سەرۆك بارزانی هێمای ئاشتی و داكۆكیكاری مافەكانی گەلی كوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانی
دیپلۆماسیەت و سیاسەتی ژیرانە وئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی چ لە سەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی جیهان بۆتە هۆی ئەوەی دۆز و ناسنامەی كوردستان وەك میللەتێك كە ساڵانێكە زۆرە لە ژێر زۆلم و داگیركاری بووە و خاكی لێ داگیركراوە و دابەشكراوە بۆ دۆست و دوژمنان بەسڵمێنێت، هەر ئەمەش وایكردووە كە كورد وكوردستان ببێتە جێی بایەخ و سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
هەموو هیوا و ئاواتی سەرۆك بارزانی یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد بووە و هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بە گشتی تێكۆشانی كردووە و خۆی بە داكۆكیكاری مافە رٍەوا و نەتەوییەكان كوردستان زانییووە .
هەر بۆیە سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی بۆ شاری ئامەد بە جل و بەرگی كوردی و قسەكردن بە زمانی كوردی، بە هەنگاوێكی مێژوویی هەژمار دەكرێت.هەروەها سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری ئامەد ئەوەی سەڵماند كە ئەوەی كە لە ڕێگەی ئاشتی و لە یەكتر تێگەیشتنەوە بە دەست دەكەوێت و لە رێگەی شەڕوتوندوتیژییەوە مەحاڵە.
سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ ئامەد، پەیامێكی روون وئاشكرایە بۆ هەمووان كە چیتر كەس ناتوانێت،ئینكاری بوونی كورد بكات و هەروەها پێوستە هەموو پارت و لایەنە كان بە باشی بزانن ئێستا سەردەمی ئاشتی و دیالۆگە لەیەكتر تێگەیشتنە نەك خۆ سەپاند و قسەكردنی زڵ و بریقەدار.
سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان پشتیوانیەكی گەورەیە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان و بۆتە جێی ئومێدی كوردستانیان، بۆیە هەموو وڵاتانی جیهان بە گرنگی و بایەخە و دەرٍواننە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بارزانی بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە پێناو بە دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
سەرۆك بارزانی بە حیكمەت و دووربینی خۆی هەموو كات هەوڵی داوە تا لە رێگەی دانووستان ولە یەكتر تێگەیشتنەوە مافەكانی خەڵكی كوردستان بە دەست بهێنێت، چونكە بارزانی باش دەزانێت كە شەڕ جگە لە زیان هیچ ئەنجامێكی لێناكەوێتەوە.
بۆیە سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ شاری ئامەدا داننانێكی ئاشكرایە بە مافە ڕەواكانی گەلی كورد و بە تایبەت كوردانی باكووری كوردستان و هەروەها داننانە بە ناسنامەی كوردی لە توركیا كە ئەوەش كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لە سەر پەیوەندی كورد و تورك.
هەروەها لە ئێستادا توركیا لەڕووی وزەوە پێویستیەكی زۆری هەیەو دەیهەوێت سوود لە سەرچاوەكانی سووتەمەنی هەرێمی كوردستان وەر بگرێت بەمەش هەم هەرێم هەمیش توركیا سوودمەند دەبێت لەم نێوەندەدا، هەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە سوود و بەرژەوەندییەكی زۆری بەر دەكەوێت.
هەروەها هەموو ئەو بانگهێشت و سەردانانەیئەم دواییەیسەرۆك بارزانیبۆ چەند وڵاتێكی ناوچەكە و لە نێویشیاندا كۆماڕ توركیا،نیشانەیەكی روون وئاشكرایە كە بەچاوێكیپڕبایەخەوە گرنگی بە كەسایەتی سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكێكیخاوەن ئەزموون و ئاشتیخواز دەدەن،كە جێگەیدەستیلە هاوكێشەكان دیارە،بۆ چارەسەركردنیكێشەكان. لە عێراق و وڵاتانیدەوروبەریش. بە سەركردەیەكیئاشتیخواز وەسفیدەكەن،بۆیە زۆربەیوڵاتانیكەنداو،ئێستا رووەو هەرێمیكوردستان هەنگاو دەنێن،ئەویش بە كردنەوەیكونسوڵگەرییەكانیان بۆ دروستكردنیپردیمتمانەو لەیەكتر گەیشتن و بەشداریكردن لەئاوەدانكردنەوەیهەرێمیكوردستان،بەوەیكە سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ،كە دەبێتە هاندەرێك و پردیمتمانەو دۆستایەتیش پتەوتر دەبێت. ئەوەیجێگایسەرنجیشە،روویگەشیهەرێمیكوردستانە،كە ئاشتیو سەقامگیریباڵیبە سەردا كێشاوە،رۆژ لە دوایرۆژیش،هەرێمیكوردستان هەنگاویباشتر دەنێت.
بۆیە لە ئێستادا یەكریزی و هاودەنگی و پشتیوانی كردنی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە پێناو بە دەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە و پێوستە هەموو پارت و لایەنەسیاسییەكانی كوردستان بە یەك هەڵوێستەوە پشتگیری لێبكەن بۆ ئەوەی بتوانرێت یەكریزی كورد بپارێزرێت و مافی بەشەكانی تر كوردستانیش وەربگیرێتەوە.




