پەیەدە . خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ناحەزانی كورد دەكات

رێبوار حەمەلاو شوانی
دوابەدوای راپەرینی سووریا كە بۆ نزیكەی 3ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی خۆی بە بەمەستی یەكخستن و یەك گوتاریی لایەنەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان خستە گەرٍبۆ ئەوەی بە یەك گووتار و هەڵوێست لە بەرانبەر رووداوەكانی هەڵوێستیی خۆیان پیشان بدەن.
هەر بۆیە ئێمە كورد بە تێكرایی و بە تایبەت رۆژئاوایی كوردستان تا رادەیەكی زۆر هەستمان بە دڵنیایی و دڵخۆشیكرد بۆ ئەوەی كە دەرفەتێكمان بۆ رٍەخسا تا بەشێكی تری كوردستان دەگەن بە ماف وئامانجەكانیان.
دواتر زۆری نەخایاند كە ( پەیەدە) بە سوود وەرگرتن لەو شەرعییەت دانەی كە پێبەخشرا بوو لە ژێرەوە دەستی لەگەڵ دزگەی موخابراتی سوریە تێكەڵ كرد و دواتر لە رێگەی پڕچەككردنی لە لایەن رژێمی سوریا و هەستا لە ژێر ناوی ئازادكردن و پاراستی ناوچەكە كەشوهەوایەكی ترس و دڵەڕاوكێی خوًلقاند و دواتر ( پەیەدە) دەستی بە تاكرٍەویی كرد و نەیهێشت هیچ حزبێكی تری كوردی لە ناوچەكە دا بوونی هەبێت و بە زۆر و بە پاڵپشتی رژێمی سوریا خۆی سپاند.
ئەوەی جێی گومان بوو هەڵوێستی (پەیەدە)ـیە كە هەر زوو هەستی پێكرا ئەو وێڕای ئیمزاكردنی ڕێكەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستان وەك لە سەرەتادا ئاماژەمان پێ كردبوو (ڕێككەوتنی هەولێر) ناسرابوو، ئەوە ژێر بە ژێر دەستی لەگەڵ بەرەیەكی دیكەدا تێكەڵ كردبوو و لەم بەرەیەشدا هەموو پێداویستییەكی شەڕی پێدەدرا و وێڕای ئەمانەش شەڕی هاوبەشی بۆ ئەو ڕژێمە دەكرد كە زیاتر لە نیو سەدەیە كوردی لە كەمترین ماف بێبەش كردووە، لە وانە مافی هاووڵاتیبوون و نەدانی ناسنامە و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەو ڕژێمە هۆكاری سەرەكی بوو لە دەركردنی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) لە خاكەكەی و تا بووە دەرفەت بۆ دەستگیركردنی لەلایەن چەند وڵاتێكەوە و لە سەرووی هەموویانەوە سووریا. لێرەدا بۆ ئەوەی خۆمان بخەینە نێو ڕوانگەیەكی واقعیانەوە، چەندین پرسیار دێتەوە ئاراوە و دەبێت ئەو جۆرە پرسیارانە ئاراستەی كاتی ئێستا بكەین تاوەكو بخرێتە نێو قاڵبی مێژوو كە بەداخەوە بە هۆی ئەم جۆرەكار و كردەوانە لە زۆر حاڵەتدا میللەتی كورد نەهەماتی و ماڵوێرانی بینیوە.
لەلایەكی دیكەوە ( پەیەدە) سوودێكی زۆریشی لە بازرگانیكردن لەگەڵ هەرێم بینی كە داهاتەكەی ڕۆژانە نیو میلیۆن دۆلار بوو، ئەمەو لە جیاتی ئەوەی ئەو داهاتە بۆ خەڵكی رۆژئاوا خەرج بكات، بۆ خۆی دەستی بە سەردا دەگرت.
هەر بۆیە ئەگەر ( پەیەدە ) بیهەوێت لە داهاتووشدا دەیەوێ هەر لەسەر ئەو بنەمایە بمێنێتەوە و كوردی رۆژئاوا كە نزیك بە سەدەیەكە خۆیان قوربانیی سیستەمێكی یەكڕەنگی و تاكحزبی و تاكڕۆژنامەیی، دیسان گیرۆدەی سیستەمێكی تاكدەنگیی دیكە دەبنەوە. رەنگبێ زۆر كەس بێژن، ئەگەر دەسەڵاتەكەت خۆماڵی بێ، با سیستەمەكەش تاكدەنگ و دیكتاتۆر بێت. بەڵام وەها بۆچوونێك زۆر مەترسیدارە. خۆ عەرەبەكان سیستەم و حكوومەتەكەیان، حكوومەتێكی داگیركەر نییە لەسەر ئەوان، ئەی بۆچی لێی راپەڕیون بیڕووخێنن و ئەوا نزیكەی ساڵە لەو پێناوەدا گیان و خوێنی خۆیان بەخت دەكەن؟ ئاخر هەر لە سای تاكدەنگییەكەی رژێمی بەعسەوە نییە؟ بۆیە ئەم حاڵەتەی پەیەدەش بۆ ئێستە و داهاتووی كوردستان جێی مەترسییە.
بۆیە دەتوانین بلین كە ئەوەی لە رۆژئاوای كوردستان روویداوە بە هیچ شیۆەیەك ناكرێت بڵین كە ناوی شۆرشی كوردی لە سەر دابنین . تەنیا رٍێكەوتنێكە لە نێوان رٍژێمی ئەسەد و پەیەدە بە مەبەستی ڕادەستكردنی ناوچەكانی رۆژئاوا كوردستان .
لە راستیدا هۆكاری ئەوەی كە ( پەیەدە) رۆژئاوای كوردستان دەپارێزێت بۆ ئەوەیە بۆ ئەوەیە كە رژێمی ئەسەد لە شەڕی ناخۆدا لە بەشەكانی تری سوریا سەر بكەوێت.
زوًر بە باشی رٍوون و ئاشكرایە كە ( پەیەدە)، بە ئاشكرا خزمەت بە دووژمن دەكات و ئەمەش ئێستا نا ئەو كات دیار دەبێت كە ڕژێمی سووریا دەڕووخێت و هەموو دەستەكان بۆ خەڵك ڕوون دەبێتەوە. مێژوو شەرم لە كەس ناكات و ئەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان زوڵم و غەدری لە میللەتی كورد كردبێت چ لایەنی ناوخۆ یان دەرەكی بێت، ئەوا رسوا دەبێت و ئەوەی مێژوو بزانێت ئەو راستیەی لێ وون نابێت.
لای هەمووان روون وئاشكرایە كە ( پەیەدە) بالًی توندرۆی پەكەكەیە كە هیچ ستراتیژیی و قسەیەكی ڕوونی پێنیە بۆ ئایندە كورد لە سوریا.بۆیە تەنیا رٍێگە گەرٍانەوەیە بۆ رٍێكەوتنی هەولێر چونكە نە ڕژێمی ئەسەد بوًكورد هیچی پێیە و نە ئۆپۆزسیۆنی سوریا . تەنیا شتێك كە دەتوانێت سوودی هەبێت یەكریزی و یەكهەڵوێستی هێز ولایەنە كوردییەكانە و جێبەجێی كردنی رٍێككەوتنی هەولێرە.




