٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كۆنگرەی نەتەوەی وپاراستنی یەكریزی گەلی كورد

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە سایەی هەوڵ و ماندبوونی دڵسۆزانی نەتەوەی كورد، وا خەریكە بەم نزیكانە ئەم كۆنگرەیە ببەسترێت كە رەنگە لە قۆناغەكانی پێش ئێستای تێكۆشانی نەتەوەكەمان بە مەحاڵ لە قەڵەم درابێت، هەرچەندە نەتەوەی كوردیش وەك نەتەوەكانی تری جیهان ئەم مافەی هەبووە و هەیە، بەڵام پێش ئێستا بە حوكمی بەرژەوەندیی تایبەت و سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان رێگری لێكراوە ئەم مافە سەرەتاییەی خۆی پیادە بكات.

كۆنگرەی نەتەوەی كورد بۆ كاتی ئێستا بە پێوستیەكی گرنگ هەژمار دەكرێت و بۆ ئەوەی یەكریزی و یەك گووتاریی فەراهەم بێت، پرۆگرامێكی رێك و پێك و دەوڵ’تی داهاتوویی كوردی دابرێژرێت و لەو رێگەیەوە خەونی دەیان ساڵەی گەڵی كوردستان بهێنرێتە دیی، بە ستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد پێوستە دارشتنی پڵانێكی وورد و رێك وپێك بێت بۆ دانانی دەستوورێكی كوردستانی و نەتەوەیی و تێیدا هەموو لایەنە سیاسیی و ئایین و ئایینزانەكان بەشداری تێدا بكەن و هەر بۆیە ئەمانە وا دەكەن كە ئاسۆیەكی نوێی پەیدا بێت و دەستكەوتەكانی كوردیش زیاتر پارێزراو بن.

بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە باشووری كوردستان، هاتنەدیی خەونێكی لەمێژینەی نەتەوەی كوردە بە مەبەستی پێشنیازكردنی ستراتیژییەتی چارەسەركردنی پرسی كورد لە هەموو بەشەكانی تری كوردستان و لەسەر ئاستی جیهاندا، هەروەها پیشانی وڵاتی زڵهێزی جیهان بدرێت كە نەتەوەی كورد هەردەم ئاشتیخواز بووە و هەردەم چارەسەری ئاشتیانەی بۆ كێشەكانی پێش هەموو ئەگەرەكانی تر خستووە.

گۆرانكاری ناوچەیی وئیقلیمیەكان وایكردووە كە تا كورد بتوانێت لە رێگەی یەك دەنگی بەشەكانی تری كوردستان بە یەك دەنگ داوای مافەكانیان بكەن، بۆیە كۆنگرەی نەتەوەی دەرفەتێكی زۆر گەورەیە لە بەردەم گەلی كوردستان تا كو لە رێگە دارشتنیبەرنامەیەكی رێك و پێك و بەشێوزای ئاشتیخوازانە و دوور لە توندو تیژی نەتەوەی كوردیش هاوشێوەی نەتەوەكانی تری جیهان بەمافەكانیان بگەن كە ئەویش دروستبوونی دەوڵەتی كوردییە.

ئەگەر لەو راستیەوە سەرنج لە گرێدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بدەین، ئەوا دەگەینە ئەو راستیەی كە كورد لەم ساتەوە دەكەوێتە قۆناخێكی نوێ، ئەویش بوونی كاراكتەرێكی خاوەن هێزە كە هێشتا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی نییە، ئەمەش لایەنێكی دیكەیە لە چۆنییەتی وەرچەرخان و گواستنەوەی هێز لەسەدەی بیست و یەكەمدا، بەوەی هێز دەگوازرێتەوە بۆ كاراكتەری غەیرە دەوڵەتی، ئەم كاراكتەرە چالاكە كە لەم ناوچەیە دەبێتە خاوەنی هێز، سەرەتا ئەوەی بونیادناوە كە ئەم هێزە، هێزیكی سەرنج راكێشە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و دەتوانێت ببێتە فاكتەرێك بۆ بونیادی دیموكراتی و سەقامگیری و یارمەتیدەرێك بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەم هێزە گرنگە كە هێزی كوردە لە هاوكێشەی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

نەتەوە كورد تەنیا هێزە كە نەبۆتە بەشێك لە كێشمەكێشی مەزهەبی و شێوازی خەباتكردنی بۆ دیموكراتی نەگۆڕیوە بۆ دوژمنایەتی نێوان نەتەوەكانی (كورد و عەرەب، كورد و تورك، كوردو فارس)، لەمەش گرنگتر تەجرووبەیەكی 22 ساڵەی بەرێوەبردنی لە باشوری كوردستان هەیە، ئەم ئەزموونەش لەماوەی 22 ساڵی رابردوو بەشێوەیەك ئەرێنی سەرنجی وڵاتانی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، كە ئێستا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی دەوڵەتانی ئیقلیمی نەك ئەم كیانە كوردستانییە بە مەترسی بۆ سەر خۆیان نازانن، بەڵكو وەك شەریكێكی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی تەماشا دەكەن و بەهاوتای سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی خۆیان پێشوازی لەسەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەكەن.

لێرەدا روون و ئاشكرایە كە هەموو هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی تەنیا بۆ ئەو بەشەی هەرێمی كوردستان نییە بەڵكو بۆ ناساندنی رووی گەلی كوردستانە بە هەموو جیهان بۆ ئەوەی بزانن كە كوردیش ساڵانێكی زۆر تەنیا وتەنیا لە پێناو بە دەست هێنانی مافەكانی زۆڵم و غەدری لێكراوە و ئامانجی شەڕ و توندوتیژی نەبووە شەڕی كردووە و لە پێناو نەمانی شەڕ بە دەستهێنانی ماف هەر نەتەوەیەكیش كارێكی زۆر ئاساییە بۆیە لێرەدا پێوستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بە دوور لە حزبایەتی بە بیروهزرێكی كوردانە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە و ریزەكانیان یەكبخەن بۆ ئەوەی گەلی كوردیش بگاتە بە لووتكەی سەركەوتن و ئەو سەركەوتنەی كە نەتەوەی كورد دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات و قوربانیداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار