سەركەوتنی پارتی و ئاییندەیەكی رۆشن بۆ خەڵكی كوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1946 لەسەر دەستی مستەفا بارزانی، هەمیشە ئامرازێك بووە بۆ ڕەوینەوەی نائومێدی و دروستكردنەوەی ئومێد بۆ خەڵكی كوردستان و لەو كاتەوەشی پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەی دوژمنانی كوردو كوردستان پەنایان بۆ كۆمەڵكوژی و كیمیاباران و تەنانەت ئەنفالیش بردووە، بەڵام قەت گەلی كوردستان نائومێد نەبووەو لەناو جەرگەی نەهامەتیەكانەوە، ئومێدی بە ئاییندەیەكی گەش هەبووە.
ئەو هۆكارە سەرەكییەكانەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆك مەسعود بارزانی، توانی بە هۆیانەوە متمانەی خەڵك بەدەست بێنێت، بۆیە خەڵكی كوردستان هۆشیارە و باش دەزانێت دەنگی خۆی بە كێ دەدات و پەنجەشی بۆ كێ مۆر دەكات.
ئەوەی لەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەكی بەرچاو بەدی دەكرا بەشدارییەكی بەرچاوی خەڵكی كوردستان بوو كە وەك كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو ڕێژەی بەشداربووان لە سەرووی 73%ـەوەیە، وێرای ئەوەش وەك نەتەوە یەكگرتووەكان و پاشان كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و دواتر چاودێرانی بیانی و نێوخۆیی و قەوارە سیاسییەكانیش باسیان لێوەكردووە، هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێ گرفت ئەنجامدراوە، ئەگەر لە رێژەی بەشداریی كردنی هاونیشتمانان ووردبینەوە دەبینین هاونیشتمانیان ئومێدێكی زۆریان بە پرۆسەی ئیدارەكردنی ئێستای كوردستان و ئەو پرۆسە دیموكراسیە، هەیە كە كورد مومارەسەی دەكات، لەوەشیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان پشكی شێری بەردەكەوێ، ئەگەر پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانەكانی لە هەوڵی ئەوەدان بن ئەو ئەزموون و دەستكەوتانەی بەدەست هاتووە بپارێزین، ئەوە ئەمڕۆكە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافلەیە لەوەی پلانی ستراتیژی بۆ پێشخستنی كوردستان دابنرێ، هاونیشتمانیان باسیش لەوە گەیشتن و تێدەگەن هێشتا كورد بە دوا ئاوات و هیوایەكانی نەگەیشتووە ئەویش سەربەخۆیی یەكجارەكیی كوردستانە.
بۆیە دڵنیان لەوەی تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە دەتوانێ بەو ئاواتانەیان بگەیەنێ، لەم روانگەیەوە لە 21ی ئەیلووڵ تێكڕای خەڵكی كوردستان بە پیرو گەنجەوە و ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو بە ئامانجی بەرەو كوردستانێكی گەشاوەتر روویان لەسندوقەكانی دەنگدان كردو دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستاندا، دووپاتیان كردەوە كە تەنیا پارتییە دەتوانێ كورد بە دوا ئامانجەكانی بگەیەنێ.
دۆست و دوژمن لەسەر ئەو خاڵە كۆكن كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم هەڵبژاردنە دەنگێكی زۆر باش دەهێنێت و ڕیزبەندی یەكەم دەگرێت، بەڵام چاوەكان هەموویان چاوەڕێی ئەوەن پارتی دیموكراتی كوردستان ئاست و ڕێژەی دەنگدانی چۆن بێت، ئەم چاوەڕوانیە لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەروا لە خۆڕاو لەخۆوە دروست نەبووە، بەڵكو ئاكامی پێكەوە گرێدانەوەی ڕابردوو ئێستای پارتیە كە خەڵكی كوردستان دەیانەوێت بۆ ئاییندەیەكی ڕۆشن دیسان متمانە بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەنەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر بناغە و بنچینەیەكەی ڕاست و دروستی كوردایەتیی بونیاتنراوە و هونەرەكەشی بۆ هێمای كورد و داهێنەری كوردایەتی بارزانیی نەمر دەگەڕێتەوە. لە ئاستی ناوخۆدا توانیویەتی ئارامی و ئاسایش بۆ گەلی كوردستان دابین و بەرقەرار بكات. بۆ خەڵك ڕوون بۆتەوە هەر كاتێك پارتی لە گۆڕەپان بێت، ئەوا ژیان لەوێ بوونی هەیە.
بە پێی ئامار وداتاكان، پارتی دیموكراتی كوردستان نەتەنیا لەو هەڵبژاردانە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، بەڵكو لە پێشەنگی هەموو حزیەكانی تری كوردستان دایە. هەر وەك جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی ئاماژەی پێدەدا هەموو ئامانجی ئێمە سەركەوتنی پرۆسەكەیە، سەركەوتنی گەلی كوردستانە، بۆیە لە دواجار كوردستانیان و ئیرادەی نەتەوەیەك سەركەوتن.
لێرەدا راستە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جارێكی تریش بوو بە جێی متمانەی هاونیشتمانیان و سەركەوتنێكی گەورەو مێژوویی كە شایستەی مێژووی پڕ پارتەكەی بێت بەدەست هێناوە، راستە ئەمڕۆ كوردستانیان شایی و گۆڤەندیانە بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە مەزنە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەركێكی قورسی تر كەوتە سەر شانی پارتی، بەڵام پارتی هەمیشە بەوە ناسراوە راستگۆیە لەو بەڵێنانەی دەیدات و خزمەتكردنی كوردستانیان بە ئەركێكی هەر لە پێشی خۆی دەزانێ، بۆیە لە دوای هەڵبژاردنەكانیش كوردستانیان بە چاوی خۆیان دەبینن كە پارتی چۆن بە ئەمەك دەبێ و دەست بەجێبەجێكردنی بەڵێنەكانی دەكات و خۆشگوزەرانی بە تەواوی باڵی بەسەر كۆی كوردستان دەكێشێ، ئەوكات ئاهەنگ و شایی و گۆڤەندی كوردستانیان گەموگوڕتر دەبێ.
هەر وەك چۆن لە دۆخی سەقامگیری و ئاشتیدا پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات گەشە دەكات و بەهێزتر دەبیتَ، ئاوهاش لە هەڵبژاردنی پاك و بێگەردا، بردنەوەی پارتی مسۆگەرە. یەكدەنگی پارتی چ لەسەر ئاستی سەركردایەتیی و چ ئاستی كادرو ئەندامەكانی و جەماوەرەكەی لەپشت سەرۆك بارزانییەوە هەمووكات پارتی بەرەوە لوتكەی سەركەوتن دەبات. سەركەوتن و گەشەی پارتی هەمیشە هاوتەریبن لەگەڵ پێشكەوتن و گەشەی نەتەوەی كورد، خەڵكی كوردستانیش مافی خۆیەتی حەز بە گەشە و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر و زیاتر بكات، بۆیە دەبووایە پارتی سەربكەوێت.




