٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كوردستان سەركەوت

سەرچاوە: KDP.info

ئاریـــان فــــه‌ره‌ج

ئاماژە سەرەتاییەكانی 21-9 پێمان دەڵێن: هۆشیاریی سیاسیی خەڵكی كوردستان لە هەڵكشانێكی سەرنجڕاكێشدایە كە لە رێژەی بەرزی بەشداریی هەڵبژاردندا خۆی نواند، ئەو بەشدارییە پێمان دەڵێت گەلی كوردستان دەزانێت قۆناغی چوار ساڵی داهاتوو، قۆناغی نیشتمانسازی و چارەنووسی نەتەوەییە، دەبێ ئەو پەرلەمان و حكوومەتەی بە ناوی كوردەوە بەرخورد لەگەڵ ئەو قۆناغە هەستیارە دەكات، پشتیوانییەكی میللیی فراوانی لەگەڵ بێت تا بەهێزترین شەرعییەتی هەبێت و دۆست و دوژمن ئیعتیبار و رێز بۆ بڕیارەكانی دابنێن.

- سەرخستنی پرۆسەیەكی سەخت و پڕ لە كێبڕكێی بەوپەڕی ئارامی و پابەندی و بێ كەمترین خەوش و سەرپێچی، بە شاهیدیی هەزاران چاودێر، سەلماندی كە رۆژ بە ڕۆژ كەڵەكەبوونی كولتووری دیموكراتی و هۆشیاریی مەدەنیی خەڵكی كوردستان جێگیرتر دەبێت و ئەمڕۆ لە ئاستێكدایە كە بە ڕاستی شایانە ببێتە نموونە بۆ خەڵكی تر.

- ئاكامە بەراییەكانی هەڵبژاردن پێمان دەڵێت سەرباری شاڵاوێكی بێڕەحمانەی چەواشەكاری و لەخشتەبردن و تۆمەتهەڵبەستن، زۆرینەی خەڵكی كوردستان بڕوایەكی مەبدەئی و نەگۆڕیان بە رێبازی بارزانی و هێڵی ڕەسەنی كوردایەتیی دیموكراتخواز هەیە كە لە بەرنامەی سیاسی و حوكمڕانیی پارتیدا بەرجەستە بووە، ئەو بڕوایە پەیتا پەیتا بۆ خەڵكی دیكەش دەگویزرێتەوە و ئەوەش لە زیادبوونی متمانە و دەنگەكانی پارتی لە چاو جارانی رابردوودا خۆی دەنوێنێت.

- هەر ئەو ئاكامانەش پێمان دەڵێن خەڵكی كوردستان ئەركێكی سەختتری خستە ئەستۆی پارتی، ئومێدێكی گەورەتری لێ چاوەڕوان دەكات. زۆرێك لە (كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان) لەبەر رۆشنایی ئەو ئاكامانەدا ئامادەن بە چاوێكی كراوەتر لە پارتی و پرەنسیپەكانی رێبازی بارزانی بڕوانن و بە هەڵوێستی ئەنتی پارتییانەی خۆیاندا بچنەوە، نوخبەی هۆشیار چاوەڕوانە پارتی وەك هەمیشە حەكیمانە و لە بەرژەوەندیی كوردستان مامەڵە لەگەڵ هاوكێشە گۆڕاوەكەی دوای 21-9 بكات، كۆی خەڵكەكەش چاوەڕێی حوكمڕانییەكی هێشتا باشتر و بەخزمەتترن، بە كورتی گەلی كوردستان چارەنووسی خۆی بە باوەڕ و متمانەوە بە پارتی بەخشی، پارتی دەیسەلمێنێت لە ئاست ئەو متمانەیەدایە

 

هەواڵی پەیوەندیدار