‌وه. که‌سێک که‌به وه‌لانانی ره‌ق و له ئامیزی گرتنی رکه‌به‌ره‌کانی نه‌وه‌ک ستراتێژی سیاسیی به‌ڵکوو رێگای به‌ره‌و رێوره‌سمی پێکه‌وه ژیان بوو. به خاتری ئه‌و ئێمه له جیهانی باشتر ژیان ده‌که‌ین. ئه‌و نیشانی داین که له لێبردوویی دا هه‌ستی رزگاری به‌دی ده‌کرێ. دڵێکی ئاواله زۆر باشتر له میشکێکی داخراو دا. و ئیستا سه‌رکه‌وتنی راسته‌قینه ژیان ده‌بێ له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه به شه‌ریک خۆی بزانێ.
* مائوئل بارۆسۆ سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌رووپا :ماندێلای به هۆی پشوو درێژی و روحیه‌ی وێکهه‌ڵکردن و ئاشتیخوازی ستایش کرد و گوتی : که فێر بوون" ده‌رسه‌کانی" ماندێلا به‌هێزتر و گه‌وره‌تره له مه‌رگی ئه‌و. ئاڵای یه‌کیه‌تی ئۆرووپا به هۆی پرسه و رێوره‌سمی مه‌رگی ئه‌و له‌سه‌ر هه‌موو باله‌خانه‌کانی ئه‌و یه‌کیه‌تی یه له سه‌رانسه‌ری جیهان نیوه شه‌کاوه‌یه.
* جیمی کارتر سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریکا :خه‌ڵکی ئه‌فریقای باشوور و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌ک ڕێبه‌ری مه‌زن و گه‌وره‌یان له ده‌ست دا. ئه‌وین و ئه‌شقی ئه‌و به ئازادی و دادپه‌روه‌ریی بوو به هۆی ئه‌وه که ئومێدیکی نوێ بداته جیلی سه‌رکوت کراو له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌هۆئ ئه‌وه‌وه [ ماندێلا ] که ئه‌فریقای باشوور ئه‌مڕۆ یه‌کێک له پێشره‌وه ترین وڵاتانی جیهانی دێموکراسی یه.
* ئوباما سه‌رکۆماری ئه‌مه‌ریکا :ئێمه یه‌کێک له دیارترین، به‌هێزترین و باشترین مرۆڤه‌که‌کان که ده‌توانی هاوکات له گه‌ڵمان بژین له ده‌ستمان دا. ئه‌و ئێتر بۆ ئێمه نیه وله گه‌ڵمان نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و بۆ مێژوو و سه‌ده‌کان ده‌مێنێته‌وه.
نلسون ماندێلا بوو به‌هێزیکی پولاین و ئۆلگۆیک که ئازادی خۆی فیدای ئازادی خه‌ڵکی خۆی کرد، ئه‌فریقای باشووری به‌ره‌و ئالوگوری بنه‌ره‌تی برد و هه‌موومانی تووشی سه‌رسوورمان کرد سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و له ماوه‌ی ژیانی خۆی له به‌ندیخانه تا گه‌یشتن به‌سه‌رکۆماری ئه‌و راستیه‌یه و به‌لینه بوو که مرۆڤه‌کان و وڵاتانی ده‌توانن باشتر بن.
* بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل :نلسیون ماندێلا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌سایه‌تیه‌کانی مێژوویی هاوچه‌رخی ئێمه بوو. ئه‌و باوکی نه‌ته‌وه‌ی خۆی بوو، مرۆڤێکی ساحیب بیر‌و ئه‌ندیشه و داکۆکی له ئازادی ده‌کرد و توند‌و تیژی رد ده‌کرده‌وه.
* حامید کارزایی سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان :هاوکات له گه‌ڵ پرسه و سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ماندێلا و خه‌ڵکی ئه‌فریقای باشوور و هه‌موو خه‌ڵکی ئازایخوازی جیهان.گوتویه‌تی : نلسون ماندێلا ڕیبه‌ری دادپه‌روی جیهان بوو که له به‌رامبه‌ر ئیستعمار و ئاپارتاید بۆ یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و مافی به‌رامبه‌ر بۆ مروڤه‌کان تێکۆشا و مه‌رگی ئه‌و کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو بۆ خه‌ڵکی جیهان .
* دێڤید کامرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا :به‌سه‌ردانێک له باڵویزخانه ئه‌فریقای باشوور له له‌نده‌ن وێرای واژو کردنی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری کۆچی دوایی ماندێلا له گه‌ڵ سپاس و پێ‌زانین له تێکۆشان ئه‌و بۆ ئازادی و دژی به ره‌گه‌زپه‌رستی، گوتی کۆج و ماڵئاوایی ماندێلا جیهانی له باوه‌شێک نوور بێبه‌ری کرد.
* ئیمام عه‌لی ره‌حمان سه‌رۆک کۆماری تاجیکستان :ناوی ئه‌و که‌سایه‌ته گه‌وره‌یه سه‌رده‌می ئێمه، ده‌یان ساڵ سیمبولی ئازادی بۆ هه‌موو جیهان بوو،وره‌ی له گیران نه‌هاتوویی ئه‌و که زیندانی ریژیمی ئاپارتاید نیتوانی تێکی بشکێنێ، بۆ هه‌میشه وه‌ک نموونه‌یه‌کی دیار له ئیراده و به‌رخۆدانی مرۆڤێکی خه‌باتکار. به‌ڕیز و ئازادیخواز ده‌مێنێته‌وه.
* ڤلادیمیر پۆتین سه‌رکۆماری رووسیه :ماندێلا به تێپه‌راندن و ئه‌زموونی دژوار، تا کۆتایی به ئامانجه‌کانی مرۆڤدوستانه و دادپه‌روه‌رانه و ریگای خۆی وه‌فادار مایه‌وه و به‌م شێوه‌یه وه‌رزیکی مێژوویی له ئه‌فریقا ده‌ست پێ‌کرد که سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئاپارتاید و دامه‌زرانی ئه‌فریقای باشوور دێموکراتیکی لێ که‌وته‌وه، که له گه‌ڵ ناوی نلسون ماندێلا لیک گردراوه.
پوتین گوتی: نلسون ماندێلا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌رده‌می ئێستا بوو و هیچ کات پشتی له بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی خۆی نه‌کرد.
* ئالیزابیت دووهه‌م پاشای به‌ریتانیا :وێرای ده‌ربرێنی خه‌م و په‌ژاره خۆی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی ماندێلا گوتی که ئه‌و [ ماندێلا ] چالاکوانێکی ماندوویی نه‌ناس بوو بۆ به‌ره‌پێشوو بردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی و ئه‌و میراتی که له دوای ئه‌و به جێ مایه‌وه ئاشتیه‌که که ئه‌مرۆ له ئه‌فریقای باشوور ده‌بینین، ماندێلا له‌م ده‌گمه‌ن که‌سایه‌ته غه‌یره بریتانیانه بوو که خه‌لاتی گرنگی لێهاتوویی له لایه‌ن مه‌له‌که‌ی بریتانیا پێشه‌کش کرا.
* تۆنی بلیر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا :ماندێلا یه‌که‌م که‌س بوو که ره‌گه‌زپه‌رستی نه ته‌نیا به هه‌له‌یه‌ک و ده‌مارگرژی ناساند، به‌لکوو ره‌گه‌زپه‌رستی به کرده‌ویه‌کی بی ئاقلانه و به شتێکی بێ نیوه‌رۆک و هیچ و پووچ پێناسه کرد.
* مۆرگان فریمن که له فیلمی [ [ invictusرۆلی ماندێلا ده‌گیرێ گوتی :ئه‌مرۆ جیهان یه‌کێک له مرۆڤه هه‌ره به‌هێز و راسته‌قینه‌کانی سه‌ده‌ی رابردووی له ده‌ست دا. ئه‌و مرۆڤیک بوو به شانازیه‌کانی بێ وێنه و بئ هاوتا، هێزی له گیران نه‌هاتوو و هه‌ستی له راده‌به‌ده‌ری و تێک نه‌شکاو. ئه‌و بۆ به‌شێکی به‌رچاو جێگای شانازی بوو. پاله‌وانیک بوو بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه که ئازادی، رزگاری و حورمه‌تی ئینسانیان لا به‌ڕێز و عه‌زیر بوو.
* جۆرج دابیلو بۆش سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئامریکا :سه‌رۆک کۆمار ماندێلا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هێزه‌کانی ئازادی و به‌رابه‌ری سه‌رده‌می ئێمه بوو. ئه‌و ره‌نج و مه‌ینه‌تی رۆژگاری به ئارامی وه‌ئه‌ستۆگرت. جیهانی ئێمه به هۆی ریچکه و رێگا و رێباری ئه‌و باشتره. نه‌بوونی ئه‌و ئیسانه به‌ته‌واوی هه‌ست پیی ده‌کرێ به‌ڵام کرده‌وه و خزمه‌ته‌کانی ئه‌و هه‌روا به‌رده‌وام له ناو مێشکمان دا زیندوون.
* له بی بی سی فارسییه‌وه




