سه‌رۆك بارزانی: جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانی وه‌همه

سووره مه‌رگه‌یی
جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی كۆتایی ئه‌و گه‌مه ترسناكه و رشتنی ئه‌و رقه سیاسییه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا ساڵانێكه به شاراوه‌یی و سازكردنی سیناریۆی جیاجیا كاری بۆ ده‌كات، بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌رامه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه سلێمانی بخاته ناو بازنه‌ی حه‌ز و خولیا گوماناوییه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگاكانی گه‌وجاندنی تاقی كردوونه‌وه, ئه‌وه‌ى سه‌رنجی دابێته هه‌ڵوێستی سیاسی و لێدوانه‌كانی رێكخه‌ری گشتی و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هه‌ست به‌و دابڕان و به‌له‌سه بوونه سیاسییه ده‌كات كه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك كارتی گوشار به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خۆی پێ به‌هێز بكات.
ئه‌و ئامانجه نانیشتیمانیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ونی پێوه ده‌بینێ و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵوێست و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی پێ له قالب بدات ، سیاسه‌تی میرنشین پارێزیمان بیر ده‌خاته‌وه كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا تاقی كراوه‌ته‌وه و زۆر به گران له‌سه‌ر ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌وتووه، له‌و سیناریۆیه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كورد بووه‌و سوودمه‌ندی یه‌كه‌میش داگیركارانی كوردستان بوون، ئه‌وه‌ی كوردی خسته ناو به‌رداشی شه‌ڕ و ململانێی مه‌زهه‌بی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وى و ئیمپراتۆری عوسمانی و به ده‌ردی بێ ده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی بردین، ئه‌و سیاسه‌تی ناوچه‌گه‌ریه بوو كه ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌وڵدایه خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێبزڕێنێ.
جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی و به میركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و بیانووه سیاسی و ده‌ستووریه ده‌داته ده‌ست به‌غدا كه كار له‌سه‌ر خوردكردنه‌وه‌ى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ ئامانجی ناوچه‌گه‌ری و شارچێتی بكات، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیشدا سه‌ددام حوسێن به دیوه موخابه‌راتیه‌كه‌دا وه‌ك ئێستای نه‌وشیروان مسته‌فا كاری له‌سه‌ر تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ربگرێ یه‌كهه‌ڵوێستی و بیری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی كورد ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی فره كوێخایی و به ئاغا كردنی داگیركارانی كوردستان، ئه‌وه‌ش رێگا خۆش ده‌كات كه‌ركوك بكرێته میرنشینێكی عه‌ره‌بی و، هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش سێ میرنشینی لاوازی كوردی چاو له‌ده‌ستی به‌غدای عروبه‌ى دژ به كورد‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا‌و سه‌رده‌می میرنشینی لێك جیاده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی شارچێتی و ناوچه‌خوازی نه‌وشیروان مسته‌فادا سیاسه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌خوازی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، كه جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی به وه‌هم ناوده‌باو یه‌كپارچه‌یی كوردستانیش به هێڵی سوور داده‌نێ.
خاڵێكی تر كه پێویسته بكرێته پرسیار و داوای وه‌ڵام له نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێ، له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری دابه‌شكردنی كوردستان له‌سه‌ر پرسی كورد و هیز به‌خشین به خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی، ده‌ستپێشخه‌ری و زه‌مینه‌سازی بۆ به‌ستنی كۆنگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، له‌كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی بۆ له‌قاودانی سیاسه‌تی داگیركاری و رزگار بوون و كۆتا هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرسی كورد چڕ كردوونه‌وه، بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵده‌دات سلێمانی و سلێمانییه‌كان له بازنه‌ی شارچێتی و ناوچه‌گه‌ریدا گۆشه‌گیر بكات؟
سلێمانییه‌كان كه له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدا هه‌میشه پێشه‌نگ بوون، تۆ بڵێی به‌و بچووك كردنه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رازیبن و ده‌ستبه‌ردای ئه‌و سه‌روه‌ری و مێژووه نه‌ته‌وه‌ییه بن؟! یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان به گژ هه‌ر هه‌وڵێكی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانیدا ده‌چنه‌وه




