پارتی و فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتی

جه‌زای شێخ ره‌زا
هیوادارم لێره‌شدا، به باسکردنی بوونی خواست (ئیرادە)ـیسه‌ربه‌خۆ،که شا پێکهێنه‌ری دونیای ڕوناکی بارزانییه و خاڵی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو هۆکاره‌که‌شه،ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر فه‌راهه‌م بێت، بۆ ئه‌وانه‌ی که دەیانەوێ باشتر له خەمڵاندن و گەوهەری ئەو دونیابینییە، تێبگه‌ن.
لە کاتێکدا له نێو شارستانێتییه کۆنه‌کاندا، خوداوه‌ندی ده‌ستکرد، ته‌ن و دیارده‌ی سروشتی به پیرۆز داده‌نران و ده‌په‌رستران . لە ناو گەلانی ماد‌دا، ئایینی زەردەشتی (بەهدینی)، په‌یدابوو، که ئاینێکی نوێی یه‌کتاپه‌رست وته‌واو جیاواز بوو له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆی .
ڕاستییەکان (فاکتەکان)ـی مێژوو پێمان دەڵێن، پەیدابوونی ئه‌و ئایینه، هەوڵێکی هێجگار گەورەیه بۆ گۆڕینی بیرۆکەی ئایینه زەمینییه ماتریالییه‌کان و ڕووکردن لە هێزێکی مێتافیزیکی نادیار .
ئه‌م هزر و باوه‌ڕه نوێیه، له پاڵ بیری خوداناسی و یه‌کتاپه‌رستیدا، شتێکی گرنگی تری هێنایه گۆڕێ، که بڕوابوونییه‌تی به خواست (ئیراده)ـی سه‌ربه‌خۆی تاك، له هه‌ڵبژاردنی جۆری بیروباوه‌ڕ و ئایینه‌که‌یدا. به‌وه‌ش سه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی به مرۆڤ به‌خشی . هه‌ر بۆیه به سەرەتای ئەفراندنی بیری ئازاد، دێته هه‌ژمارکردن .
له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی کاتدا، به‌هۆی ئه‌م باوه‌ڕه‌وه، خواستی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، ورده ورده لای مرۆڤی کورد گه‌شه‌ی کردووه و ڕاچۆته قوڵاییه‌کانی بونیادی که‌سایه ـتییه‌وه و پانتاییه‌کی فراوانی له گه‌وهه‌ری بوونی داگیرکردووه و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و بیری داناوه . له به‌رئه‌نجامیشدا بۆته سیمایه‌کی دیاری دابونه‌ریت (ترادیتسیۆن) و که‌لتوره‌که‌ی .
وا دیاره هه‌ر ئه‌م خواسته ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌شه،له کاته پێویست وناسکه‌کانی مێژووی پڕ له خه‌فه‌کردن و داگیرکاری‌دا، وه‌دیار‌که‌وتۆته‌وه و ئه‌و هێزه ناوخۆ ـییه‌ی به باو و باپیری کوردان داوه، که توانا‌و پێزی پارێزگاری له خۆکردنیان هه‌بێت . کاتێکیش که به زۆر و زۆرداره‌کی، یان به خۆشی و خۆویست، ئایدیا و ئایینه هاتووه‌کانیشیان وه‌رگرتووه، توانیویانه تاکو ڕاده‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی ئایینه خۆڕسکه‌که‌ی خۆیان، بیسازێنن .
بوونی چه‌ندان سرووتی ئایینی جیاوازی وا له نێو باوه‌ڕدارانی موسوڵمانی کوردا، که له سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ئیسلامدا نییه، هه‌روه‌ها هه‌بوونی ئاینی ئێزیدی، کاکه‌یی (یارسان)، که ته‌نها له‌نێو کوردا هه‌ن . به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی ئه‌و بۆچوونه .
له نێو مێژووی کۆن و نوێی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا نمونه زۆرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن خواست (ئیراده)ـی سه‌ربه‌خۆی تاك . لێره‌دا وا ده‌زانم ژیان و هه‌ڵوێسته جیاوازه‌کانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بیری ئاشتی په‌روه‌رییه لای پارتی و به‌رده‌وام خۆی پێ ده‌گه‌شێنێته‌وه . نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته نیشان ده‌دا له‌و باره‌یه‌وه .
جا ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له‌به‌ر بڕوانه‌بوون، نه‌زانین و هه‌ست پێنه‌کردن، به ویست و فه‌رمانی ئه‌م و ئه‌و یان هه‌رهۆیه‌کی دی، ڕه‌خنه و گومانی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه هه‌یه و به لایه‌نگرێتییه‌کی بێ مه‌رج بۆ بارزانی ده‌زانێ، ئه‌وا وه‌ك حه‌زره‌تی مه‌حوی، پێی ده‌بێژم :
"گه‌ر شێتانه به‌ردیشم تێگری، من به‌رقت تێده‌گرم ."
بێگومان ڕه‌خنه‌که ئاساییه، به‌ڵام پێش یه‌کسه‌ر بڕیاردان، فه‌رموون با له‌م چه‌ند نمونه‌یه له وێستگه‌کانی ژیان و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و پیاوه بنواڕین، بزانین جگه له داننان به‌وه‌ی که ئه‌وه هه‌ڵقوڵاوی خواستی سه‌ربه‌خۆ و دونیای ڕووناکی بێ، چ ڕاڤه‌یه‌کی دی هه‌ڵده‌گرێ ؟! .
ــ له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی شانشینی دروستکراوی ئێراق، به پاڵپشتی ئیمپراتۆرێتی مه‌زنی به‌ریتانیا، توانیبووی زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵات بخاته خزمه‌تی خۆی، یان هیچ نه‌بێت بێده‌نگیان بکات . ئه‌وه بارزانی بوو که به به‌شداریکردن یان هه‌ڵگیرساندنی زنجیره‌یه‌ك شۆڕش، به درێژایی ساڵانی سی وچله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه وه‌ستایه‌وه و بوون و ڕێزی که‌سایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی سه‌لماند .
ــ دابه‌شکردنی کوردستان بۆ چوار پارچه، که لای زۆر که‌س و لایه‌ن دیفاکتۆیه‌ـکی پیرۆز و وه‌رگیراو بوو، لای ئه‌م هیچ مانایه‌کی نه‌بوو. بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆلوانێکدا، به‌شداری کارای له شۆڕشه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستاندا ده‌کرد .
ــ خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندبوون به کورده‌وه، لای بارزانی له پله‌یه‌کدا بوو، که هیچ بارودۆخێکی ژیان سنوره‌که‌ی نه‌بڕی . ئه‌وه‌تا سه‌ره‌ڕای ناڕه‌حه‌تییه زۆره‌کانی ژیانی خۆی وهاوه‌ڵه‌کانی له ئاواره‌ییدا له یه‌کێتی سۆڤێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌خسانی بچووکترین هه‌لدا، هه‌وڵی چاکردنی باری گوزه‌رانی کوردان له که‌وکاز ده‌دات . که تا ئێستاش ئه‌و کاره‌ی لای نه‌وه‌ی ئه‌وانه، مایه‌ی شانازی و پێزانینه .
ــ له‌دوای ئه‌و گۆڕانکارییه زۆرانه‌ی پاش ڕوخانی ڕژێمی پاشایه‌تی ودروستبوو ـنی سیسته‌می کۆماری له ئێراقدا په‌یدابوو، پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر ده‌کرا که گوایه مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد هه‌مووی چه‌سپێنراوه . بۆیه به ده‌یان ناو‌و ناتۆره‌ی وه‌کو دواکه‌وتو، کۆنه‌پارێز، ڕه‌گه‌زپه‌رست، پیاوی ئیمپریالیزم، .... هتد، له‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌نرا که ئه‌و تێڕوانینه‌یان نه‌بوو. ئا له‌و کاته‌دا بارزانی به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی باوه‌وه کاری ده‌کرد و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌سه‌لماند . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو بۆ به‌ڕاستی سه‌لماندنی ئه‌و مافانه، سه‌رکردایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کرد، که شۆڕشی ئه‌یلول بوو (له‌گه‌ڵ تێبینی زۆریشی له‌سه‌ر کاتی ده‌سپێکردنی شۆڕشه‌که) .
ــ بارزانی که ساڵی 1975، لای ئاشکرابوو داگیرکه‌رانی کوردستان و هێزه گه‌وره‌کانی جیهان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له یه‌ك نزیکبۆته‌وه و به نه‌خشه‌و پلانی ئه‌هریمه‌نانه، ده‌توانن زیانی زۆر گه‌وره به کورد بگه‌یه‌نن . به بڕیاری وه‌ستاندنی شۆڕش بۆ ماوه‌یه‌ك، ناخۆشترین بڕیاری له ژیانی خۆیدا دا . ئه‌وکات و تا ماوه‌یه‌کی زۆریش دوای ئه‌وه، ناحه‌زان، کاڵفام و کورتبین ، ئه‌وه‌یان به چه‌ندان جۆری جیاواز لێك ده‌دایه‌وه . دواییش ڕۆژگار سه‌لماندی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه گلانێکی ناخۆش و نه‌ویستراو بوو، به‌ڵام بڕیارێکی کوردویستانه و ژیرانه‌ی وا بوو، که تێیدا کورد که‌مترین زیانی کرد . ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ش که ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه‌یان ده‌به‌خشییه‌وه، خۆیان ساڵانی دوای ئه‌وه و به تایبه‌تی له ساڵی 1988 دا، به بڕیاره هه‌ڵه‌کانیان "به دانپێدانانی خۆیان"، کاره‌ساتی زۆرگه‌وره‌یان به‌سه‌ر کوردا هێنا .
