٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەركەوتنی دیموكراسیی ناحەزانی كورد وكوردستانی تووشی بێ ئومێدی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

پەلامارە تیرۆریستیە نامرۆڤ و نائەخلاقیانەكەی هەولێر لە كات و ساتێكی وەهادا ئەنجامدرا كە هەرێمی كوردستان ئاهەنگی سەركەوتنی دیموكراسی دەگێرا ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە دوژمنانی كورد وكوردستان بە پیلانگێرییەكانیان و بە خەیاڵی خاویان بەڵكو بتوانن تۆزقاڵێك ترس ودڵەرٍاوكێ و بێ ئومێدی لە نێو خەڵكی كوردستان دروست بكەن و لەو رێگە ترسنۆكانەیەوە لە ئامانجەكانیان كە دەیان ساڵانە لە پێناوێدا خەبات و قوربانیدانیان داوە دووریان بكەنەوە.

خەڵكی كوردستان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بە درێژایی مێژوو نەك یەك جار و چەند جار بەڵكو سەدان جار رووبەرووی پیلانگێری و بۆردومان و كیمیاباران و ئەنفال بۆتەوە و هیچ كات تەنیا بۆ ساتێك دوژمنانی كورد وكوردستان نەیاتوانیووە رێرەویی كاروانی ئازادی و رزگاریخوازی گەلی كوردستان بگۆرن و لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكان هەموو كات ئامادەی خەبات و قوربانیدان بوو بۆیە پێوستە نەیارانی كورد و كوردستان باش بزانن كردەوەی بەم چەشنە نامرۆڤانە و ترسنۆكانە كاروانی بەرەو پێشڤەچوونی دیموكراسی و گەیشتن بە ئاواتە گەورەكەی خەڵكی كوردستان بوەستێنێت.

پێشكەوتنی بەرچاو لە بوارە جۆراو جۆرەكانی ژیان و دیپلۆماسی و گەشتیاری و پرۆسەی سیاسی و سەرمایەگوزاری سەدان كۆمپانیا و وڵاتانی جیهان و هەروەها لە هەمووی گرنگتر پێكەوەژیانی ئاشتیانە هەمووان وایكردووە كە دوژمنان و ناحەزانی كورد چاویان هەڵنەیەت وهەست بە بێ ئومێدی وشكست بكەنەوە بۆیە بە ناچاری بیر لە پیلانگێری قێزەوەن دەرحەق بە میللەتی كورد دەكەن.

هێرشە تیرۆریستییەكەی هەولێر لە لایەك شێوازێكی دیكەی شاهیدی بوو بۆ ئەو سەركەوتنەی كوردستان تۆماری كرد، لە لایەكی دیكەشەوە بەبیرهێنانەوەی ئەو راستییە بوو كە كوردستان بە ناحەز و دوژمن تەنراوە، هەروەها زەنگێكی هوشیار كردنەوەیە كە ئەزموونەكەمان تا ئێستاش لە ژێر هەرەشەدایە. بۆیە پێوستە هەمووان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشەیە هاودەنگ و یەكهەڵوێست و هاوكاری یەكتر بین.

ئەم نیازە، پیسێتی ئەو كەس ولایەنە نەخۆشانە دەردەخات، كە نایەوێت هیچ شوێنێكی ئەو وڵاتە بریندارە بە ئارامی و بەختەوەری ببینێ، چاویان بە پێشكەوتن و سەقامگیری هەرێمی كوردستان هەڵنایەت . كەوا لە سایەی سیاسەتی دروستی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاو بۆ تیماركردنی هاوێژراوە و هەنگاوی مەزنتریش دەنێ. لەگەڵ ئەوەی دوژمنانی كوردو كوردستان پەنایان بۆ پەلاماری تیرۆریستی و تیرۆر و كۆمەڵكوژی و كیمیاباران و تەنانەت ئەنفالیش بردووە، بەڵام قەت گەلی كوردستان نائومێد نەبووەو لەناو جەرگەی نەهامەتیەكانەوە، ئومێدی بە ئاییندەیەكی گەش هەبووە.

پێشكەوتنەكانی هەولێر تەنیا لە روویگەشتیاریو ئارامیو ئابووریو خۆشگوزەرانییەوە نەبووە،بەڵكو هەولێر لە ئێستادا كەوتۆتە كێبركێ لەگەڵ وڵاتانیجیهان و بە تایبەتیش لە بواریوزەو پیترۆڵدا ناو و پێگەیەكی بە هێزیخۆیهەیە لە ناوچەكەدا .

هەرێمی كوردستان لە رووی دیموكراسیی و پێكەوە ژیانی ئایین و ئاییین زاكان لە پێشەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكەیە، هەمووان بە لە نزیكەوە بە باشی ئەو راستیە دەزانن .هەموو ئەو فاكتەرانەی كە وایكردووە كە كورد بەرەو ئایندەیەكی گەشتر و پێشكەوتن زۆر تر هەنگاو بنێت، ئەمەش نەیارانی كوردی تووشی شۆك كردۆتەوە بۆیە لە ئێستادا هاودەەنگی و یەكریزی خەڵكی كوردستان لە هەموو شتێكی تر گرنگترە و پێوستە ئێمە دەست لە ناو دەست هەموومان چاوكراوە و هوشیار بین و وەكو ئەركێكی نیشتمان پەروەرانە و كوردانە پیلانگێری دوژمنان و نەیارانی خەڵكی كوردستان پوچەڵ ببنەوە.

بە دڵنیایەوە هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆی هەرێمی كوردستان، وەكو هەمیشە شەو ورۆژیان دەكەنە یەك بۆئەوەی ئەو كەشە سەقامگیرو ئارامەی كە نەیارانی كوردستان چاویان پێی هەڵنایەت بپارێزن لە پێناو رەخساندنی كەشو هەوایەكی ئاسوودەیی و دڵنیایی بۆ خەڵكی كوردستان، لە كۆتاییدا دوژمنانی كورد وكوردستان سەریان لە چیا بەرزەكانی كوردستان دەدەن و سەركەوتنیش بۆ خەڵكی كوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار