په‌یه‌ده هێلكه‌ی كوردایه‌تی به‌بن مریشكی به‌عس ده‌نێ

سووره مه‌رگه‌یی
رووداوه‌كانی سوریا‌و ورووژاندنی كۆنه قینی نێوان شیعه و سوننه له‌و وڵاته ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان ره‌خساندووه، به‌ڵام په‌یه‌ده به سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و پاوانكاری حزبی پشتی كردۆته ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌باربردووه، په‌یه‌ده ئه‌و مێژووه‌ی له‌بیركردووه كه رژێمی سوریا مافی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی كوردبوونی له رۆژئاوای كوردستان به كورد ره‌وا نه‌ده‌بینی، زمان و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و مێژووی كوردبوونی به تاوان ده‌زانی، هه‌ر دوێنێ بوو هێلانه‌ی سیاسی له بیقاع به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا رووخاند و ئۆجه‌لانیش بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه له ته‌نگانه‌دا چیاكانی كوردستان باشترین په‌ناگه‌یه بۆ شۆڕشگێڕان، له هێلانه‌ی رووخاوی هه‌ڵفڕێنرا و له بۆشایی ئاسماندا به‌دوای كوردستانی گه‌وره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌گه‌ڕا، تا سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن (میت)ی خاڵوانیه‌وه به دیل گیرا.
په‌یه‌ده مێژووی تاڵی نێوان كورد‌و رژێمی به‌عسی سوری له‌ناو شیرناوی تاكڕه‌وی حزبیدا نۆش ده‌كات و له‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌دا كوردبوون و كوردایه‌تی له‌بیر ده‌كات، كێشه‌ی كوردی له رۆژئاوای كوردستان خزاندۆته ناو كێشه و ململانێی مه‌زهه‌بی و به‌لای به‌شار ئه‌سه‌ددا شكاوه‌ته‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌مان مێژووی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و ئیمپراتۆری عوسمانییه كه رێككه‌وتننامه‌ی چاڵدیران و دابه‌شكردنی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سیاسییه‌كی ئه‌زمووندیده‌و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، زۆر هه‌وڵیدا په‌یه‌ده نه‌كه‌وێته تونێلی مه‌زهه‌بگه‌رایی و تاكڕه‌وانه بڕیار له چاره‌نووس و دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی نه‌دات، زۆری ئامۆژگاری كردن له‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی سوریای پێدا تێده‌په‌ڕێ له كورد ده‌خوازێ به‌ر له هه‌موو شتێك ناوماڵی خۆی رێكبخات، به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه به شه‌ڕ هاتووه‌كانی ناو سوریا بدوێنێ و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بكاته یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی ناو هاوكێشه مه‌زهه‌بیه‌كان، به‌ڵام په‌یه‌ده به شێوه‌یه‌ك سه‌رگه‌رمی گفت و به‌ڵێنه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ببوو په‌رۆشی و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، ئه‌وه‌بوو له رێككه‌وتنێكی نه‌هێنی و موخابه‌راتیدا هه‌ندێ گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌ی له به‌شار ئه‌سه‌د به ده‌ورو ته‌سلیمی موخابه‌راتی وه‌رگرت، به‌وه‌ش هه‌م خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌بیركران و هه‌میش كورد خزێنرایه شه‌ڕێكه‌وه كه نازانرێ ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێ.
په‌یه‌ده به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كردنه پاشكۆی رووداوه‌كانی ناو سوریا و پرسی كوردی خسته ناو به‌رداشی رق و كینه‌ی مه‌زهه‌بی، بۆیه ده‌بینین ئێستا له‌باتی ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوه‌كانی تردا بێت، به پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌وه خه‌ریكه كه رژێمی سوریا له رێگه‌ی موخابه‌راته‌وه به ئه‌وانی ده‌پارێزێ، جا ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده گوێی له ئامۆژگاری و رێنماییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی گرتبا، تووشی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه نه‌ده‌بوو كه به رووخان یان مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كورد له رۆژئاوای كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
گومان له‌وه‌دا نییه كه به‌شار ئه‌سه‌د له‌و جه‌نگه مه‌زهه‌بیه‌دا یا ئه‌وه‌تا سه‌رده‌كه‌وێ، یا ئه‌وه‌تا ده‌دۆڕێ و له شوێنی ئه‌و به دیوه سوننیه‌كه‌یدا رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر هه‌ژموونی سیاسه‌تی داگیركاری، پرسیار ئه‌وه‌یه په‌یه‌ده به‌و تاكڕه‌ویه له‌ناو گۆڕانكاریه‌كانی سوریادا چی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وێ ئه‌وا رێككه‌وتنی په‌یه‌ده‌و رژێمی سوریا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پیلانه موخابه‌راتییه‌ی كه سالح موسلیم موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تی پێوه ده‌كات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وێ په‌یه‌ده كارێكی وایكردووه پرسی كوردی له‌گه‌ڵ به‌ختی به‌شار ئه‌سه‌د تێكه‌ڵ كردووه، كه‌واته ساڵح موسلیم هێلكه‌ی كوردایه‌تی به‌بن مریشكی به‌عس ناوه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی كار له كار بترازێ و شه‌ڕ و ململانێی مه‌زهه‌بی ناو سوریا به‌لایه‌كدا بشكێته‌وه، پێویسته كورد له په‌یه‌ده‌و ساڵح موسلیم بپرسێ:
ــ ئایا ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا به‌ستووته وه‌ڵامی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌داته‌وه؟
ــ ئایا له‌باتی ئه‌و رێككه‌وتنه باشتر نه‌بوو له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتبای؟
ــ ئایا قاچاغچێتی له‌ژێر په‌رده‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕیدا كورد له پیلانی موخابه‌راتی سوری و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریزم ده‌پارێزێ؟
ــ ئایا ئه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و دڵنیایی سیاسی به دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌به‌خشێ ئامۆژگاری و رێنماییه‌كانی سه‌رۆك (بارزانی)ین، یان گفت و به‌ڵێنه موخابه‌راتیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دن؟ دواڕۆژ و یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی ناو سوریا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و زۆر پرسیاری تریش ده‌داته‌وه




