٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ڕۆژی 21 ی ئەیلوول، سەركەوتنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

هەڵبژاردنی 21 ئەیلوول، ئەوەی سەڵماند كە خەڵكی كوردستان لە هەر بارودۆخێكدا پشتگیری ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكات و بە هەموو شێوەی ئامادەی پارێزگارییە لە خاك وڵات و ئەو ئەزموونەی كە ساڵانێكی زۆرە لە پێناویدا قوربانی و تێكۆشانی بۆ كردووە و هیچ هێزێك ناتوانێت لەگەڵ گەیشتن بە ئامانجەكانی پاشگەستی بكاتەوە.

قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە هەرێم تەنها دوای هەڵبژاردن نییە، بەڵكو بەرەو هۆشیاری زیاترە، بەرەو بنیاتنانی رای گشتی بەهێزترە. هەر خەڵكێك بە پێی بەرژەوەندی خۆی بیر دەكاتەوە و هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێ، هەڵبەت دەبێ پڕۆژەو پلانەكانیش هەمووان بگرێتەوە و وڵات بۆ هەمووان بێ.

هەڵبژاردنی 21 ی ئەیلوول، ڕۆژێكە كە ئیرادەی گەلی كوردستان، بڕیاری لەسەر پێگەو ڕیزبەندی هێزە سیاسییەكان، بۆ چوار ساڵی داهاتوو دا، بۆیە یەكەم مەرجی چوونە قۆناغی دوای هەڵبژاردن ڕێزگرتنە لەو ئیرادەیە، ئەنجامەكەشی ئەوەبوو كە هیچ حزبێك ناتوانێت بە تەنیا حكوومەت پێكبهێنێت.

بۆیە لە سەر هەموو لایەنەكان پێوستە بۆ ئەوەی كورد بێتە خاوەن كیانێكی سیاسیی بەهێزتر پێویستی بەوە هەیە كە لە داهاتوودا بەرنامەی بۆ دابرژێت .بۆیە لە سەر هەموو نوێنەرانی خەڵك یا هەمان پارلەمانتاران پێوستە تا روحیەتێكی كوردانە زۆر بە ووردی تێكەلی خەڵك ببن ولە جەماوەر نزیك ببنەوە و كەم وكورتیی و ئەو داواكارییانەی كە هەیانە بیگەێنە شوێنی مەبەست تا لە پاشەڕۆژدا دەبینە هەرێمێكی نموونەیی لە دیموكراسیبووندا، هەر كاتێك بمانەوێ رای گشتی دروست بكەین.

بۆ ئێستا پێوستە كە كاری پەرلەمانتاران تەنیا بۆ نێو و مەبەستێكی تایبەت نەبێت، دەبێت بەردەوام ئاگایان لە كۆمەڵگا بێت، چونكە نزیكبوونیان لە خەڵك و پەیوەندییەكی بەردەوام لە نێوانیان سەركەوتنی پرۆسەكە دەبێت، بەرەو چارەسەری كێشە بچێت.

بۆیە دوای هەڵبژاردنی 21 ی ئەیلول ئەمساڵ، پارتی نەك هەر بە قسە، بەڵكو بە زمانی ژمارە، هێزی یەكەم‌و سەرەكی كوردستانە، بەڵام بۆ مانەوەی پارتی لە لووتكەی سەركەوتن، پێوستە ئەركەكانی داهاتووی ئەو حیزبە زۆر قورستر دەبن، پێویستە گوێ بۆ بۆ خواست و پێشنیارو داخوازییەكانی جەماوەرەكەی بكاتەوە، هەروەكو پارتی بەوە ناسراوە پێشنیار و رەخنەی كادرەكانی خۆی جیدی وەردەگرێت، هەوڵبدات و بیروبۆچوونی ئەندام و كادیرانی و رەخنەكان یان زۆر بە ووردی و سەرنجەوە وەربگرێت .

 كادیرو بەرپرسان و پەرلەمانتاران پێویستە تێكەلی خەڵك بن و بێنە نێو خەڵك و لەنزیكەوە و بەشێوەی راستەوخۆ ئاگاداری كێشەو ئازارەكانی جەماوەر بن. پێوستە پارتی لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، زیاتر خزمەتی خەڵك بكات. نابێت چیتر خەڵكە دڵسۆزەكەی بكاتە قوربانی كۆمەڵێك خەڵكی تر كە جگە لە هەندێك بەرژەوەندی، هیچی تریان لەگەڵ پارتیدا نیە.

لە لایەكی دیكەوە ئەمجارەیان ئەركی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەكانی ڕابردوو زیاتر قورستر دەبێت. لەبەر ئەوەی لە پێشووتردا كاری سەرەكیی دامەزراوەكانی حكوومەت، گێڕانەوەی دۆخێكی ئاسایی بۆ دۆخێكی نائاسایی كوردستان بوو كە بە هۆی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی بەعس ماوەی ساڵانێكی دوورودرێژ ئەم وڵاتەی تووشی پەراوێزخستن و وێرانكردن ببۆوە . پێویستە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمایەكی زانستی و پاڵپشت بە داتا و توانا هزری و ناوخۆیی و بیانییەكان كار بكات و بۆنیات بنرێت. ئەگەر تا دوێنی ئاست و داواكارییەكانی ژیانی خەڵك كەم بوو بەڵام بە تێپەرینی كات و گۆرانكارییەكان ئاستی داواكاری بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك بەرزبۆتەوە پێوستە كار لە سەر زیاتر بەرەو پێشڤەبردن ئاستی ژیان لە هەموو روویەكەوە بدرێت.

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار