لە یادی 55 ەمێن ساڵیادی گەڕانەوەی رابەری كورد بارزانیی نەمر بۆ خاكی كوردستان

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
دایكە شوكریا بیلال عومەر هاوسەری لە سۆڤیەتی جاران یەكێك لە هەڤاڵانی بارزانیی نەمر:بە حقیقەت رابەری كوردستان بارزانیی نەمر مرۆڤێكی مرۆڤ دوست و نیشتمانپەروەر بوو كە لە گەڵ 500 كەس لە هەڤاڵانی بۆ داخوازیەكانی وڵاتیان هاتبوونە سۆڤیەت و داوای مافەكانیان كرد ئەوانە لە وڵاتی سۆڤیەت بە قارەمانەكانی ئازادیخواز ناسرابوو
رابەری نەتەوەیی كورد بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی بۆ ماوەی زیاتر لە 11 ساڵ لە خاكی سۆڤیەتی پیشوو بوون بۆ ئەوەی دەنگی خەڵكی زۆڵملێكراوی كوردستان بگەینە جیهان. دوای شۆڕشی تەمموزی 1958 بارزانیی نەمر لە 6-10-1958 دەگەڕێتەوە خاكی كوردستان كە ئەو رۆژە بە رۆژێكی مێژوویی و خۆش بوو. چیرۆكە شیرن و تاڵەكانی كاروانی دوورو درێژی خەباتی ئازادیخوازی كوردستان كۆتایی نایەن. تۆمارەكان زۆرن و پڕن لە یادەوەری رۆژە سەختەكانی ژیان، رابەری كورد بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی لە دوای رووخانی كۆماری كوردستان، لە رووباری ئاراس پەرینەوەو چوونە ناو خاكی سۆڤیەت لە پێناو ئامانجەكانی كوردستان، زۆرێكیان لەوێ لە غوربەت ژیانیان هەڵبژاردبوو و، خێزانیان پێكهێنا یەكێك لەو ئافرەتانە كە بوویتە خێزانی یەكێك لە هاوسەرانی هەڤاڵانی بارزانیی نەمر ئەوەیش (شوكریا بیلال عومەر)،لە بەردەوامی گەشتی بەسەركردنەوەكانماندا ئەمڕۆ لە یادی ساڵەی گەڕانەوە سەربەرزانەكی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتەوە بۆ كوردستان لە قەزای سۆران بوینە میوانی خانمێكی تر، یەكێكە لەو خاتونە رووسیانەی كە بوەتە هاوسەری یەكێك لە هەڤاڵانی بارزانیی نەمرو دواتریش بە یەكجاری هاتوەتە كوردستان. ئەویش بەڕێز (شوكریا بیلال عومەر)تەمەن 85 ساڵە و هاوسەری خوالێخۆشبوو (عەلی زێرو مۆكی)ە، كە هاوسەری وەكو پێشمەرگەیەكی كوردستان بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان و بەرگری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووەو لە هەڤاڵانی رێڕەوە مێژوییەكەی بارزانیی نەمر بۆ سۆڤیەت و بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی لە دەڤەری بادینان كردووە و هەمیشە كەسێكی متمانە نزیك بارزانیی نەمر بووە، لە چەندین داستانی قارەمانایەتی رۆڵی شۆڕشگێڕانەی هەبووە،دوای نسكۆ ئاوارەیی ئێران دەبێت و بەشداری لە شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی دەكات و كەسێك باوەرپێكراو نزیك كاك ئیدریسی هەردەم ساغ و جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی بووە، لە ساڵی 2008 كۆچی دوایی كردووە.
· لە سەرەتا بەمشێوەیە باسی ژیانی خۆی و ئاشنای بە هەڤاڵانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەت كرد:
من لە ساڵی 1928 لە قرمم كە شارێكی ئۆكرانیانە سەر بە وەڵاتی سۆڤیەت بە ئەسل موسلمانم، لە كاتی حكومەتی روسیا لە كاتی شەڕی ئێمەیان نەفی ئۆزبەكستان كرد و من 3 برا و دایك و باوك هەبوون و تەمەنی 16 ساڵەی بووم كە حكومەتی روسیا لە كاتی شەڕ ئێمەیان نەفی كرد و باوكم كۆچی دوایی كرد و برایەكانم لە ناو شەڕ بوون، ئەو كات ژیان زۆر سەخت بوو، پاشان حكومەت ئێمە یان دابەش كرد بۆ گوندی رەقم 5 لە ئۆزبكستان، ئەو جێگای ئێمەی تییدا بووین كە چەند لە هەڤاڵانی بارزانیی نەمر تییدا بووین كە دوایی هاتنییان بۆ سۆڤیەت دابەش كرابوون بە سەر ناوچەی و گوندەكانی ئێمە، بە حقیقەت ئەوان مرۆڤانەی كە لای ئێمە بوون هەرچەندە هیچ زمانیان نەدەزانی و هەتا وەزعیان زۆر ناخۆش بوو و تەنها بە ئیشارەت تێیان دەگەیشتین و هەتا بۆ ماوەیەك ئەوان هەڤاڵانە بۆ خۆیان لە گەڵمان دەهاتنن سەر ئێش و كاریان دەكرد لە ناو باخەكان تاكو لە برسان نەمرن و هەتا ئەوان مرۆڤی ئازادیخواز و بەرحم بوون لە بەر ئازادی وەڵاتیان پەنایان هێنابووە سۆڤیەت.
· دواتر زانێت ئەوان قارەمانە كیینە؟ و لە سۆڤیەت لەوماوەی كە دەناسی لە گەڵ رابەریان باوكی كورد بارزانیی نەمر؟ لەم بارەیەوە دایكە (شوكریا) گوتی:
بەلی دوای زانیمان ئەوانە كیینە؟ ئەوان مرۆڤی ئازادیخواز لە گەڵ رابەری بزوتنەوەیان لە پێناو كوردایەتی رێگای مان نەمانیان هەڵبژاردەبوو ولە بەر مافی رەوایەكانیان ئاوارەی وڵاتی ئێمە بوون بەراستی ماوەی ساڵێك زیاتر بوو لە گوندەكە ئێمە بوون دوای ئێمە زانیمان بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی مرۆڤی كورددوست بوون، باش لە یادمە لەو ماوەی كە ئەوانم باشتر ناسی كە ئەوان چەند خەباتگێر بوونە بۆ وڵاتیان و هەتا هەموو كاتێك پێكهەوە كارەكانیان ئەنجام دەدا، لە بەر خۆشەویستی من لە گەڵ یەكێك لە هەڤاڵانەی (عەلی زێرو مۆكی) ئاشنایم پەیدا كرد كە ئەو مرۆڤە باسی ژیانی خۆی بۆ من كرد و من لە ساڵی 1949 بوومە خێزانی و ژیانی هاوسەریم پێكهێنا و ئێمە 3 منداڵمان هەبوو و 2 منداڵم لەوی كۆچی دواییان كرد و كوڕیكمان هەبوو لەوی ژیانی خۆمان بە سەختی گوزەراند.
· لە بارەی پەیوەندی بارزانیی نەمرو هەڤاڵانی لە سۆڤیەت دا دایكە (شوكریا) كە بۆ یادی ئەو رۆژانە دەگریا گوتی:
بە حقیقەت رابەری كوردستان بارزانیی نەمر مرۆڤێكی مرۆڤ دوست و نیشتمانپەروەر بوو كە لە گەڵ 500 كەس لە هەڤاڵانی بۆ داخوازیەكانی وڵاتیان هاتبوونە سۆڤیەت و داوای مافەكانیان كرد ئەوانە لە وڵاتی سۆڤیەت بە قارەمانەكانی ئازادیخواز ناسرابوو، لەویشدا ئەوان هەستی نەتەوەایەتی بە كوردستانیان هەبوو، من زۆر باش لە یادمە كاتێك هاوسەرم و هەڤاڵانی لە یەكتر دابڕێنرابوون و ماوەی 3 ساڵ بوو كە بارزانیی نەمریش لەوان دوورخرابوویەوە بۆیە خۆ پێشاندانیان كردو داویان لە حكومەتی سۆڤیەتی ئەو كات كرد، كە ئێمە بارزانیمان دەوێت. ئەوەبوو ئیتر بارزانیی نەمر گەڕایەوە ناویان و بە حكومەتی سۆڤیەت گوت، ئێمە نەهاتوینە ئێرە بۆ ئیشكردن، ئێمە هاتووینە دەنگی میللەتەكەمان بە ئێوە بگەینین. پاشان بە خواستی بارزانیی نەمری رابەر هەڤاڵانی خراینە بەر خوێندن و هەریەك لە بواری جیاجیا دەیانخوێنت و بڕوانامەی سیاسی و ئیداری و ئەكادیمی سەربازیی و پەروردەیی و كشتۆكاڵیان بە دەست هێنا. سەرەڕای خوێندنیان ئیشیان دەكرد. ماوەیی 12 ساڵ ئاوارەیی لە خۆشی و ناخۆشی لە هەموو روویەكەوە لە گەڵ یەكتری دابوون و هاتووچۆی یەكتریان دەكرد و رابەریان بارزانیی نەمر باوك مرۆڤ دوست و زۆر بەرحم و دلسۆز بوو كە هەموو كاتێك سەردانی هەڤاڵانی خۆی دەكرد و لە نزیكەوە كێشەكانی چارەسەر دەكرد ئەگەر نەهاتبووایە هەندیك جا نوێنەرانی خۆی دەنارد لای ئێمە بوو كە لە سۆڤیەت پەیوەندیان بە شیوەیەكی وا بوو كە هیچ كاتێك لە یەكتر نەبوونە و سەردانی یەكتریان دەكرد و هەتا ئەوان دەیانزانی كە دەگەڕینەوە كوردستانی ئازیزیان.
· لە بارەی گەڕانەوەی بۆ كوردستان دایكە( شوكریا) كە وەڵاتی خۆی سۆڤیەتی بە جیهێشت و بۆ هەمیشە لە گەڵ هاوسەر و منداڵەكەی هاتەوە كە بە هەستێكی غەمبار گوتی:
ئەمڕۆ كە 6-10-1958 یادی 55 ساڵەی گەڕانەوەی رابەری كورد بارزانیی نەمر لە سۆڤیەت بۆ كوردستان و رۆژێكی مێژووی بۆ كوردستان بوو كە رابەریان بە سەربەرزی گەڕایتەوە كوردستان و هەروەها پێشوازییەكی رەسمی و جەماوەری شایستە و گەورەی لێ دەكرێت و لە هەموو شارۆچكەكانی كوردستان و ئێراقەوە وەفدی جەماوەری و چین و توێژەكانی خەڵك دەچن و بەخێر هاتنەوەی بارزانیی نەمر دەكەن و بەشدار بوویەكان لە رووی هەموو نەتەوەیی و مەزهەبیەوە پێشوازی كرا و هەموو چینەكانی كوردستانی و ئێراقی پێشوازییەكی گەرمیان لە بارزانیی نەمر كرد. بارزانیی نەمر دوای گەڕانەوەی دوو هەڤاڵی خۆی شەهیدی فەرماندە ئەسعەد خۆشەوی سێلكی و میرحاج ئاكرەیی بە نوێنەرایەتی خۆی لە كوردستان نارد بۆ سۆڤیەت دواتر ئێمە ئەو ئافرەتانەی كە لە سۆڤیەت بووینە هەندیك لە هەڤاڵانی بارزانیی نەمر لە جێگایەك كۆكراینەوە پاشان شەهیدی فەرماندە ئەسعەد خۆشەوی سێلكی گوتی: بارزانی ئێمەی راسپاردوو كە پێش گەڕانەوەتان باسی ژیانی كوردستان بكەین بۆ ئێمە باسی زروفی كوردستان كە وزع ناخۆش دەبی و ئیرە لە گەڵ كوردستان جیاواز هەیە لەوانەیە ژیان لەویدا جیاوازی هەبێت و لە هەموو روویەكەوە بۆئێمە ئافرەتەكان باسیان كرد دواتر گوتیان: ئێمە بە زۆری داوای ئێوە ناكەین كە بگەڕنەوە كوردستان هەرچەندە خزم و كەسی من پێیا خۆش نەبوو لە گەڵ هاوسەرم بگەڕێمە بۆ كوردستان و لە لایەكی تر من نەمدەتوانی هاوسەر و منداڵەكانم هیتوە بكەم جا بوێە من بە هاوسەرم گوت: نەك كوردستان هەر جێگایەك كە تۆ بچی لە گەڵت دەهیم جا من یەكێك لە ئەو ئافرەتانە بوومە لە گەڵ هاوسەر و منداڵم و گشت هەڤاڵانی بارزانیی نەمر و خێزانەكانیان هاتینەوە كوردستان هەرچەندە هەندێك لە ئەو ئافرەتانە نەگەڕانەوە كوردستان و لە 16/4/1959 كە ئێستا یادی دەكەمەوە كە لە تەمەنی 54 ساڵی داینە كە هەموو خەڵك و جەماوەری كوردستان هاتنە پێشوازی ئێمە وهەتا لە بەسرا هاتینە پێشوازی كردن و بارزانیی نەمر بە خێر هاتنی ئێمە كرد یەكەبەیەكە و هەتا منداڵەكانی ئێمەی لە شان كردین و دوایی بەرەو هەولێر و دوایی لە مەسیف و هەتا لە شقلاوە خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی بارزان پێشوازی گەرمی لە هەموو هەڤاڵانی و بە تایبەتی ئێمە ئافرەتە روسیەكانی كرد دواتر من لە گەڵ هاوسەرم چوومە گوندی مۆكی سەر بەدەڤەری بارزان كە لە ویدا خزم و كەسی هاوسەرم پێشوازییان لە ئێمە كرد بە گەرمی كە بەیەكتر شاد بووینەوە.
· لە بارەی فێر بوونی بە زمانی كوردی و ئاداب و نەریتی كوردستان و هەتا دایكە ( شوكریا) وەكو ئافرەتێك لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن خزمەتی كردووە، گوتی:
راستە من لە وڵاتی خۆم هاتمە كوردستان و سەرەرای نەبوونی زمان و ئاداب و نەریتیان بەڵام غەریبی وڵاتم نەكرد چونكە زۆر بەرەحم بوون خزم و كەسی هاوسەرم و من كە ئەوەی دڵخوشكەر بووم، دوای چونییەتی زمان فێر بووم چونكە خوێندەواریم هەبوو توانیم بە ئەو زمانەی كە كوردی بوو توانیم قسەی پێ بكەم و هەتا فێری داب و نەریتی كوردستان بوو لە رووی كۆمەڵایەتی و دوای شۆڕشی ئەیلوول دەستی پێكرد و هاوسەرم بوویە پێشمەرگەی و چەندین پلەی بەرپرسیارەتی وەرگرت و لە دەڤەری بادینان خزمەتی دەكرد و منیش وەكو ئافرەتێك لە گەڵ ئافرەتەكانی كوردستان توانیم خزمەتی پێشمەرگە كە خواردن و پیداویستەكانمان بۆ ئامادە دەكرد و دوایی ئاوارەی ئێران بووین ماوەی چەند ساڵ لەویشدا بۆخۆمان ئیش دەكرد و هاوسەرم پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو لە گەڵ مندالەكانم كە گەورە بوون ئەوانیش لە سەر ریبازی باوكیان كە هەمان رێبازی بارزانیی نەمر و كوردایەتی بووو كورەكەشم هەمیشە لە گەڵ باوكی بوونە پێشمەرگەی كوردستان بۆ ئاواتەكان.
· لە كوتاییدا دایكە ( شوكریا) گوتی:
من ئێستا زۆر خۆشحاڵم كە ئەو خەبات و ماندووبوونی بارزانیی نەمری رابەر و هەڤاڵانی و هاوسەرم كە هاتبوونە وڵاتی ئێمە سۆڤیەت و دوایی گەڕانەوەیان بە فیرۆ نەچوو و هەتا شەهیدەكانی كوردستان هەموو كاتێك لە لای من زیندوونە كە ئەو كوردستانە جوانە بەرهەمی ئەوانە. ئێستاش یادی ئەو رۆژانە دەكەم كە هەموو كاتێك لە سۆڤیەت دا كە بارزانیی نەمر لەگەڵ هەڤاڵانی بۆ بەرگری خاكیان هاتبوونە سۆڤیەت و لەوێش بەردەوام بوون لە خەبات و ئەو ئاڵایەی كوردستان كە دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد پێشەوای نەمر قازی محەمەد بە ئەمانەت دایە دەستی بارزانیی نەمر وا ئەمڕۆ لە دامودەزگایەكانی كوردستان هەڵدراوەتەوەو لە سایەی ئەوان خاوەن پەرلەمان و حكومەتین و خاوەن سەرۆكی كوردستان سەرۆك بارزانین. سەرۆك مسعود بارزانی وەكو باوكی بارزانیی نەمر زۆرم خۆش دەوێت كە وەكو باوكی ئازادیخوازە و بۆ بەرقەراریی ئاشتی و ئارامی تێدەكۆشێ سەرۆك مەسعود بارزانیی وەكو باوكی بارزانیی نەمر زۆرم خۆش دەوێت كە وەكو باوكی ئازادیخواز و نیشتمانخواز بۆ بەرقراری ئەمنی كوردستان. من كوردستان بە ماڵی خۆم دەزانم و هەموویان بۆ من دایك و باوك و خۆشك و برانە جا بۆیە لە یادی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی ساڵەی گەڕانەوەمان بۆ كوردستان پیرۆزبایی خۆم لە هەموو گەڵی كوردستان دەكەم .سوپاسی ئێوە و رۆژنامەی خەبات دەكەم ئێمەتان بە سەر كردووە.
تیبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە(4417) رۆژنامەی خەبات (6-10-2013) بڵاو بوویتەوە.




