٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئایا شكستی پارتی لە قازانجی خەڵكە؟!

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
پرسیارێكی بێ مانایە، بەڵام لەوە بێ ماناتر ئەو پرسیارەیە كە سووكەڵە نووسەرێك لە رۆژنامەی هاووڵاتی ژمارە1150) لە 9/29 )لە خەڵكی دەكات و دەڵێ بۆچی شكستی پارتی لە قازانجی خەڵكە؟!
پارتێك كە ئەنجامە بەراییەكان دەڵێ: دەبێتە خاوەنی 38 كورسی نێو پەرلەمان و رەنگە زیاتریش بكات و بە حسابی دەنگیش واتا 1/4ی هەموو دەنگدەرانی كوردستان دەكات.
ئەم بە حساب نووسەرە هەرچی ڕق و قینی و زوخاوی رەشی نێو دەروونیەتی بەرامبەر پارتی هەڵدەڕێژێ و ئەو جەماوەرە بەرفراوانەی كە دەنگی پێداوە ئەم بە (خەڵكە عامەكە)ی ناوزەد دەكات بە (خەڵكی بێ هەڵوێست) و (پەرش و بڵاو) و (ناپاكەكانی كوردستان) وێنا دەكات، كە هەر لەسەر ئەم تۆمەت بەخحشینەوانە لە هەر وڵاتێكدابێت دەبێ لە پێشدا ببرێتە شێتخانە و ئازمایشی سەلامەتی عەقڵی تاقی بكرێتەوەو گەر شێت و هار دەرنەچوو، ئەوا بدرێتە دادگا بە ئیهانەكردنی (719004) حەوسەدو نۆزدە هەزار و چوار هاوڵاتی كوردستان تۆمەتبار بكرێت و سزای موستەحەقی خۆی وەرگرێ. ئەو رۆژنامانەش كە مۆڵەت بە عەقڵی وا گەنیو دەدەن و لاپەڕەكانیان بۆ ئەم جۆرە تەشهیرە واڵادەكەن، ئەوانیش بدرێنە دادگا، چونكە رۆژنامەیەكی بە حساب (ئەهلی!) و (ئازاد؟!) لاپەڕەكانی بۆ ئەم تۆرەهاتە تەرخان بكات شایستەی ئەوەنییە هەر ناوی رۆژنامەی لێبنرێت، ئەمە هەر لەوە دەچێ كە كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆن و بە ناو ئەهلییەكان لە شرۆڤەی كارە تیرۆریستییەكەی پێرێی هەولێر، كە دژ بە ئاسایشی وڵات كران تیرۆریستیان بە (هێرشبەر!!) و شەهیدانی ئاسایشیش بە (كوژراو!!) لە قەڵەم دەدا.
جا سەیر لە (هاوڵاتیدا) كەسێك خۆی گەوج دەكات و ئەو پرسیارە بێجێیە لە خەڵكی كوردستان دەكات، ئەویش پاش هەڵبژاردن و ئاشكراكردنی ئەنجامەكان و هێنانی زۆرینەی دەنگ تازە ئەم پیاوە (بلیمەتە) دێت و دەڵێ بۆچی شكستی پارتی لە قازانجی خەڵكە؟!
سەیر دوای سەركەوتن، بەڵی سەركەوتن، ئەو تازە دێ و باسی شكست دەكات دوای هەڵبژاردن؟!
ئینجا ئەو زاتە (پێشبینی!) دەكات ئەمە لە ڕۆژی 9/29دا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن بە (8) ڕۆژ و دوای ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكان تازە ئەم دێ داوای شكستی پارتی دەكات.
ئای لەو عەقڵە!

هەواڵی پەیوەندیدار