ئه‌وانه‌ی له دیموكراسی و ئازادی ده‌ترسێن له رۆژانی داهاتوودا هشه ده‌كرێن
محه‌مه‌د ئێدلبی
له سه‌رده‌مێكی پڕ له دیموكراسی و خوشگوزه‌رانی و جیهان بینیدا هه‌ندێك لایه‌ن به فیكه‌ی دوژمنانی قین له دڵی گه‌لی كورد و ئه‌زموونه‌كه‌ی ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند سه‌د ده‌نگێگ ده‌ستیان به پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی رێكخراو و لاده‌ر له بنه‌ما دیموكراسییه‌كان كردووه. واته ئه‌وانه‌ی له دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ئاشتی و ئازادی و پێكه‌نین ده‌ترسێن و ئه‌وانه‌ی ده‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی توندڕه‌و تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن كه به‌هه‌ر نیازێك بێت؛ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هشه ده‌كرێن.
له دیموكراسیی راسته‌قینه‌دا؛ هه‌ڵبژاردن به خاڵی ده‌ستپێكی حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر داده‌نرێت؛ كه مافی كه‌مایه‌تیه‌كان تێدا پارێزراو بێت و ده‌سته‌به‌ری ئازادی راده‌ربڕین و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا زه‌مینه سازكردن بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز ده‌كات و رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یارمه‌تیده‌رن له رێزگرتن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌ته‌كه‌یانه‌وه دروست ده‌كه‌ن. ئاماده‌باشی بۆ كۆمه‌ڵگاكان ده‌كرێت له بیناكردنی رۆشنبیری دیموكراسی و فه‌رمانڕه‌وایی یاسا و شه‌وانه‌ی رێكخه‌ری ره‌فتاره‌كانن له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا؛ هه‌روه‌ها به وریاییه‌وه چاودێری ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی رماندن و هه‌ره‌س پێهێنانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.
رێزگرتن له یاساكان ناكرێته ئامرازێك له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كان و رۆژ به‌رۆژ كاری پێبكرێ؛ به‌لكو هۆكارێك ده‌بێت بۆ والاكردنی بڕیاردان بۆیان. كاندیدی دۆراوه‌كان كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوول ناكه‌ن و ره‌تیده‌كاته‌وه؛ وای لێدێت كه‌سی به ده‌وری نامێنێ؛ هاوولاتیانش به جۆرێكی وا سه‌یری ده‌كه‌ن كه پشتیان پی نابه‌ستن و به‌لاده‌ر و شكاندنی یاسا ده‌زانن.
ئه‌و دامه‌زراوه سیاسییانه‌ی كه پابه‌ندن به ده‌سه‌لاتی وڵات به‌شدارن له دڵنیایی و سه‌قامگیری؛ ته‌نانه‌ت له دیموكراسییه تازه پێگه‌یشتووه‌كانیشدا؛ كه ده‌كرێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ژینگه‌یه‌كی سیاسی به گیروگرفت یان قاتوقڕی دروست ببێت؛ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرده‌وه ئه‌وا بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ و به توانایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره به فه‌رمانێكی كۆتایی پێدێنێت.
دروستبوونى گۆڕ‌انێكى به‌رچاو له رووپه‌ڕ‌ى یه‌كه‌مى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ده‌ستپێكردنى پروپاگه‌نده‌یه‌كى رێكخراو و سه‌رزه‌نشتكردن و هه‌وڵی ناشیرینكردنى كه‌سایه‌تییه‌كان، كردنه‌وه‌ى گۆڕ‌ه‌پان بۆ ئه‌و گروپانه‌ى دژى ده‌سه‌ڵاتن و زیادكردنى كاریكاتێرى گاڵته‌ئامێز و نووسینى بابه‌تى ورووژێنه‌رى ساخته و دوور له راستى و هه‌ڕ‌ه‌شه‌كردن به یاخیبوون دژى ده‌سه‌ڵات و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى چه‌وت و لاده‌ر، درووستكردنى شه‌ڕ‌ى ده‌روونى و سوودوه‌رگرتن له پروپاگه‌نده بۆ دروستكردنى درز و كه‌لێن له‌ناو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا، خستنه‌رووى ره‌وشێكى ناله‌بارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئیدارى و ئابوورى وڵات به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى ساخته‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و پێشبینى كردنى ره‌وشێكى ناله‌بارى داهاتوو. دواجار بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسى بێهیوایى له‌ناو خه‌ڵك و كاڵكردنه‌وه و نه‌هێشتنى متمانه و وه‌فادارى و دڵسۆزیى نه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌كه‌ى، چه‌ند ئامرازێكن كه دۆڕاوه‌كانی سیاسی بۆ تێكدانی ره‌وشی ئارام و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه ئامانجه‌كانیان بپێكن . ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى سه‌ربه كۆمپانیاى وشه و به راسپاریی راسته‌وخۆی به‌رپرسه باڵاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ گۆڕ‌ه‌پانیان بۆ دوژمنانى ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد كردۆته‌وه و هه‌وڵى نه‌هێشتنى متمانه‌ى نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، كه‌موكوڕ‌ى و خاڵه لاوازه‌كان زۆر له قه‌باره‌ى خۆیان گه‌وره‌تر ده‌كات و ده‌ستكه‌وت و دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌نه ئامانج، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م دواییه بینیمان كه چۆن هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى دژى ده‌ستوورى كوردستان، هاوشانى دوژمنانى كورد له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ستپێكرد. به سووتاندنى ئاڵاى كوردستانیش له‌لایه‌ن داروده‌سته‌كه‌ى كۆمپاننیاكه‌وه، ماهیه‌تى ئه‌و كۆمپانیایه زیاتر بۆ خه‌ڵكى روون بۆوه.
ئه‌وانه‌ی له دیموكراسی و ئازادی ده‌ترسێن و بۆ خۆگرتنه‌وه‌ی له هه‌مبه‌ر شه‌پۆڵی جه‌ماوه‌ر ده‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی توندڕه‌وی گه‌ریلا تێكه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌رپرسه ئیدارییه شاره‌كه‌یان به په‌ته‌وه هه‌ڵده‌واسن و ئه‌وانه‌ی رۆژنامه‌نووسی شاره‌كه‌یان راده‌ستی ئیتلاعات و سوپای قودس و پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن ؛ ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی له گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی و نیشتتیمانپه‌روه‌ری رووی راسته‌قینه‌یان ده‌ركه‌وتووه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا هشه ده‌كرێن و ده‌بێ بڵێن باركه‌ن له وڵاته‌كه‌م بڕۆن.




