ده‌قى وته‌که‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رێ و ره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی "کۆمبایند سایکڵ" ى له هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانى رۆژی چوارشه‌ممه 4/7/2012 رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆژه‌ى ئاوى خراب – دێم له پارێزگاى دهۆك كرده‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه به یه‌كێك له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان داده‌نرێت و رێژه‌یه‌كى زۆرى پێویستى ئاوى خواردنه‌وه بۆ شارى دهۆك و سنوورى پارێزگاكه دابین ده‌كات.
لەرێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكەدا رێزدار نێچیرڤان بارزانى له وته‌یه‌كدا گرنگى پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌روو و ئاماژه‌ى به هه‌ڵوێستى لایه‌نى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه كرد كه كاتێك بڕیارى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌درا به‌بێ واژۆكردنى هیچ گرێبه‌ستێك كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئەمە دەقی وتەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:
ئاماده‌بووانى خۆشه‌ویست،
ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێکى گه‌رمى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى وزه‌ى تورکیا بکه‌م بۆ به‌شداریکردنى له‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى نوێنه‌رانى کونسلخانه‌کانى وڵاتانى بیانى له هه‌ولێر ده‌که‌م، که ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه، هه‌موو لایه‌کتان به خێر بێن به سه‌ر چاو بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه.
خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له ڕێوڕه‌سمێکى گرنگدا به‌شدار ده‌بم که جێگه‌ى بایه‌خى هه‌موو لایه‌کمانه و ئاکامه‌که‌شى له سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیانى کوردستانه. ئێمه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌ین بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى یه‌که‌م پڕۆژه‌ى کۆمبایند سایکڵ له مێژووى عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ دامه‌زراندنى دوو یه‌که‌ى نوێیه له وێستگه‌ى هه‌ولێرى غازى؛ که به شێوه‌ى کۆمبایند سایکڵ دروست ده‌کرێت و هیچ سووته‌مه‌نیه‌کى زیاترى پێویست نابێت.
پڕۆژه‌یه‌کى وا که به هاوکاریى نێوان کۆمپانیاى ماس گلۆباڵ و ئه‌نکاى تورکیا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وێستگه‌ى گازى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ گۆڕینى شێوازى کارکردنه له شێوه‌یه‌کى ساده‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با، بۆ شێوه‌ى تێکه‌ڵاو، ئه‌مه‌ش به واتاى سیسته‌مێکى پێشکه‌وتووتر بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسى کۆمپانیاى GEى ئه‌مه‌ریکى، هه‌روه‌ها CMIى به‌لجیکى،ABB و GEAى ئه‌لمانى بکه‌م، که به هاوکارى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ئه‌نکاى تورکى، هه‌ر یه‌که و له بوارێک‌دا به‌شدارى له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌که‌ن. سوپاسى ئاماده‌بوونیان ده‌که‌م و سوپاسى به‌شداربوونیان ده‌که‌م له‌م پڕۆژه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها سوپاسێکى تایبه‌تیى خۆم ئاراسته‌ى براى به‌ڕێزم کاک ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌یه. من به بیرم دێ ئه‌و کاته‌ى که ئێمه کاره‌بامان له دوو کاتژمێر زیاتر نه‌بوو، به بێ ئه‌وه‌ى ئێمه هێچ گرێبه‌ستێک ئیمزا بکه‌ین، هیممه‌تى کرد، هاته کوردستان و ده‌ستى کرد به‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه که ئه‌و کات وا مه‌زنده ده‌کرا که ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌که، خه‌ونێکه نایه‌ته دى. ئه‌مڕۆ ئێمه به ڕاستى به هیممه‌تى هه‌موو لایه‌ک ئه‌و خه‌ونه‌مان کرده واقع.
له ڕێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه، به‌رهه‌مى کاره‌با له‌م وێستگه‌یه نزیکه‌ى 50% زیاد ده‌کات؛ بێ ئه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى زیاتر به کار بێنین، ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان له 1000 مێگاوات بۆ 1500 مێگاوات به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێکى گرنگه بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مى کاره‌با. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا سووته‌مه‌نیى به‌کارهاتوو جارێکى دیکه به کار دێته‌وه و به‌رهه‌مى کاره‌باش به ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد ده‌کرێت.
ڕاسته دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌زگایه پێویستى به بڕى 740 ملیۆن دۆلار هه‌یه، به‌ڵام سووده‌که‌ى له‌وه زیاتره که پێشبینى ده‌کرێت.
چونکه له‌و بڕه سووته‌مه‌نیه‌ى پێشتر به فیڕۆ ده‌چوو؛ ئێستا جارێکى تر به کار دێته‌وه. هه‌ر نزیک له‌م بابه‌ته‌وه، حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى گرنگ و زۆر به سوود بده‌م که له سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى خۆم بۆ پارێزگاى دهۆک، زۆر سه‌ره‌نجى ڕاکێشام. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دهۆک له وێ کارگه‌یه‌کیان بۆ دووباره به‌کارهێنانه‌وه‌ى زبڵ داناوه و له زبڵ و پاشماوه‌کان، به‌رهه‌مى تازه دروست ده‌که‌ن.
ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێیه له دهۆک کراوه. هیوادارم وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان؛ سوود له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن که ئه‌مڕۆ له دهۆک جێبه‌جێ ده‌کرێت. له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م پڕۆژانه، ده‌بنه هۆى ڕاگرتنى پاکترى ژینگه‌ى کوردستان، ئه‌مه‌ش سووودێکى گه‌وره و پێویستیه‌کى زۆر.
چونکه هه‌ر چه‌ند هه‌ول بده‌ین پارێزگارى له ژینگه بکه‌ین؛ که‌مه، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ین، هه‌موومان پێکه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست، بۆ پاراستنى ژینگه له هه‌رێمى کوردستان، هه‌وڵ و کۆشش بکه‌ین.
ڕاسته له ساڵانى ڕابردوودا هه‌رێمى کوردستان له بوارى زیادکردنى به‌رهه‌مى کاره‌بادا؛ پێشکه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا له ئاست ویستى هاووڵاتیان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نیه، چونکه تا دێت ڕێژه‌ى دانیشتوان به خێرایى زیاد ده‌بێت، شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌کان فراوانتر ده‌بن و پێداویستیى هاووڵاتیان بۆ کاره‌با ڕوو له زیادبوونه.
کاره‌با پێویستیه‌کى گرینگى ژیان و مافى هه‌موو که‌سێکه بۆى دابین بکرێت، بۆیه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشتگیریى ڕاسته‌وخۆى له که‌رتى پیشه‌سازیى کاره‌با کردووه و ئه‌مڕۆش قۆناغێکى پیشکه‌وتووى ئه‌م بواره بۆ گه‌له‌که‌مان مسۆگه‌ر ده‌که‌ین.
وه‌ک چۆن پێشتر کاره‌با و ئاو و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریه‌کان؛ به‌رنامه هه‌ره له‌پێشه‌کانى کارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوون، ئێستاش به هه‌مان شێوه له سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئینشائه‌لڵا بگه‌ینه دوا قۆناغ. ئه‌م بوارانه بۆ هاووڵاتیان زۆر گرنگن، چونکه ده‌بنه هۆى پێشکه‌شکردنى وزه‌ى زیاتر بۆ په‌ره‌پێدان له ته‌واوى بواره‌کانى تر‌ى ژیاندا.
دانانی بناغه‌یه‌کى سه‌قامگیرى درێژخایه‌ن و پته‌و له‌م بوارانه‌دا ده‌بێته هۆى فراوانکردنى بناغه‌ى سه‌رچاوه داراییه‌کانمان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتری ئابووریى ناوخۆ له هه‌رێمى کوردستان. به ده‌ستپێکى هه‌نارده‌کردنى کاره‌با بۆ هه‌ردوو شارى که‌رکووکى خۆشه‌ویست و مووسڵ، ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان ده‌ستپێکرد که ده‌توانین سوود له سه‌رچاوه و سامانه سروشتیه‌کانى خۆمان وه‌ربگرین و بۆ دروستکردنى به‌رهه‌مى زیاده و هه‌نارده‌کردنى بۆ شوێنه‌کانى تر له هه‌رێمى کوردستان و عیراقدا.
وه‌ک ده‌زانن له هه‌موو ئه‌و کار و پڕۆژانه‌ى حکوومه‌ت پشتگیریان لێ ده‌کات؛ تا ڕاده‌یه‌ک پشتى به که‌رتى تایبه‌ت به‌ستووه، چونکه ئێمه پێمان وایه هاوبه‌شى پێکردنى که‌رتى تایبه‌ت له پڕۆژه‌کاندا؛ ڕۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌یه له به‌ره‌وپێشچوون وڵاته‌که‌ماندا. حکوومه‌ت له توانایدایه و پێویستیشه پشتگیریى زیاتر له‌و پێشکه‌وتنانه بکات که ئێستا له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێویستیمان به هاوکاریى که‌رتى تایبه‌ت هه‌یه بۆ بنیادنانى که‌رتى پیشه‌سازى، زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و پێشکه‌شکردنى ده‌رفه‌تى کارى زیاتر له هه‌رێمى کوردستاندا. ئه‌و کۆمپانیا و پڕۆژه ستراتیژیانه ڕۆڵیان ده‌بێت له دابینکردنى داهاتوویه‌کى سه‌قامگیر بۆ هه‌رێمه‌که‌مان و وڵاته‌که‌مان. ئه‌مڕۆ بوونى ئه‌م وێستگه‌یه شاهێدى گرنگیى کاره هاوبه‌شه‌کانى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و که‌رتى تایبه‌ته.
