سەردانەكەی ئامەد و خەونی سەربەخۆیی

موحسین بەرزنجی
وای 21ساڵ، جارێكی دیكە لە ڕوانگەی خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ دۆزی كورد و خەونەكانی ئایندە، سەرۆك بارزانی گەیشتە ئامەد و لە هەموولاوە بەگەرمی و شكۆداری پێشوازی شایستەكراو بۆ یەكەمجاریش بەشێوەیەكی فەرمی وەك سەرۆكی هەرێم مامەڵەی لەگەڵ كراو ئەم سەردانە مێژووییەش تا ئێستا لە میدیاكاندا بە شكۆداری باس دەكرێ و زیاتر لە مەغزایەكی سیاسی لە خۆ دەگرێت و هەموو چاودێرە سیاسیەكان پێیانوایە كە سەردانەكە ئاسۆیەكی نوێ لەبەردەم پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و توركیا دەخاتە قۆناغێكی نوێ وە دەبێتە مایەی گەشەسەندنێكی بەرچاو،
كە مایەی هەڵوێستە لەسەر كردنە و زیاتر لە مانایەك هەڵدەگرێ بە تایبەتی لە ڕووی پەرەپێدانی پێوەندی ئابووریی و جەختكردنەوە لە ئاشتەوایی، كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵێكی هەرە بەرچاوی تێدا هەبووە، هەمیشە پێداگربووە بۆ چارەسەكردنی كێشەی كورد لە ڕێگەی دیالۆگ و مایەی سەرنجڕاكێشانیشە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە بە هەنگاوێكی گرنگ لە قەڵەمدراو تا ئێستاش میدیاكانی توركیا و دونیا بە فراوانی باس لە بایەخی سەردانەكە دەكەن، پێیانوایە كە ئەم سەردانە دەبێتە مایەی لێكگەیشتنی زیاتر و بەستەڵەك شكاندن لە نێوان سنوورەكان و دەرگایەكی تازە كە پەیوەستە بە كرانەوەو زمانی دیالۆگی سەردەمیانە.
| مایەی هەڵوێستە لەسەر كردنە و زیاتر لە مانایەك هەڵدەگرێ بە تایبەتی لە ڕووی پەرەپێدانی پێوەندی ئابووریی و جەختكردنەوە لە ئاشتەوایی، كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵێكی هەرە بەرچاوی تێدا هەبووە |
ئەوەی سەرنج دەدرێت، ئەو سەردانە بوو بە كەرنەڤاڵێكی نوێ بۆ كوردان، بە تایبەتی كاتێك سەرۆك بارزانی بە جلوبەرگی كوردانە و پێشمەرگایەتی و ئاڵای كوردستان گەڕایەوە باوەشی ئامەدی شاری كوردان و تاجە گوڵینەی ئاشتی بە بەرۆكی ئامەدی خۆشەویست كردو تۆقی زنجیری لە ملی ئەم شارەی كردەوە و بووە گەورەترین كەرنەڤاڵی ئاشتی لە ناوچەكە بە عەقڵی كراوەی سەرۆك بارزانی و خەمخۆریی راستەقینەی بۆ دۆزی كورد، دوای 30 ساڵ بە شەڕو خوێن ڕشتن بەدەست نەهاتووە. هەروەها ئامەدیش خۆی خەمڵاندو بە جلوبەرگی كوردانە و ئاڵای كوردستان ئاواز و گۆرانی شڤان پەروەر باوەشی گەرمیان بۆ سەرۆك بارزانی كردەوە، لەگەڵ خەڵكی ئەم شارە. پەیامی سەرۆك پەیامی كوردانە و ئاشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستانە.
| ئامەدیش خۆی خەمڵاندو بە جلوبەرگی كوردانە و ئاڵای كوردستان ئاواز و گۆرانی شڤان پەروەر باوەشی گەرمیان بۆ سەرۆك بارزانی كردەوە |
نابێ نكۆڵی لەو راستییە بكرێ، كە سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعێكی نەتەوەیی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ، چونكە ئەو راستییە لەسەر ئەرزی واقع دەركەوت، كە خۆی بە نیگایەكی نەتەوایەتی فراوان دەڕوانێتە دۆزی كورد و بوونی ئەم متمانەیە بۆ سەرۆك بارزانی لە نێوەندی سیاسیدا فاكتەرێكی زیندووە بۆ گەیشتن بە خەونە دوور و نزیكەكان كە لە هەموویان بەرچاوتر گەیشتنە بە خەونی سەربەخۆیی.




