خۆپیشاندانه‌كه‌ى به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له هه‌ولێر و دووقسه!!!

به‌كر ئیبراهیم
ئێمه‌ى كورد بۆ ڕژانى خوێنى هه‌رمرۆڤێ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماف و ئازادی و ده‌سكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یبێ به‌تایبه‌ت تریش ئه‌گه‌ر كوردبێ و هاوزمان و خوێنمان بێ و به‌به‌رچاوى خۆمان و جیهانه‌وه له‌سه‌ر كورد بوون په‌تى سێداره‌ى بكریته گه‌ردن له دڵه‌وه و به ئاشكراش ره‌شپۆش و غه‌مبارده‌بین و غه‌م و خوێنى دڵى هه‌مووشمانه، ئاسوده‌یى و ئارامى و ده‌ستكه‌وتى كوردانیش له‌هه‌ركوێیه‌كى دنیابێ گه‌شبین ترمان ده‌كات بۆدواڕۆژێكى ڕوونتر، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ باشورى كوردستان بۆ كوردانى هه‌رچوا پارچه‌ى كوردستان كه برایانى كوردى رۆژهه‌ڵات له‌كۆیه و كوردانى باكور له مخمور و رۆژئاواش له دۆمیز و چه‌ندین كه‌مپى تر بۆته ئه‌وزێده پاك و به‌ئه‌مه‌كه‌ى كه كوردانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستانى له ئامێز گرترووه، و بۆته‌باوه‌شى ئه‌و دایكه‌ى هه‌ڵگرى خه‌م و سارێژى زام و خه‌مه‌كانى برایانمان له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و بۆته ئه‌و ئاسۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌ژانه‌ى كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى گرتۆته‌وه، هه‌رێمى كوردستان به‌خێرایى و ئارامى هه‌نگاوى گرنگ ده‌نێ به‌ئاراسته بناغه‌یه‌كى پته‌وى ده‌وڵه‌تى كوردى كه میدیاكانى جیهان و نووسه‌رانى گه‌وره‌ى بیانى و شاره‌زایانى كاروباى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له باره‌یه‌وه ده‌نووسن. به‌هۆى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌وه‌ش چه‌ندین ده‌وڵه‌ت كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش له‌زیاد بووندان له‌وانه‌ش كۆمارى ئیسلامى ئێران كه له خۆپیشاندانێكى رێگه‌پێدراودا و یاسایدا بۆ برایانى رۆژهه‌ڵاتى كورستان بۆبه‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى ئێران بۆئه‌وه‌ى هاوخه‌مى و دڵگرانى خۆیان به‌هێمنانه له‌رێگاى كونسوڵخانه‌وه بگه‌یه‌ننه كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌باره به له‌سێداره‌دانى گه‌نجان و لاوانى كورد له ڕۆژهه‌ڵات، به‌لاِم به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك دوور له‌هه‌ستكردنیان به‌هه‌ستیارى په‌یوه‌ندیه‌كان و پاراستنى ئارامى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستان به‌گۆرینى ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌و دوور له‌هه‌ست كردن به به‌رپرسیایه‌تى ئه‌منى و نه‌ته‌وه‌یى به‌ردیان گرته قونسوڵخانه‌ى ئێران و ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ئاقارى نامه‌ده‌نیانه‌برد له كاتێكدا به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى به كونسوڵگه‌رى وڵاتان قه‌ده‌غه‌و ڕێگا پێنه‌دراوه چونكه كونسوڵگه‌رى جیا له‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیه‌كى فه‌رهه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له هه‌مان كاتدا نابێته ناوه‌ندێكى بڕیاردانى سیاسى كه به ئامانج بیگرێت ، بۆیه كردنه‌وه‌ى ده‌یان كونسوڵگخانه و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌م كاته‌ى ئێستاى كوردستاندا له‌م رۆژگارى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌دا جیا له‌سه‌ده‌كانى رابردوو فه‌رهه‌نگى گفتوگۆ و لێك گه‌یشتنى سیاسى زیاتر له‌ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و واتایه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌سبه‌ره‌دارى خه‌باتى چه‌كداریبین پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان ئێستاش هه‌رێمى كوردستان بۆ برایانمان له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان ئه‌وژینگه‌یه‌یه كه بۆ ئه‌وانیش و ئیمه‌ش كه به‌فرمێسك خوین به‌ده‌ستمان هێناوه و پاراستومانه و ده‌یپاریزین كه ئاسایش تێیدا پارێزراو بێت و بتوانین به ئازادانه بخۆین و بنوسین و قسه‌بكه‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین و بخه‌وین .....هتد. هه‌مووشمان له چوارچێوه‌ى یاسادا هه‌نگاو بنێین و هه‌نگاوه‌كانمان به ئاراسته‌ى خزمه‌تى زیاترى ئارامى و چه‌سپاندنى ده‌سكه‌وته‌كانمان بێ له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌ك ببێته مایه‌ى پشێوى و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م به‌روپێش چوونى ژیانى سیاسى و دیمو‌كراتى ده‌سه‌ڵاتى باشورى كوردستان