ئه‌م وێسته‌گه‌یه له سه‌ر ئه‌م ئامانجانه دروست بوو بنیادنان و کارپێکردنى مۆدێلى ناوخۆ. نزیکه‌ى نیوه‌ى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى کاره‌با که ئێستا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڕاستى و کاریگه‌ریى ئه‌و مۆدێله‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه و دروستکردنى وێستگه‌یه‌کى تر‌ى نوێى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له لایه‌ن کۆمپانیاى کار گرووپ که مانگى ڕابردوو به یه‌که‌وه له ڕێوره‌سمه‌که‌دا به‌شداریمان کرد، له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ده‌بنه هۆى زیادکردنى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مى کاره‌باى ناوخۆ بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا و زیاتر.
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کى تره که که‌رتى تایبه‌ت ده‌توانێت ڕۆڵێکى گرنگ له بنیاتنانى ژێرخانى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستاندا بگێڕێت. وه‌ک پێشتریش له کارنامه‌ى حکوومه‌ت ڕامگه‌یاندووه، پێشکه‌شکردنى ئاسانکارى و پشتگیری‌کردن له پڕۆژه‌کانى خزمه‌تگوزاری، پیشه‌سازى، کشتوکاڵ، که‌شتوگوزارى و پڕۆژه درێژخایه‌نه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت؛ یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانى کابینه‌ی حه‌وته‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین کارگه‌ى زیاتر و به‌رهه‌مى زیاتر و ده‌ستپێشخه‌ریى زیاتر له بوارى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار له که‌رتى تایبه‌تى خۆمان ببینین.
ئه‌وه‌ى له تواناماندا هه‌بێت ده‌یکه‌ین بۆ لابردنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى که ڕێگرن له سه‌رخستنى پڕۆژه‌کان، هه‌روه‌ها دابینکردنى که‌شێکى ئارام و سه‌قامگیر و متمانه‌ى دواڕۆژ به ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین وه‌کوو حکوومه‌تى هه‌رێم. ئێمه ده‌توانین ڕێگاى نوێى کارکردن بگرینه به‌ر و به شێوه‌یه‌کى پڕۆفیشناڵتر و بڕوابه‌خۆبوون کار بکه‌ین. پێویسته که‌لتوورێکى باشترى کارکردن له‌م وڵاته‌دا پیاده بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانمان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و زیاتر سوود له کات وه‌ربگرین له کاره‌کانمان. خه‌بات و تێکۆشانى ئێستا و داهاتوومان؛ بۆ دڵنیابوون له به‌ره‌وپێشچوونى میلله‌ته‌که‌مان و سه‌رکه‌وتنى ئه‌زموونى نیشتمانیه. هه‌موو کار و پیشه‌یه‌ک گرنگه، ئه‌مه‌ش هه‌ر له کرێکاریه‌کى ساده‌ى پرۆژه‌ى بیناسازیه‌وه، تا ده‌گاته هاوبه‌شیى بازرگانیه‌کى سه‌رکه‌وتوو. ئه‌م کارانه هه‌موویان گرنگن بۆ به‌ره‌وپێشچوونى هه‌رێمه‌که‌مان.
هه‌موو هه‌وڵه‌کان پێویستن بۆ مسۆگه‌رکردن و به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ئازادیانه‌ى که به ده‌ست هاتوون. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، پێشوازى له به‌شداریى وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین له کوردستاندا. ئێمه ئه‌رکێکى زۆرمان کێشاوه بۆ بونیاتنان و فراوانکردنى شه‌راکه‌تمان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌کى گشتى و پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ش شاهێدن بۆ سه‌رکه‌وتنى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. زۆر خۆشحاڵم به ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه و سوپاسێکى تایبه‌تى بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که له جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا؛ به‌شدار بوون.
سوپاسێکى تایبه‌تیم بۆ وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ره‌وه‌ها سوپاسى تایبه‌تیم بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که هه‌ردوو لایان زۆر به جددى له‌گه‌ڵ یه‌کتر کاریان کردووه بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه و پڕۆژه‌کانى تر‌ى له‌م شێوه‌یه له ئاینده‌دا. دووباره زۆر زۆر به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م، هیواى سه‌رکه‌وتنان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم ئه‌م پڕۆژانه، له ئاینده‌دا له هاوشێوه‌ى ئه‌م پرۆژانه له شوێنه‌کانى تر‌ى عیراقیش ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌بایه‌ى که ئێستا ئێمه هه‌مانه له هه‌رێمى کوردستاندا؛ له هه‌موو شوێنه‌کانى تر‌ى عیراقیش به‌و شێوه‌یه ببینین، ئه‌وه ئامانجى ئێمه‌یه.
هه‌موو لایه‌کتان به‌خێر بێن، به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس. دووباره سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک...




