٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئاژاوەکانی جیهانگەرایی

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی دەلەع ئەلموفتی*

و.  وارۆ

من رەگەز پەرستم نییم، من زۆر دوورم لە رەگەزپەرستی نەژادی و نەتەوەیی و رەگەزیی، بەڵام حەز دەکەم شتەکان لە شوێنی  خۆیان بیبینم.

کاتێک دەچمە میسر حەز دەکەم قاوە لە چایخانەکانی میسر وەکو چایخانەی فیشاوی بخۆمەوە، هەتا  دورترین دووریی لە چایخانە جیهانییەکان دووربم. کاڤێک لە لەندەن سواری تەکسی دەبم، پێم چاکترە شوفێرەکە ئینگلیز بێت، ئای چەندە خۆشترە کە بە تامی دیالەکتیکی کوکنی بئاخڤێت. کاتێکیش لە چێشتخانەیەکی رۆما دادەنیشم، زۆرم پێ باشترە خزمەتکارەکە ئیتالی بێت، هەتا ئەگەر زمانی منیش نەزانێت و منیش زمانی ئەو نەزانم ، هەرکوەکی بێت رێگەیەکی وەدەدۆزم بۆ تێگەیاندنی. کاتێکیش دەچمە تونس گەرەکمە چایەکی تونسی ڤەخۆمەوە، بەڵام زارۆیەک گوڵی یاسەمینیم لە پرچیدا دەبەستێت.

حەز دەکەم کەبسە لە ریاز بخۆم و مەندا لە یەمەن و پەلکە مێو لە شام و کوسەری لە قاهیرە و سەپاگێتی لە ئیتالیا ، هەرشتەکی کە بەدەستی خەڵکی هەر وڵاتێک کە خۆیان چێی دەکەن.

 ئەوەی ئەڤرۆ مە دەیبینین، دەرەنجامی جیهانگەراییە، سنورەکان ڤەبوونە و بەرهەمی جیهانییە.. هیندییەک لە لەندەن تاکسی لێدەخوڕێت، بەنگلادیشیەکیش لە چێشتخانەکانی رۆما خواردن پێشکەش دەکات، جەزائیرییەکیش وەکو پۆلیس لەسەر شەقامەکانی فەرەنسا دەوەستێت، چینییەکیش کاری خزمەتگوازی لە چێشتخانەکانی بەلجیکا پێشکەش دەکات. عێراقییەکیش لە قوتابخانەکانی سوید دەرس دەڵێتەوە، باش دەزانم ئەو خەڵکە هەموویان بوونەتە خودانی رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەی کاریان تێدا دەکەن، بوونەتە هاووڵاتی ئەو وڵاتانە و خاوەنی هەموو مافێکن، رێزیان دەگرم و رێزی ئەو وڵاتانەش دەگرم کە باوەشی بۆ کردوونەتەوە، بەڵام دەکرێت پێم بڵێن ئەو قسانە کۆنن، هەست دەکەم خەتێکی خراپ بەسەر وێنەکەوە دیارە.

کە لە شەقامەکانی کوێت دەمەشی، کۆگا و چایخانەکان و چێشتخانەکان هەمان ئەوان کە لە شەقامەکانی لەندەن، نیۆیۆرک و دوبەی بەدی دەکرێن، لە چێشتخانەیەکی ریاز دەتوانی هەمان خواردن بخۆیت کە لە یەکێک لە گوندەکانی چیندا، بەدەستی دەهێنیت. کاتێک دەچیتە ناو کۆگایەکی بەیروت، هەمان کەلوپەل و هەمان مارکەش دەدۆزیتەوە کە لەکۆگانی سەرتاسەری دونیا هەن. ئەڤە کارەساتە کاتێک هیچ شتێک لە وڵاتەکانی دەرەوە نادۆزینەوە کە بە هینەکانی ئێمە بچێت، تا لە گەڵ خۆمانی ببەین. ماسی و رۆبیان و باسی سەفەرەکانی خۆیان دەکەن، لە نێو فڕۆکەدا کە باسی سکی ئێمە دەکەن و تێر نابێت. وەکو ئەوەیە ئێمە سەفەر دەکەین تاکو هەمان دەموچاو ببینینەوە، بەهەمان شەقامدا گوزەر بکەین، لە هەمان کۆگا شت بکڕین و هەمان خواردنیش بخۆین.

رەنگە لە هەندێک وڵات گەشت بکەیت، هەست بە هیچ ناسنامەیەکی شوێن نەکەیت، لە ناکاو دەوەستیت و لە خۆت دەپرسی: من لە کوێم؟ رەسەنایەتی بۆ شوێن و خەڵک نەماوە. هەروەسا سیمای تایبەتی رۆشنبیری و شارستانی شارەکان نەماوە. هەموو ریشە و رەگەزەکان تێکەلی یەکبوون، شتێکی کار نەکردەیە کە هەست بە شوێن و کاتی دەوروپشتت بکەیت لە سەرتاسەری  جیهاندا.

    هەروەسا هەنووکەش، شارێک هەبوو رەسەن و شانازی بە رەسەنایەتی خۆی دەکرد، رەسانەیەتی جوگرافیا و مێژوو، شارستانی و رۆشنبیری و هەتا لە رووی میللییەوە، بەڵام لێم گەڕێن با باسی دیمەشق نەکەم.. چونکە فرمێسکم مەرەکەبی وشەکان دەسڕێتەوە.

* لە رۆژنامەی ئەلقەبەسی کوێتی وەرگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار