پێوستە خەڵكی كوردستان، بۆ سیاسەتی نەوت یەكهەڵوێست بن !

رێبوار حەمەلاو شوانی
بەدرێژایی دەیان ساڵی رابردوودا نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی ژێر دەست وزۆڵم لێكراو و بێ پشت و پەنا بووە، خاكەكەی داگیركراوە و هەموو جۆرە چەكێكی دژی بەكار هاتووە، لە رووی دیموگرافیاوە هەوڵی گۆرانكاری شار و ناوچەكانی دراوە دژی بەكار هاتووە،شارو ناوچە دەوڵەمەندەكانی هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای دراوە و خاكی زەوت كراوە، مرۆڤەكانی كوژراون، زمان و كلتوری لێ وون كراوە و بە مرۆڤی پلە دوو هەژمار كراون .
لە ماوەی 100رابردوودا رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان غەدر وزۆڵمێكی زۆری دەرحەق ئەنجامدراوە و خاكی پارچە پارچەكراوە و رٍەیگەی پێندراوە تا وەكو میللەتەكانی تری جیهان خاوەن خاك و سەروەی خۆی بێت، هەر بۆیە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی خەبات و تێكۆشانی بۆ رزگار بوون لە ژێر زۆڵم و ستەم و گەڕانەوەی خاكی كوردستان بۆ باوشی كوردستان ئەنجامدا .
ئەوەی كە روون ئاشكرایە ئەوەیە كە بەدریژایی مێژووی گشت رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق، هەموو سەرچاوە سرۆشتیەكانی وەك نەوتیان بۆ سەركوتكردن و لە ناو بردن و قڕكردنی گەلی كوردستان بە كارهێناوە و خەڵكی كوردستانیش قوربانیەكی زۆری لەو پێناوەدا بەخشیووە.
لەگەڵ ئەوەی گەلی كوردستان خاوەن خاك و كلتوور و تایبەتمەندیی خۆیەتی بەڵام بە هۆی باردۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەكە، بە ناچاری دەبێت باجی تاوان و هەلەكانی حكومەت یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بداتەوە، گەڵی كورد كە خۆی بە درێژایی چەندین ساڵ كیمیاباران كراوە و ئەنفاڵ كراوە و ئاوارە كراوە تاكەی دەبێت، قبووڵی فشارەكانی حكوومەتی ناوەند بكات كە خۆشی بەشداربووە لە رزگاركردن وئازادی عێراق .
حكوومەتی عێراق لە ئێستادا بە قەیرانێكی سیاسی و تایفی زۆر مەترسیدار دا تێپەر دەبێت كە ئەمەش وایكردووە كە هیچ جۆرە پێشكەوتنێك لە رووی ئابووری و سیاسیی و ئەمنییەوە بە خۆی ببینێت، لە جیاتی ئەوەی بەرپرسانی عێراق بیر لە چارەسەری كێشە ئابووری وسیاسیی و ئەمنییەكانی خۆیان بكەنەوە، پێوست ناكات كە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كە مافی خۆیەتی ئەو كارە ئەنجام بدات و ئەوان چاویان بە بوژاندنەوەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت، رێگری بكەن، سەرٍەرای ئەوەی كە ئەوان باش تا پێش هاتنی كۆمپانییەكانی نەوتی كاركردن لە هەرێمی كوردستان و تا ئێشتاش هەر جارە و لە سەر بیانوویەك بەشە نەوت و بەنزین و گازی هەرێمی كوردستانیان وەكو فشاری بەكار دەهێنا و تا ئێشتاش بەردەوامن لە سەر ئەنجامدانی ئەو كارە.
بۆیە ئەمجارەیان پێوستە كورد بە هەڵوێستی خۆیدا لەگەڵ شارستانییەكان دا بچێتەوە و پێوستە دەكات كورد خاوەن ئابووری خۆی بێت و بە هێچ شێوەیەك لەو سیاسیەتە ئابوورییەكەی كە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان و پێشكەوتنیدایە پاشگەز نەبێتەوە، نابێت جارێكی تر كورد رێگە بدات مێژوو جارێكی تر دووبارە ببێتەوە مافی كورد زەت بكرێت و لە دژی بەكار بێت و ئێستا كاتی ئەوا هاتووە كە چیتر نەهێلین سیاسەتەكانیان لە دژی كورد وەك فشار بكار بهێنن.
كورد لەگەڵ حكومەتی بەغدا زۆر دانی بە خۆیدا گرتووە و سیاسییەكانی عێراقیش رەنگە سوودێكی زۆریان لەو سیاسیەتەی كورد بینی بێنووە بەڵام ئەوان هیچ كات نەیانویستووە لە بەرژەوندی خەڵكی كوردستاندا هەنگاو بێنن و هەموو جاری كێشەو گرفتیان بۆ خۆڵقاندووە .
لەو نێوەشدا هاووهەڵوێستی و یەكدەنگی حزب ولایەنە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستان بە تایبەت لە بواری هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازارەكانی جیهان و بێ نیاز بوون و نەكەوتنە ژێر فشاری حكومەتی عێراق ئەركی هەمووانە و چونكە ئەوە هەنگاوێكی زۆر گرنگ بۆ بەرەو ئاسۆیەكی گەش و سەربەخۆبوون لە بواری ئابووری و سیاسیی.
بۆیە لە ئێستادا سیاسەتی هەناردەكردنی نەوت پێویستی بە پاڵپشتی گشت لایەنەكان و جەماوەری كوردستان هەیە، هەموو لا پێویستە بە لێدوان و بەیاننامە پشتگیری لەو هەنگاوە گرنگە بكەن، چونكە ئەمە پەیوەستە بە ژیانی خەڵكی كوردستان بە گشتی،نەك تەنیا بە حزب و لایەنێكەوە .
حكومەتی بەغدا بۆیە نیگەرانی و ناڕازیی دەردەبرێت چونكە، باش دەزانێت ئەم هەنگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستا چەندە گرنگە بۆ پێشەوە چوونی هەرێمی كوردستان هەروەك خۆیان ئاماژەیان پێكردووە بۆیە ناڕازین لەوەی كە ئەوان وەك حكومەتێكی زەبەلاح دەردەكەون و هەرێمیش وەك ناوچەیەك و حكومەتێك و نەتەوەیەكی تازە لەوان جوانترو رێكتر دەركەون و هەروەها چاویان بەو هەموو پێشكەوتنانەی كە حكومەتی هەرێمی كورستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا بە دەستیان هێناوە هەڵنایەت.




