٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئاڵای کوردستان بەفەرمی دەشەکێتەوە و پەیەدەش قەدەغەی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

غازی حەسەن

یەکێک لە هێما و  رەمزەکانی هەر نیشتیمانێک ئاڵایە، هەموو تاکێکی کورد باش لە مانا و کاریگەری ئاڵای کوردستان دەگەن. زارۆکی کورد لە ئەنجامی خۆشەویستی کوردستان ئاڵاکەشی خۆش دەوێت، لە سەرسینگی خۆیان دەدەن، وەکو کڵاو و جلک لەبەری دەکەن، دەموچاوی خۆیانی پێ دەرنگێنن. دیارە ئەمە قوڵبوونەوەیە بەناو هزری نەتەوەیدا. راستە زارۆک لە واتا و ئامانج و  ستراتیژی بوونی ئاڵا ناگات، بەڵام تێدەگات ئەمە یەکێکە لە لایەنە گرینگ و جێ بایەخەکانی نەتەوەی کورد. منداڵ بێ ئینتما بۆ حزب و گروپ و رەنگ ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن، ئەو ئاڵایە کە لەسەردەمی بەدرخانەییەکان و دواتریش کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلول و ئێستەش بە فەرمی لە هەرێمی فیدرالی کوردستانی باشور و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسی و کوردستانییەکان بەکاردێت و رێزی دەگرن و داکۆکی لێدەکەن.

لە کوردستاندا کریستانییەکان ئاشوری و سریانی و کلدانەکان ئاڵای کوردستان وەکو ئینتما و رێزگرتن و بەشداری لە پێکهێنانی ئیرادەی کوردستانی هەڵدەدەن و بەکاردەهێنن، تورکمانەکان لە ژێر ئاڵای کوردستان گەشە بە رۆشنبیری و  کەلچەری خۆیان دەدەن. هەتا ئەو عەرەبانەی لە کوردستاندا دەژین، شانازی بەم ئاڵایە دەکەن، کە لەسایەیدا ئازاد دەژین و ئاینە جوداکانی کوردستان هەمان هەست و رێزیان هەیە.

هاووڵاتییە رەسەنەکانی کوردستان ئەوانەی بە سەدان هەزار مرۆڤی تێکۆشەر و کوردپەروەریان لە پێناو بەدەستهێنانی ئاڵا و زەمینەسازدانی بە ئازادانە شەکانەوەی ئاڵای کوردستان شەهید بوون

هەر هاووڵاتییەکی نیشتیمان پەروەری کورد لەدەرەوەی کوردستان لەسەرتاسەری ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و ئاسیا و وڵاتە عەرەبییەکانیش بژین، لە بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، لە وەرزش و  هونەر، لە پرۆگرامە رۆشنبیری و  تەلەڤزیۆنییەکاندا، بەو پەڕی حەماسەت و وابەستەبوون بە گیانی کوردستانی بوونیان، بە ئازادانە بێت، یاخود وەکو رەمزێکی خۆ سەلماندن و بەرەنگاربوونەوە، ئاڵای سێ رەنگی کوردستان بەکاردەهێنن. هاووڵاتییە رەسەنەکانی کوردستان ئەوانەی بە سەدان هەزار مرۆڤی تێکۆشەر و کوردپەروەریان لە پێناو بەدەستهێنانی ئاڵا و زەمینەسازدانی بە ئازادانە شەکانەوەی ئاڵای کوردستان شەهید بوون. ئەوانەی بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت،  ئەنفال کران، ئەوانەی بێدەسەڵات و  کەسانی مەدەنی بوون لە هەلەبجە و خۆشناوەتی و بادینان کیمیاباران کران، هەر لەبەر ئەوەبوو، رۆژێک لە ژێر ئاڵای کوردستان بە ئازادی سرودی (وەتەن ئاوا بێت) نەڵێنەوە و (ئەی رەقیب) نەکەنە کۆدەنگ و یەکبوونی دەنگی نەتەوە.

زارۆکی کورد لەدەرەوەی کوردستان و هاووڵاتی نیشتیمانپەروەری کوردستان، لە قوتابخانەکانی ئەوروپا و  ئەمەریکا بە شانازییەوە لە رێگەی هەڵگرتنی (ئاڵای کوردستان) دەیانەوێت بە هەموو دونیای بسەلمێنن کە ئەوان کوردی بێ دەوڵەت و زۆرلێکراون، دەیانەوێت لەرێگەی ئالاکەیانەوە کەسایەتی نەتەوەیی خۆیان نیشان بدەن. واتە تاکی پەناهەندە و ئازادی کورد لەم وڵاتانەی بێگانەن، لە رێگەی تەنیا رەمزێکی هاوبەشی دوور لە حزبایەتی و دابەشبوون بەسەر چەند بەشێکی داگیرکراوی کوردستان، بێ گوێدانە زاری ئاخاوتن و جلک و رەوشت و شێواز و جیاوازی لە بیرکردنەوە، لەژێر یەک ئاڵا و لە رێگەی تەنیا یەک رەمزی کوردستانی، دەیانەوێت یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بسەلمێنن و  نیشانی بێگانەکانی بدەن، راوەستان لەژێر ئاڵادا، لە پێناو یەکبوونی کوردستان، قوڵتیرن هەست و سۆزی لای تاکی کورد دروست کردووە. دەنا  هەستی شانازی کردن بە کوردبوون لای تەنیا تاکە زارۆکێکی کورد جا ئەمە خەڵکی هەر بەشێکی کوردستان بێت، لە نێو پتر لە سێ سەد ملیۆن ئەمەریکایی و لە نێو ئازادترین کەلچەر و خۆشترین کەشوهەوا و تەکنەلۆژیادا، لە رێگەی هەڵگرتن و رێزگرتنی (ئاڵای کوردستان) لێی مەزنتر دەبێت.  ئەمە چ گەورەییەکە بۆ نەتەوەیی کورد و ئینتما بوون بۆ ئاڵا و رەمزی نەتەوەبوون. دیارە پێچەوانەی ئەوە، ئەم هەستە نەتەوەییە تەنیا لای گروپێکی سیاسی بە مردوویی لەدایک دەبێت و ئینتما تێکدەشکێنرێت و گروپ چیەتی دەخرێتە شوێنی نەتەوەیی بوون.

لە رێگەی تەنیا رەمزێکی هاوبەشی دوور لە حزبایەتی و دابەشبوون بەسەر چەند بەشێکی داگیرکراوی کوردستان، بێ گوێدانە زاری ئاخاوتن و جلک و رەوشت و شێواز و جیاوازی لە بیرکردنەوە، لەژێر یەک ئاڵا و لە رێگەی تەنیا یەک رەمزی کوردستانی، دەیانەوێت یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بسەلمێنن

 ئەم ئینتیمایە تا ئێستە تەنیا لای گروپە سیاسییە کورتبینەکەی (پەیەدە) دروست نەبووە. چونکە هێشتە ئەم گروپە لە بەستەلەکی کلاسیکی و شێوازی بیرکردنەوەی ستالینی و ئایدۆلۆژیای تاکە رێبەرایەتی  و تاکە هێزی دەربازی نەبووە. ئەمە مەسەلەیەکی فکرییە. هەروەها پەیەدە هێشتا لەژیر کاریگەری رێبەرایەتی کردن لە ژێر پیرۆزی حزب و گروپدا کار دەکات. لای پەیەدە ئیرادەی نەتەوە و رەمزی یەکبوونی نەتەوە، گەڕانەوەیە بۆ ئیرادەی حزب و  ئاڵای حزب.

با نمونەیەکی لەبار بۆ ئەم بارودۆخە بهێنینەوە کە هەنووکە پەیەدە لە کوردستانی رۆژئاوا دروستی کردووە، چەندین گروپی سیاسی و ئاراستە و  بۆچوونی فکری جودا لە کوردستانی رۆژئاوا کاری سیاسی دەکەن، هەیانە پتر لە نیو سەدەیەیە تێدەکۆشێت، ئەگەر هیچ ئینتیمایەکی هاوبەشیش لە نێوان لایەنە سیاسییەکان نەبوو بێت، بەڵام ئاڵای کوردستان هاوبەشی دروست کردووە. ئەگەر هیچ یەکبوون و  یەکڕیزییەک لە نێوان گروپە جیاکانی کورد لە رۆژئاوا و تەنیا لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش نەبوو بێت، ئەوا ئاڵای رەنگاورەنگی کوردستان و سرودی ئەی رەقیب ئەم یەکبوونەی پتەو کردووە. کەچی پەیەدە گوێ بەهیچ یەکێک لەم لایەنانە نادات و ئیرادەیی هاووڵاتی بوونی تاکی کورد لەم بەشە پشتگوێ دەخات و بە پێی مەزەندە و بەرژەوندی حزبی خۆی بڕیار دەدات و ئاڵای کوردستان قەدەغە دەکات.

 لە ئەنجامی سەردانە فەرمییەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئامەد، نەک هەر گەشانەوەی سیاسی بەدی دەکرێت، بەڵکە تەموژی کوردبوون، زمان و مافی کورد بوژایەوە. لەتەک ئەوەشدا وەکو رەمزی کیان و بوونێکی نەتەوەیی و  سیاسی و ستراتیژی ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە ئامەد لە پێش دەرگای شارەوانی مەزنی سور لەتەک ئاڵای تورکیاوە دانرا، ئەمە نە هەڵەیەکی لەناکاو بوو، نە گێلی ئەوانەیە کە ئاڵاکەیان بەمجۆرە داناوە، نە کارێکی شەخسی و بەدزییەوە  لە ژوورە داخراوەکان کراوە، بەڵکو ئەمە ئاکامی  سەردانی فەرمی سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، هەروەسا لە نێو باڵەخانەی شارەوانی، کە سەر بەدەوڵەتی تورکیایە، ئەو تورکیایەی هێشتە لە ململانێی توند دایە، چۆن بە فەرمی دان بە کوردستان بوون و  بوونی هەرێمی کوردستان و بوونی کورد لە تورکیا بنێت، بەڵام ئاڵای کوردستان لە شوێنێکی فەرمی شەکایەوە. دیسان ئەمە نە کارێکی عاتیفییە و نە گاڵتەکردنیشە بە ئیرادەی نەتەوەیی و  ئیرادەی سیاسی نەتەوەییەک کە لە هەڵسانەوە و بەرەو پێشڤەچوونە. ئا لەم ئانوساتە مێژووییەدا کە ئاڵای کوردستان وەکو ستراتیژ و  مەسەلەیەکی نەتەوەیی قوڵ مامەلەی لە گەڵ دەکرێت، کەچی گروپ چیەتی پەیەدە، ئامادە نییە دان بە بوون و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە رۆژئاوا بنێت.

دوای سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی بۆ ئامه‌د، ئاڵای کوردستان لە شوێنێکی فەرمی شەکایەوە. دیسان ئەمە نە کارێکی عاتیفییە و نە گاڵتەکردنیشە بە ئیرادەی نەتەوەیی و  ئیرادەی سیاسی نەتەوەییەک کە لە هەڵسانەوە و بەرەو پێشڤەچوونە

لامان سەیر نەبێت کە کورد لە سایەی ئەمجۆرە بۆچوون  و هەڵوێستە خراپانەی پەیەدە و وابەستەبوونی ئەم گروپە بە سیاسەتێک کە ئینتماکەی بادانەوە دەبێت بەلای سوریاچیەتی و شکانەوە بەلای دەسەڵاتی هەنووکەی بەشار ئەسەد و هێشتنەوەی کورد بە لاوازی و لێکترازاویی و خەریکبوونی کورد بە کاری لاوەکی بەرژەوەندچیەتی، دەرەنجامێکی مسۆگەر و دوارۆژێکی ئارامی نابێت. ئەمە هەم کورد لەناوەخۆدا دابەش دەکات و هەمیش کورد  لە ئایندەدا رووبەرووی کارەساتی بەرنگاربوونەوەی گروپە عەرەبییەکان دەکاتەوە.

ئێمە گوتمان گرینگی و بایەخی ئاڵا لە دروستبوون و ئینتیما  و یەکبوونی گوتار و هەڵوێست و ستراتیژی نەتەوەیی  و کوردستانی، ئەگەر لای تاکی کورد هێندە گرینگ بێت، بۆ دەبێت لای گروپێکی سیاسی وەکو پەیەدە کە کار بۆ کۆنترۆلکردن و سەپاندنی ئیرادەی تاکڕەویی و دوورکەتنەوە لە وریابوونەوەی نەتەوەیی  و یەکبوونی نەتەوەیی دەدات، بەمجۆرە دژایەتی بکرێت، لەبەرچی و بە چ روێکەوە ئیرادە دەکات ئەو رەمزەی یەکبوون و یەکخستنی کورد رێزنەگرێت و  وەکو نەبووێک مامەلەی لەتەکدا بکات.

پەیەدە کە کار بۆ کۆنترۆلکردن و سەپاندنی ئیرادەی تاکڕەویی دەدات، بەمجۆرە  لەبەرچی و بە چ روێکەوە ئیرادە دەکات ئەو رەمزەی یەکبوون و یەکخستنی کورد رێزنەگرێت و  وەکو نەبووێک مامەلەی لەتەکدا ئاڵای کوردستان بکات

گرینگ ئیرادەی بوون بە نەتەوە دەستی پێکردووە، ئەویش ئیرادەیەکە کە ئاڵای کوردستان بەشێکی تەواو دەکات، ئیرادەکەی دیکەش ئەو ئیرادەیە کە لەناو ماڵی رکابەرە سەرسەختەکانماندا وەکو سەرۆک بارزانی گوتی سەردەمی ئینکارکردنی کورد بەسەرچوو، دەست پێدەکات.  ئەو ئیرادەیەشە کە لەبەردەم ئەوانەی ئامادە نەبوون ناوی کورد بهێنن، ئاڵای کوردستان (هەڵدەرێت) نەک (بەکاردێت). با راشکاوانە بێژم پەیەدە و ئەوانەی لە واتای ستراتیژی هەڵدانی ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە تورکیا، لە سایەی ئیرادەی سیاسی و پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یەکبوونی نەتەوەیە، پەیوەستە بە لێکگەیشتنی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە کوردییەکان لە باکوری کوردستاندا. کاری عاقڵەمەند ئەوەیە هیچ لایەک رێگە بەخۆی نەدا، خراپەکاری بەرانبەر ئاڵای کوردستان بکات. بێگومان نابێت لەبیری بکەن، ئەوانەی دژایەتی ئیرادەی یەکبوون و یەکخستنی ریزی نەتەوە دەکەن، ناتوانن رۆژە خۆشەکانی شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ببینن.

هەواڵی پەیوەندیدار