ئا له‌م وێستگانه‌دا که به‌شێکن له ژیانی پڕ له سه‌رکه‌وتن و نسکۆ و دیسان هه‌ستانه‌وه‌کانی مرۆڤێك، به ئاشکرا دونیای ڕوناکیی پڕ له خواستی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینرێت. ئه‌وه‌تا که :
ــ هیچکام له‌و ئایدۆلۆژییه گشتگیرانه، کۆمۆنیستی، ئیسلامی و سه‌رمایه‌داری، که ئه‌و پیاوه له قۆناغه جیاوازه‌کاندا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ خاوه‌نانی یه‌که‌میدا هه‌بوو، نه‌یانتوانی بیخه‌نه بازنه‌ی ئایدیایی خۆیانه‌وه . به‌ڵکو ئه‌و وه‌کو که‌سێکی هه‌ڵگری خه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌ك و خاوه‌ن ئایدیایه‌کی پڕله ڕوناکبینی و مرۆڤدۆستی کوردانه، به سه‌ربه‌خۆیی مایه‌وه .(له کاتێکدا ڕه‌خنه‌لێگرانی، له هه‌زاران کیلۆمه‌تر دووره‌وه که ته‌نها به پڕوپاگه‌نده ئه‌و ئایدایانه‌یان ده‌ناسی، هێنده سه‌رسام ببوون به‌و بیروباوه‌ڕانه و تێیدا توابوونه‌وه، که هه‌موو شتێکی خۆیان ده‌کرده قوربانی )
ــ به‌درێژایی ده‌یان ساڵی جه‌نگ و شۆڕش، بۆ ته‌نها جارێکیش، ڕێگای نه‌داوه کارێکی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان بکرێ . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو نه‌یهێشتووه په‌رچه‌کردارێکی توندوتیژیش هه‌بێ به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو کاره تیرۆر و دژه مرۆڤانانه‌ی گه‌لانی دراوسێ و ڕژێمه‌کانیان دژی خه‌ڵك و خاکی کوردستان کردوویانه . (که ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بگره له جیهانیشدا وێنه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه)، پێی ناوێ دوور بڕۆین، ته‌نها به به‌راوردێکی سه‌رپێی، جیاوازی ئه‌م باره و باری کار و کاردانه‌وه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کان، زۆر شتمان پێ ده‌ڵێت، که له‌وانه‌یه باسکردنی بۆ ئێستا نه‌گونجاو بێت .
ــ کاتێ له ساڵی 1963 دا شیوعییه‌کانی ئێراق، که ساڵانێك بوو ئه‌وه‌ی نه‌شێ به شۆڕش و بارزانی‌یان ده‌ووت، توشی کوشتن و ڕاوه‌دوونان بوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا ـرانه‌وه . به فه‌رمانی بارزانی هه‌موو ده‌رگاکانی شۆڕشی کوردستانیان بۆ کرایه و پارێزران . (هه‌رچه‌نده له‌مه‌شدا تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای پارتی بوو) .
ــ دوای ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970 له نێوان شۆڕش و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێراق . سه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له پلان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوون، ئه‌و جه‌نگ و خۆکوژییه‌ی که ماوه‌یه‌ك بوو له‌نێو کوردان‌دا هه‌بوو، زۆر په‌ره بسێنێت . بارزانی به بڕیارێکی مێژوویی که هه‌ر له کاری ئه‌و ده‌چێت، خه‌ونی نه‌زۆکی ناحه‌زانی له گۆڕنا و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌ناو کوردان‌دا هێنایه بوون .
ــ بارزانی چه‌ترێکی مۆڕاڵێ وابوو بۆ شۆڕش، که له یه‌ك کاتدا له نێو ئه‌ندامانی ئاسایی و ده‌ستڕۆیشتووی ناو شۆڕشدا، که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، چه‌پ، ڕاست و بێلایه‌ن هه‌بن و بتوانن به ئاکارێکی باش پێکه‌وه کاربکه‌ن .
ــ لای بارزانی مرۆڤ لوتکه‌ی پیرۆزی بوو، بۆیه نه‌ك ته‌نها موسوڵمانانی کوردی سوننه و شیعه پێکه‌وه سازابوون، به‌ڵکو زۆر به جوانی توانرابوو هه‌رچی جیاوازی هه‌یه له نێوان تێکڕای کوردانی موسوڵمان و ئێزیدی و کاکه‌یی و ئه‌وانی دی‌دا، وه‌لادا بخرێت . ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆاڤانه‌یه‌ی سه‌رنجی گه‌لانی تری ناوکوردستانیشی بۆ خۆی ڕاکێشابوو و زۆریان هاتبوونه ناو شۆڕش .
ئه‌فراندنی ئه‌م دونیا ڕوناکه‌ی بارزانی ، کاری ڕۆژ و مانگ و ساڵ نییه و ته‌نها به که‌ڵه‌که‌بوونی تاقیکردنه‌وه‌کان، وه‌چنگ نه‌هاتوون . به‌ڵکو هه‌ڵقوڵاوی خواست(ئیراده)یه‌کی سه‌ربه‌خۆی وایه، که قووڵی سه‌رچاوه‌که‌ی هێنده‌ی مێژووی بوونی کورده . بۆیه کاریزمای بارزانی زۆر له سنووری سه‌رنجڕاکێشی تێی په‌ڕاندووه و بۆته تێشووی سه‌فه‌ری سه‌ختی ڕێبوارانی ڕێگای ئاسووده‌یی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان .




