بۆ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی کوردستان هه‌موو بۆچوونه‌کان هاوبه‌شه
غازی حه‌سه‌ن
به کرده‌وه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو پرۆسه‌ی دانوستان و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پێکهینانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، نێچیرڤان بارزانی راسپێردراوی لایه‌نی براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی 21ی سپتێمبه‌ره، سه‌رۆکایه‌تی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌کان بکات. سه‌ره‌تا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی هاوپه‌یمانی بینی، دواتریش له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام درا. له هه‌موو دانیشتنه‌کاندا کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌سترا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی رای گشتی و لایه‌نه سیاسییه‌کانه بوو راگه‌یاندنی هاوبه‌شی له بۆچوونه‌کان بوو که‌ده‌کرێت له چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیدا کۆیان بکه‌ینه‌وه:
یه‌که‌م- هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوڕاون بۆ به‌شداریکردن له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و بۆچوونه‌کانیان لایه‌نی هاوبه‌شی زۆر پتره له جیاوازی. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌شبینانه سه‌یری پرۆسه‌که ده‌کات و گه‌رمترن له‌وه‌ی ره‌چاو ده‌کرا و کاردانه‌وه‌یان گه‌رمو گوڕه به ئاراسته‌ی هاوبه‌شی له بۆچوون و نزیکی له به‌رنامه و بیرکردنه‌وه له چۆنیه‌تی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و ئاماده‌ن به‌شداری حکوومه‌ت بن.
| پارتی دیموکراتی کوردستان ڤیتۆی دژی هیچ لایه‌نێک نییه و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هاوبه‌ش و به‌شداری هه‌موو حزبه سیاسییه‌کانه |
دووه‌م- پارتی دیموکراتی کوردستان ڤیتۆی دژی هیچ لایه‌نێک نییه و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هاوبه‌ش و به‌شداری هه‌موو حزبه سیاسییه‌کانه.
سێیه‌م- رایانگه‌یاند له ساتی ده‌ستپێکردنی گفتوگۆکان ئیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به (ئۆپۆزسیۆنی رابردوو) ناوببرێت، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات نه‌ما.
چواره‌م- کار ده‌کرێت به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ کابینه‌ی هه‌شته‌می حکوومه‌ت له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو لایه‌کان پێکبهێنرێت. واته به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت ده‌بێت هاوبه‌ش بێت له به‌رنامه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان.
پێنجه‌م- حکوومه‌ت ده‌بێت شه‌فاف و کارا بێت. به‌ره‌و چاکسازی هه‌نگاو بنێت و کار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی و ئه‌و کێشانه بکات، که چه‌ند ساڵه درێژه‌یان هه‌یه.
شه‌شه‌م- پێویسته حکوومه‌تی هاووڵاتی دابمه‌زرێت و حکوومه‌ته‌که بنکه فره‌وان بێت.
| هه‌ر لایه‌ک ئازاده چۆن به‌شداری له حکوومه‌ت ده‌کات.بەمەرجێک لایەنەکان لە کاتی دانوستانەکان لە مەڕ وردەکارییەکان، ناکۆکیان لەسەر بەرژەوەندی تایبەتی لە نێوان دروست نەبێت |
وه‌کو لایه‌نه‌کان رایانگه‌یاند هاوبه‌شی له بۆچوون و ئاماده‌بوون له به‌شداری کابینه‌ی نوێ زۆره، هه‌موو لایه‌ک ئاماده‌ن به‌شداری له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش پێشتر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند که ئه‌وان به‌یه‌که‌وه به‌شداری له حکوومه‌ت ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌نووکه ئاماده‌ن هه‌ریه‌که به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌شداری له حکوومه‌ت بکات. به‌مه جۆرێک له کرانه‌وه له دانوستانه‌کان دێته ئاراوه. واته هه‌ر لایه‌ک ئازاده چۆن به‌شداری له حکوومه‌ت ده‌کات.بەمەرجێک لایەنەکان لە کاتی دانوستانەکان لە مەڕ وردەکارییەکان، ناکۆکیان لەسەر بەرژەوەندی تایبەتی لە نێوان دروست نەبێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و دیبلۆماتێکی سه‌رکه‌وتوو و میانڕه و دووربین له دانوستانه‌کان توانیویه‌تی بۆچوونه جیاوازه‌کان به‌ره‌و لایه‌نی ئه‌رێنی و لێکنزیکی و لێکتێگه‌یشتن ببات، له پێناو نزیکردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسی و هێزه سیاسییه‌کان به ئاراسه‌ته‌یه‌کی له‌بار له پێناو به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کوردستان. هه‌روه‌ها کارێکی دیکه‌ی گرینگ ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی جیاوازییه‌کان قبوڵ بکات، بۆچوونه دژه‌کان به‌یه‌که‌وه کۆبکاته‌وه. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌م کابینه‌یه که ره‌چاو ده‌کرێت ئه‌رکه‌کانی قورس و بڕیاره‌کانی قوڵ و یه‌کلاکه‌ره‌وه بن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کان گه‌شبینییه‌کی زۆر له شه‌قام و میدیای کوردی و هه‌تا لای خودی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌کان دروست کردووه.
| هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و دیبلۆماتێکی سه‌رکه‌وتوو و میانڕه و دووربین له دانوستانه‌کان توانیویه‌تی بۆچوونه جیاوازه‌کان به‌ره‌و لایه‌نی ئه‌رێنی و لێکنزیکی و لێکتێگه‌یشتن ببات |
زۆر گرینگه دانوستانه‌کان ئه‌و گه‌شبینییه گه‌شتر بکات. هه‌نگاوه‌کان گه‌رمتر بێت و متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان به‌هێزتر بێت و به‌رنامه‌ی حکوومه‌تیش به‌رنامه‌ی هاووڵاتی و ریزگرتنی ئیراده‌ی تاکی کوردستانی و گه‌شه‌پێدانی بنه‌مای ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی پتری ئاسایش و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کخستنی ئیراده‌ی سیاسی کوردستان و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بێت. به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری کۆک و هاوبه‌شن، ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه بۆ ئاینده‌یه‌کی هاوبه‌ش و به‌شدارییه‌کی هاوبه‌ش و ئیراده‌یه‌کی سیاسی و فکری هاوبه‌شیش. ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شبینه درێژه‌ی پێنه‌درێت، خه‌ڵکی کوردستان دووچاری نیگه‌رانی و بێ هیوایی ده‌کرێت.




