ئیرداده‌ی گه‌ل،چاره‌نووسی نه‌ته‌وه
غازی حه‌سه‌ن
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌کو چاودێرانی ده‌ره‌کیو ناوه‌خۆیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به ئاسایی و کراوه‌یی و دوور له فشار و چاودێریکردنی ده‌نگده‌ر و گۆڕینی ئاراسته‌ی ده‌نگدان به‌رێوه‌چوو. بنکه‌کانی ده‌نگدان ئارام وهێمن بوون، خه‌ڵک دوور له ترس و تۆقاندن ده‌نگیان به‌و لایه‌ن و کاندیدانه دا، که خۆیان به شێوه‌ی نهینی هه‌ڵیانبژرادوو. که‌واته ده‌کرێت بڵێن پرۆسه‌یبانگه‌شه‌کردن بۆ لیسته‌کانو ده‌نگدانتا ئاستێکی به‌رز دیموکراسیانه و ئازادانه که بۆته جێگه‌ی متمانه و بڕوپێدان، به‌رێوه‌چوو. به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان خه‌ریکه ده‌خرێنه ژێر پرسیاره‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی ئاڵۆز ومێژووی هاوبه‌ش و رکابه‌ری توندی نێوان ( یه‌کێتی نیشتیمانی کودستان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان). گومان ناکرێت ئه‌مه چه‌نده کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش ئاساییه، چونکه زه‌مینه‌ی گرژ و رکابه‌ری توند و هه‌روه‌ها تێکه‌ڵی و مانه‌وه‌ی پێگه‌ی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه، رووداوی وه‌ها بقه‌ومێت. یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دوایرووداوه‌کان به فه‌رمی رایانگه‌یاند ئه‌وان ریز له ئیراده‌ی گه‌ل و ده‌نگی گه‌ل ده‌گرن و ئه‌نجامه‌کانیان قبوله. ئه‌مه هه‌نگاوێکه به ئاراسته‌ی راست، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌کان خاو بکرێته‌وه.
| ئه‌مجاره پرۆسه‌ی ده‌نگدان و به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌کان به لیستی جودا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان و رکابه‌ریو دابه‌زینی کاندێد و به‌رپرسه باڵاکان بۆ ناو خه‌ڵکو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندکردن به هاووڵاتیان و گفتدان به چاکترکردنی باری ژیان و گوزه‌ران وپێویستییه‌کانیان و کێشه‌کانیان، گه‌رمتر کرد. |
ئه‌مجاره پرۆسه‌ی ده‌نگدان و به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌کان به لیستی جودا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان و رکابه‌ریو دابه‌زینی کاندێد و به‌رپرسه باڵاکان بۆ ناو خه‌ڵکو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندکردن به هاووڵاتیان و گفتدان به چاکترکردنی باری ژیان و گوزه‌ران وپێویستییه‌کانیان و کێشه‌کانیان، گه‌رمتر کرد. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی دیکه‌یه به ئاراسته‌ی راست، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌مه‌و دوا بیر له به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پتر بۆ هاووڵاتیان بکه‌نه‌وه له کاتی ده‌نگدان و ئیداره‌کردنی وڵات.
لایه‌نێکی دیکه‌ی پرۆسه‌که رێزگرتنه له ئیرداه‌ی گه‌لو ده‌نگی گه‌ل. دیاره ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌نگو ئیراده‌ی گه‌ل گرینگه‌و رێزی لێده‌گرین، ته‌نیا هه‌ندێک لایه‌ن دوای ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان شه‌ڕ له پێناو ئیراده‌ی هاووڵاتیان و ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌ن. له کاتێکدا دروشم‌و گوتاریان تا سه‌ر ئێستقان حزبییه. و هه‌ست ده‌کرێت دوور نییه ئه‌و ئیراده‌یه که به ( ئیراده‌ی گه‌ل) ناو ده‌برێت، بکرێته بنه‌مایه‌کی دیکه بۆ به لارێدابردنوگۆڕینی ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کوردستان. یاخود هه‌ندێک لایه‌ن بیانه‌وێت ئه‌نجامه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌کانیان بگۆڕن. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی لایه‌نه‌کان نه‌کرێته هۆکارێک بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له رکابه‌ره‌کانیان. چونکه ئه‌م حاله‌ته له جیاتی دروستکردنی سایکۆلۆژی یه‌کتر قبوڵکردن، سایکۆلۆژیای ره‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کتر دروست ده‌کات.
| ده‌نگدانی ئه‌مجاره پێش ئه‌وه‌ی ره‌نگ له چاره‌نووسی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌کان بداته‌وه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و گه‌لی کودستان به گشتییه‌وه هه‌یه |
ده‌نگدانی ئه‌مجاره پێش ئه‌وه‌ی ره‌نگ له چاره‌نووسی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌کان بداته‌وه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و گه‌لی کودستان به گشتییه‌وه هه‌یه. چونکه له دوای یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له ساڵی 1992، ئه‌مه یه‌که‌مینجاره، پرۆسه‌ی ده‌نگدانو به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌کان، کراوه وتا ئه‌م ئاساته ئارام و ئازادانه بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی که ده‌مێکه له ده‌سه‌ڵاتی کوردستان ده‌گیرێت به‌وه‌ی که پێگه‌و هێز وکورسییه‌کانیانی دابه‌شکردۆته سه‌ر خۆیان، ئه‌مجاره ره‌نگه کاره‌که باشتر ره‌نگدانه‌وه‌ی دیموکراسیوبه‌شداری هه‌موو لایه‌نو پێکهاته‌کانی کوردستان نیشان بدات.
گرینگ، له‌م پۆرسه‌یه‌دا چاره‌نووسی کورد‌و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کودستان له تورکمان و ئاشوری‌و کلد و سریانی به کراوه‌تر ده‌که‌وێته ژێر ئه‌زموون. ئه‌مجاره له ناو رۆژهه‌ڵاتێکی ته‌ژی له کوشتن وپێشێلکاریی دژی مافی مرۆڤ وراپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بی و کوشتارگه له سوریا، له کوردستانی باشوردا خه‌ڵک ئازادنه بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی و باشترکردنی ئیداره وپرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی دیومکراسی ده‌نگ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها شێواز و رێژه‌ی به‌شداری نزیکه‌ی %74 هاووڵاتی له ده‌نگدان وئه‌نجامه‌کان، راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به چاره‌نووسو دوارۆژی کوردستان و به‌های ده‌نگدان. واته لایه‌نه سیاسییه‌کان پێویسته ئه‌م ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنه وه‌کو ده‌سکه‌وتێکی کوردستانی سه‌یر بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م بارودۆخه‌ی له کوردستان هه‌یه، له قازانجی زۆرتری بیناکردن وپێگه‌یاندنی دیموکراسی به‌کاربهێنرێت. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش پێویسته له پێناو چاره‌نووسی گه‌لی کودستان رێز له ئیراده‌و ده‌نگی گه‌ل بگیرێت.




