٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەركەوتنی پارتی، مانای ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان وپارتی لە یەكتر جیاناكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاوشوانی

پارتی و خەڵكی كوردستان هیچ كات لە یەكتر جیاناكرێنەوە و بۆیە پارتی دیموكرانی كوردستان هەموو كات هەڵقۆڵاویی ناخی جەماوەری كوردستانە، بۆیە لە هەر سەردەم وكاتێكدا پێوست بوو بێت ئەوا جەماوەری پارتی بە دڵ و گیان و ماڵ لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە كان ئامادەی تێكۆشان بوونی .

لەم قۆناغەی ئێستادا ئەركی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حیزبێكی خاوەن مێژوو و جەماوەر كە ڕیشەیەكی قوڵی لە داب و نەریتی هێمن و لەسەرخۆی وڵاتەكەدا هەیە، هیچكات ئایدۆیۆلۆژیایەكی توندوتیژی نەبووە، بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی بە مەزاج بەرەو دیموكراتییە، هەمووكات پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی رەخساندنی كەشێكی هێمنیی داوە، سەرۆك بارزانی وەكو دانەری ڕێبازی نەگۆڕی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خودی حیزبەكە فراوانترە و بزووتنەوەیەكی سیاسیی سەرانسەری و میللییە سەركردایەتی دەكات، ئەوە تاكە زامنە بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامیگری لە وڵاتەكەدا بەردەوام بێت و ئامانجەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بەرەو سەربەخۆیی رێنوێنی بكات.

بۆیە كوردستان خاوەنی سەرۆكێكی دڵسۆز ونیشتمان پەروەری و پارتێكی قوتابخانەی كوردایەتی بێت، ئەوە هەمووكات پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی كورد وكودرستان و دیموكراتی و هەموو مافەكانی كورد وكوردستان دەكات بە هەموو بیروبۆچوون و ئایدەلۆژییەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەرای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی بە روحیەتێكی كوردانە دوور لە حیزبایەتی تەسك مەبەستی و ئامانجی خۆی كە بریتنی بوو لە سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراتی بە روون و ئاشكرایی راگەیاند، كە ئەو هەڵوێستەش لە دونیای ئەمرۆی سیاسەتە بە باشترین بێ وێنە ترین رەفتاری سیاسی هەژمار دەكرێت .

پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی خاوەنی ڕوانگەیەكی ئاشكرا و روونی خۆیانن كە هیچ گەردیان تێدا نییە، كە تەنیا مەبەستیان لێی خزمەتی چەسپاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن، بەرەوپێشەوەبردن و پێشخستنی ئابووری و پتر ڕۆیشتنە بەرەو سەربەخۆیی.

پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە باشی دەزانێت كە كەموكوڕی یەكجار زۆرن، بەڵام هەبوونی كەموكوڕی خەت بەسەر دەوری ئەم ڕێبازەدا ناهێنێ، بەڵام لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوە دایە كە لە رێگەی پلان و بەرنامە رێژییەكی رێك و پێك چارەسەر ی هەموو ئەو كێشە و گرفتانە بكات. بۆیە دەتوانین بڵێین پارتی هەڵگری ئەو ڕوانگایانەیە كە وا سەرۆك بارزانی سەركرادیەتی دەكات و هەموو كات خەمخۆری گەڵی كوردستان بووە و هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ تا كو خەڵكی كوردستان مافەكانیان بە دەست بێنن و لە پێناو یەكسانی و نەهێشتنی كەمكورتییەكان بەردەوام لە هەوڵ و تێكۆشان بووە .

پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتی دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ بنەماو نەخشەی ستراتیژی خۆی لەسەر ئەو ڕەوتە بنیادناوە كە بەشێكە لەخەڵكی كوردستان و زۆر بە بەرپرسیارییەوە كاری بۆ ئەوە كردووە كە لەهیچ قۆناغێكدا سازش لە سەر مافە نەتەوەیەتییەكان نەكات بەوەش پارتی بەقسەی رووت مامەڵەی لەگەل مێژوودا نەكردووە، بۆ یەش بەشێكی هەرە زۆری مێژووی نوێ لكاوە بە سەروەرییەكانی پارتی و ناسنامەی بارزانی نەمر، كە پێش ئیمە، مرۆڤایەتی شانازی پێوە دەكات .

پارتی هێزێكی جوڵاوی نوێبوونەوەیە، بە جۆرێك كە تاك و گرووپە جیاجیاكان دەتوانن لە كارنامەكەیدا خۆیان ببیننەوە، بۆیە بەرنامەكەی لە ناوەڕۆكدا راستەوخۆ گرێ دراوە بە كێشە و گرفتەكان و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی سیستەمێكی حوكمڕانیی سەركەوتوو بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان.

دەستكەوتە گەورەكانی پارتی، بەرووناكی لە حكومەتێكدا ڕەنگدەداتەوەتەوە كە دەستی خزمەتگوزاری گەیاندۆتە دوورترین سنووری كوردستان، لەهەمووشیان گرنگتر، هێنانە ئاراوەی ئەو كەشە سەقامگیرییەیە كە ئەمڕۆیان كردە رۆژانێكی ئارام بۆ دلنیایی هەموو ئەوانەی لەژێر خێوەتی پارتیداژیانی ئاسای و دور لەتۆقاندن بەسەر دەبەن و تەنانەت ئەوانەی ڕقیان لە جوانپەرستی و ئاوەدانی كوردستان دەبێـتەوە، وژدانیان ئەوەندە زیندوو نیە كە دان بەشەوكەت و هەیمەنەتی مەسعود بارزانی بنێن كە تەواوكەری ئەو ڕەوتە پاكەیە بۆ بەردەوامبوونی خەونی سەربەخۆیی كە خەریكە سەرۆك بارزانی دەیخاتە بواری نزیكتترە.

پارتی بە باوەڕەوە كاری بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی حوكمڕانی و بەدیهێنانی خەونە نەتەوەییەكانی گەلی كورد كردووە، لەو رێگایەشەوە دەیەوێت خزمەتی بەرژەوەندیی نەتەوەیی بكات. بە جۆرێك كە هاوتا بێت لەگەڵ گەشەی ئابووری و بەرزبوونەوەی دەخلی نەتەوەیی و سیستەمێكی حوكمڕانیی سەركەوتوو، كە تیایدا تاك هەست بە بوون و بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی و نەتەوەیی بكات.

پارتی بە ئیرادەیەكی پڕ لە پشوودرێژی، توانی ئەو سەردەمەی حوكمڕانێتی لە سەرۆكایەتی و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بكاتە سەردەمی بووژاندنەوەی سەرخان و ژێرخانی نیشتمانی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و سەقامگیر بۆ بنیاتنانەوەی سایكۆلۆژییەتی مرۆڤی كوردستانی، هەروەك زۆر چالاكانە و بە گوڕوتینەوە ئیشی لەناو پڕۆژەكانی پەرەپێدانی سیستەمی ژیانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگەی كوردستاندا كرد. دروشمەكانی نوێبوونەوە، ئاشتی و دادپەروەریش كە ئامانجی دوایین كۆنگرەكەی پارتی بوو، داینەمۆی ئەو رێچكە نەتەوەییەی پارتین.

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار