نێچیرڤان بارزانی، هیوای ئاوادانی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی دیموكرانی كوردستان وەكو حزبێكی دیموكراتخوار هەمووكات بە بیرورایەكی كراوە و ژیرانە باورەی بە هەموو پرنسیبەكانی دیموكراتی هەبووە و هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی گەل ونیشتیمانەكەیدا كار وخزمەتی كردووە هەر ئەوسیاسیە ژیرانە وایكردووە كە بتوانێت دۆزی رەوای خەڵكی كوردستان بە جیهان بناسێنێت و هەموو هیوا وئامانجی ئەوەیە كە هەمووان پێكەوە دەست لە نێو دەستی یەك خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت.
گەرمترین باس و خواستانەی كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بۆتە دەنگوباسی میدیاكان لە سەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەمە، لەگەڵ راسپاردنی بەرێز نێچیرڤان بارزانی بۆ رەخساندنی دانووستان لەمەڕ پێكهێنانی كابینەی نوێی، بەرێزیان روحیەتێكی وەرزشی و نیشتیمانپەروەرانە دانووستانەكانی لەگەڵ هەموو ئەو لیستانەی كە بەشداریان لە هەڵبژاردنی 21 ی ئەیلوول دا كردبوو و برٍاوەی هەڵبژادنەكان بوو دەستپێكرد تا لەو رێگەی میكانیزمی گونجاووە حكومەتێك پێك بهێنرێت كە وڵامی خواست و داخوازییەكانی خەڵك بێت و باشتر لە جاران بتوانێت كاروپرۆژەی خزمەتگوازی پێشكەش بكات .
ڕاسپاردنی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا توانیوێتی بە زیرەكی وشارەزایی خۆیی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری دا بە رێژەیەكی بەرچاو رەوشی كوردستان لە هەموو روویكەوە گۆڕانكاری بە سەردا بهێنێت، شارەزایی و بوونە جێی متمانە چ لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستان و چ لە نێو خەڵكی كورستان وایكردووە كە ئەرك وبەرپرسیارێتی ئەمجارەی بەرێز كاك نێچیرڤان قورستر ببێت، بە بەرنامەیەكی تێروتەسەڵ لە كابینەی هەشتەمدا ئەرك و كارەكانی بۆ زیاتر پێشخشتی بوار و گوزەرانی خەڵك چ لە روویی ئابووری و پەروەردە و خزمەتگوزاری بەرەو پێشووە ببات .
لە راستیدا لە دوای ساڵی 2004 وە، لە باربوونی ئەو كەشوهەوایەی كە تێیدا ئیمكانیەتی ئەوا نەبوو كە خزمەتی هاووڵاـتیانی كوردستان بە گشتی بكرێت، نێچیرڤانی بارزانی وەك كەسایەتی كاریگەر چ لە بواری سیاسی و ئابووری گشت هەوڵەكانی خستەر گەڕ بۆ ئەوەی بە پێی ئەو بەرنامە و پلانانەی كە دایان رشتبوو كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەرەوە پێشەوە ببەن، ئەو كوردستانەی هەزاران گوندی وێرانكراوە و لە رووی ژێرخانەوە هیچ جۆرە پێشكەوتنێكی نەماوبوو بەڵام بە هەوڵ وهیمەتی بەرێزیان توانرا تەنیا لە ماوەی چەند ساڵدا و بەو بودجە سنوردارەی كە بەردەست حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، گەشەشەندێكی بەرچاو بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكات .
هەروەها بە هۆی سیاسەتێكی ژیرانە و گونجاوەوە توانرا سەرنجی دەیان وڵاتی زڵ هێزی جیهان و ناوچەكە بەڵای هەرێمی كورستان رابكێشێت تا لەو رێگەیەوە بتوانێت چ لە روی ئابووری و چ لە رووی سیاسییەوە هەرێمی كورستان بەرەو پێشەوە ببات. یەكێك لە بنەماكانی سەركەوتنی هەر وڵاتێك سەركەوتنی ئابووری ئەو وڵاتە یە، كە راستیدا ئەمە مێتۆد و بەرنامەی كاری نێچێرڤان بارزانییە كە كە لەگەڵ هەمووئەو تەنگ و چەڵەمانەی كە بۆیی هاتۆتە پێش ساڵانێكی زۆرە و هەوڵ وتێكۆشانی بۆ دەكات
هەروەك دەڵێن ئابوریەكی سەركەوتوو یانی وڵاتێكی سەركەوتوو، ئەمە میتۆدی كاری سەرۆك بارزانیە، هەروەك بەدوای خەباتی بەهێزكردنی ئابووریەكی سەركەوتووەوەیە، تا دەوڵەتێكی سەربەخۆی سەركەوتوو بنیات بنێت. كوردستان هەنووكە بەرەو ئەوە دەچێت كە ببێتە خاوەنی ئابووریەكی سەربەخۆ، وە پێش مەرجی پێك هێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆش ئابوورییە سەربەخۆیەكەیەتی.
هەروەها بەرێز كاك نێچیرڤان بارزانی، داكۆكیكارێكی راستەقینەی مافی ئافرەتان و قوتابیان و چینی هەژار و كەم داهات بووە و هەنگاویی زۆریشی لەو بوارەوە ناوە و بە دڵنیاییەوە لە كابینەی هەشتەم و هەموو تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت كۆمەڵگەی كوردستان بەرەو ئاستێكی باش بەرەو پێشوە ببات و لە هەمانكاتیشدا پێوستە هاووڵاتیانیش هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن بۆ ئەوەی بتوانرێت كێشەو كەموكورتیەكان چارەسەر بكرێن.
لەگەڵ هەموو ئەو كێشە وگرفتانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رووبەرووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی بۆ جیهان بیسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە و لەو رووی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكیەكانی وەكو ئاو و كارەباو دابینكردنی سوتەمەنی هەنگاوی باشی بڕیوە، بەرادەیەك توانرا لەپاشكەوتەیی حكومەتی ناوەندی دەربازمان بێت.




