٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆك بارزانی،هێمای یەكبوون و بەدەستهێنانی مافەكانی نەتەوەی كورد

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

دوای راپەڕێنە شكۆمەندەكەی خەڵكی كوردستان لە ساڵی 1991 ئەوەی لای سەرۆك بارزانی گرنگ بوو، ئەوە بوو كە گشت هەوڵەكانی بخانە گەر بە مەبەستی بنیادنانی دەسەڵاتی كوردی و بەدیهێنانی كەشێك كە كوردیش وەكو نەتەوەكانی تری جیهان خۆی دەسەڵاتی خۆی بەرێوە ببات. بەڵام نەیارانی پارتی و بارزانی هەر جارێك و بە شێوەیەك ئامانجەكانیان دەخەنە روو، ئەویش هەر جارێك لە رێگەی چەواشەكاری و بەلارێدا بردنی خەڵك رق و كینەی خۆیان لە دژی خودی شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی دەردەبرن، چونكە ناحەزانی كورد دەزانن كە هەموو ئەو دەستكەوت و سەقامگیری و ئاوەدانی و دڵنیایی و ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسایەی ئەو هەوڵە بەردەوامانی سەرۆك بارزانی دروستبووە .

سەرۆكی بارزانی، جگە لەوەی هەموو هەوڵەكانی بۆ بەرقراركردنی كەشو هەوایەكی جێگری و پر ئەمن و خۆشی بۆ هاووڵاتیان هەرێمی كوردستان فەراهەم كردووە، لە هەمانكاتدا، رۆڵێكی سەرەكیی گێراوە بۆ پرۆسەی ئاشتیی نێوان حكومەتی توركیاو كوردانی باكووردا، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی چەندە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە لایانەوە گرنگە و پیرۆزە.هەروەها هەوڵەكانی خستۆتەكەر بۆ ئەوەی برایانی كورد لە رۆژئاوایی كوردستان خۆیان رێك بێخەن و تا بتوانن بە مافەكانیان بگەن

هەنگاوێكی تری سەركەوتوویی سەرۆك بارزانی، كۆكردنەوەی و یەكدەنگی هەموو پارت و لایەنە سیاسیی و ئایینی و ئاینزاكانی كوردستانە لە ژێر یەك سەیوان ئەویش بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییە كە لەو رێگەیەوە كورد لە گەیشتن بە ئامانجەكان نزیكتر دەكاتەوە. سەرۆك بارزانی داینەمۆی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردە لەم قۆناغەدا، كە بۆ ئێمەی كوردستانیان قۆناغی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییمانە،

سەرۆك بارزانی خەمخۆری گەل و نیشتیمانە چوونكە بوونی دەستووریی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئێستا و ئایندە، بە شتێكی گرنگ دەزانێت چونكە دەستوور بۆ هەموو وڵات و هەرێمێك زەمانەتە بۆ بەرقەراركردنی ئارامیی سیاسیی و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی و، چوارچێوەیەكی هاوبەشیشە بۆ بەرژەوەندیی هاوبەش و، بازنەیەكیشە بۆ ئینتیما بۆ یەك نیشتمان و، یەكڕیزی گەل و خاك و سەروەریی یاساش دەپارێزێت.

سەرۆك بارزانی هەموو كات هەوڵەكانی بە بەئاڕاستەی سەلماندنی كوردستانییەتی ناوچە دابڕێنراوەكان و، یەكخستنی گوتاری سیاسیی هەموو لایەنەكانداوە، هەموو كات لە پێناو یەكخستنی نێوماڵی كوردی داوە، هەوڵی داوە بۆ زیادكردنی دۆست و، كەمكردنەوەی نەیاران و، ناسینی ئاستەنگە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی سەر رێی ماددەی سەدو چل و، گەیشتن بە كۆ دەنگییەك بۆ چۆنیەتی نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەو، داننان بەمافەكانی گەلانی دیكەی رەسەنی ناوچە دابڕێنراوەكان و، كاركردن بۆ ئاییندەو، قوڵكردنەوەی كەلتوری پێكەوە هەڵكردن و، كاركردن بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەو رەواندنەوەی ترسی وڵاتانی دراوسێ.

جەنابی سەرۆك بارزانی بە سیاسەتی ژیر و حەكیمانەی خۆی هەوڵی بۆ راگرتنی باڵانسی سیاسیی لەناوچەكەداوە، بە تێڕوانێكی واقیعبیانە سەرۆك بارزانی بوو كە توانیی بەئاڕاستەی زەمینەیەكی كراوەو كاریگەری ئابووریی رێكخراو لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووریی جیهانیدا گەشە پێبدات بۆ گەشەپێدانی ژێرخان و پاڵپشتیكردنی گەشەی هێزی كارو، توانادان بەبازاڕی دارایی بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی سەرەكیی بۆ پڕۆژە ئابوورییەكان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار