داغستانی من: گه‌لی بچووك پێویستی به خه‌نجه‌ری گه‌وره هه‌یه
رۆژنامه‌نووسێک
ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رامبه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر روویدا شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو، به تایبه‌تی دوای پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كان و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پشاندانی ئه‌و نمایشه جوانه، كه وێنه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتری بۆ كوردستان له ئاستی جیهانیدا نه‌خشاند. چونكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوارده‌وری كوردستان ئاگره، به‌رده‌وامیش لێره و له‌وێ هه‌وڵ بۆ تێكدانی ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به شاره‌زایی و لێهاتوویی و ماندووبوون و شه‌ونخونی و به هاوكاری هاووڵاتیان چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆریستیان له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه پوچه‌ڵ كردۆته‌وه و نه‌یانهێشتووه به ئامانج بگات.
له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ رووداوێكی ئاوا، به‌تایبه‌تی له دورگه‌یه‌كی وا ئارامی وه‌ك هه‌رێمی كوردستاندا، كه له‌چاو هه‌ندێ له وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی ناوچه‌كه، پێگه‌و سه‌نگێكی جودای هه‌یه و ناچێته ژێر باری هه‌موو گوشارێك، یه‌كه‌م شت، كه پێویسته مرۆڤ بیكات كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌یه، كه له‌سه‌ر كۆی رووداوه‌كان لای هه‌ن و به‌راوردكرنی ئه‌و رووداوه‌یه به رووداوی هاوشێوه، كه له ناوچه‌كه روویانداوه. به‌مه‌ش به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یت، كه ئه‌وه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت روویدا ده‌مێكه به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه و په‌یوه‌ندیی به رقی ئه‌ستووری ئه‌و هێزانه‌ی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، كه سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستانیان بۆ ده‌سته‌مۆ ناكرێ تا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی خۆیان به‌كاری بێنن .
رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه فره‌جۆرن، به‌ڵام ئاماژه به دوو رێگه ده‌ده‌م. یه‌كه‌م بڕینه‌وه‌ی ده‌سته ناوخۆییه‌كان و ریسواكردنیانه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك. دووه‌م به‌كارهێنانه‌وه‌ی هه‌مان شێوازه. واته ده‌كرێ به هه‌مان شێوه له‌ناو ماڵی خۆیان ئاگر بكرێته‌وه، چونكه كه ئاگری له‌ناو ماڵی خۆیدا بینی، ناپرژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر له ماڵی خه‌ڵكی دیكه به‌ر بدات و به‌رامبه‌ر قودره‌تی تۆ نه‌ك هه‌ر بۆ به‌رگریكردن، به‌لكو بۆ هێرش كردنیش ترسی لێده‌نیشێت، كه جورئه‌ت نه‌كات هه‌وڵی وا بداته‌وه، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ی شپڕێو بێت و بۆ ئاگر تێبه‌ردان كراوه بێت. شامیل گۆته‌نی، گه‌لی بچووك پێویستی به خه‌نجه‌ری گه‌وره هه‌یه( داغستانی من).




