په‌یه‌ده
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له سیاسه‌تی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده)، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه به دیدێكی ستراتیژییه‌وه ناڕواننه مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی و رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌نا به‌و شێوه‌ی ئێستا ره‌فتاریان نه‌ده‌كرد.
ئه‌وانه زیاتر له دیدی حزبه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌كه و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه پشتگوێ ده‌خه‌ن و تاكڕه‌وانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و حساب بۆ حزبه‌كانی دیكه به‌هیچ جۆرێ ناكه‌ن،كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه قابیلی قبوڵ نییه. ئه‌وانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی سووریاوه دووساڵ ده‌چێ له به‌ره‌نگاری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دان،ئه‌مان پشتیوانی رژێم، به پراكتیك ده‌كه‌ن و ناوچه‌كانی بۆ ده‌پارێزن و له‌سه‌ر زمینه‌ی واقع دژایه‌تی خواستی خه‌ڵكی راپه‌ڕیو سووریا ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له رژێم خۆیان نیشانده‌ده‌ن. تا ئێستا رژێمی سووریا هیچ دانپێدانێكی ره‌سمی نه‌ناوه به‌هیچ داخوازییه‌كی كوردانی رۆژئاوادا، هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون،
| سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی په‌یه‌ده و پشتیوانی رژێمی سووریا و قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستان و دژایه‌تی حزبه كوردییه‌كانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ن كه نه خزمه‌ت به‌دۆزی كورد و نه به‌كوردانی رۆژئاوا ده‌كات |
كه‌چی ئه‌مانه هه‌ر له ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی هه‌موو پارته كوردییه‌كان و راوه‌دوونانیان و ته‌نگ پێهه‌ڵچنیان، تا ده‌گاته پاكتاوی جه‌سته‌یی لایه‌نگرانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان به سینگ فراوانییه‌وه ده‌رگای هه‌رێمی بۆ خستنه‌سه‌ر پشت و هه‌وو ئاماده‌گیه‌یه‌كی خۆی بۆ هاوكاری و داڵدانی كوردانی رۆژئاوا نیشاندا، كه‌چی ئه‌مان له‌باتی به‌رز نرخاندنی ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێم و پارتی دژایه‌تی سیاسه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی په‌یه‌ده و پشتیوانی رژێمی سووریا و قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستان و دژایه‌تی حزبه كوردییه‌كانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ن كه نه خزمه‌ت به‌دۆزی كورد و نه به‌كوردانی رۆژئاوا ده‌كات،ئه‌گه‌ر به خۆیان بزانن ئه‌مه گورزێكی كوشنده‌یه له داهاتووی ده‌ده‌ن.




