لیستى 110ى پارتى ، شانازى ئێستا و رابردوو

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى
ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به گشتی بۆته ڕۆژێكی نوێ و ژیانێكی تازه ، له ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی كوردی له ڕێگای سندوقی ده‌نگدان ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمه‌كه‌مان سه‌ره‌راى ته‌مه‌نێكی كه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش خه‌ڵكى كوردستان تاراده‌یه‌كى باش توانیویه‌تی به‌ئه‌زمونێكی زۆر سه‌ركه‌وتوانه بچێته ناو ئه‌م پرۆسه دیموكراسیه وه ببێته به‌شێك له‌داب و نه‌ریتی دیموكراسی له كۆمه‌لگاكه‌مان وه بۆ چواره‌م خولی هه‌لبژاردنه‌كان له مێژووی ئه‌م هه‌رێمه هه‌نگاو ده‌نێت.
لیستی 110 ى پارتى له ئه‌مرٍوً دا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی جه‌ماوه‌ری، مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ریی كه بناغه‌ی ئه‌و پارته‌ی به شێوه‌یه‌ك مكۆم كردووه كه بتوانیت ئاینده‌یه‌كی روون و پر هیوا بۆ خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر بونیات بنێت و دواڕۆژێكی پڕ له شانازی و به‌خته‌وه‌ری بۆ فه‌راهه‌م بكات.
لیستى 110 ى پارتی ، پارتێكى بێ رابردوو و بێ بناغه نییه كه شتێكى نه‌بێ له رابردوودا شانازیی پێوه بكات، به‌ڵكو خه‌ڵكى كوردستان خۆی خاوه‌نی حزب و پروًسه‌كه‌یه ، پارتی هه‌میشه و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به گشتی، به‌رده‌وام پیًَشه‌نگ بووه و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئه‌نجام بووه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، ئه‌مه‌ش متمانه‌یه‌كى به‌هیًزى به پارتی داوه.
لیستى 110 پارتی، ته‌نیا به‌لێن و قسه‌ى بێ بنه‌ما نییه ، به‌ڵكو كار و خزمه‌ته، پاراستنی ئاسایش و ئارامى وڵات ، سه‌قامگیریی سیاسی و ده‌روونیی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه و هه‌نگاونانه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ماف و ئامانجانه‌یه كه پێویستیان به سیاسه‌تێكی ژیرانه و تێكۆشانی زیاتر هه‌یه كه به‌شێكی هاتوونه‌ته دی، ئه‌وه‌ى ماویشه به هه‌وڵ و حیكمه‌تى سه‌رۆك بارزانى و پارتى دێته دى.
لیستى 110ى پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ڕوانگای ڕوونی خۆیانن كه هیچ گه‌ردیان تێدا نییه، ڕوانگاكان له خزمه‌تی چه‌سپاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و پێشخستنی ئابووری و پتر ڕۆیشتنه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌وه‌مان له سیاسه‌تی كابینه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێگه‌یشتووه. سه‌ره‌نجام كوردستان له معاده‌له‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ئێستا بۆخۆی بووه به لایه‌نێك و ئه‌و لایه‌نه‌مان ده‌بێ شه‌رعییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییش وه‌ربگرێ.
لیستى 110ى پارتی ،پشتی به‌م به‌رچاوڕوونییه‌وه قایمه كه ئه‌م به‌رچاوڕوونییه‌یشی له ئایدۆلۆژیاوه نه‌هاتووه، به‌ڵكو پتر پشتی به واقیعیبوونی لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی ئابووری و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ به‌ستووه.
لیستی 110، هه‌ر ته‌نیا به‌ڵێن نادات، به‌ڵكو كردووه و ده‌ستی له‌نێو كاردایه ،پارتی تازه نه‌هاتووه‌ته مه‌یدانه‌وه تا له سفره‌وه به‌ڵێن بدات و ده‌ست پێبكات، به‌ڵكو ئه‌جێندایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی مه‌علومی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئایدیای كوردستانی و دیموكراسی، ناسنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
لیستى 110ى پارتی دیموكراتی كوردستان پێشه‌نگی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانى كوردستاندا بووه كاتێك دوای راپه‌ڕین و له سه‌ر زمانی سه‌رۆك بارزانی داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ كرد بۆ كوردستان، چونكه پارتی پێی وا بووه كه هه‌ڵبژاردن باشترین و گونجاوترین و دیموكراسیانه‌ترین رێگه‌یه بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگا ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كان، كه ساڵی 1992 به‌رهه‌مه‌كه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
لیستى 110 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شانازى به رابردوو وئێستاى خۆى ده‌كات ،چونكه له پێناو به ده‌ستهێنانى ماف و ئاواته‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌زران شه‌هیدى پێشكه‌ش به خاكى نیشتیمانه‌كه‌ى كردووه و ده‌یان جار تووشى پیلانگێرى ناوخۆى و ده‌ركى بۆته‌وه به‌ڵام هیچ كات كۆڵى نه‌داوه ، چونكه حزبێك خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى كورد په‌روه‌ر و نیشتیمان په‌روه‌ر بێت و خۆى خاوه‌نى پرۆسه‌كه بێت له هیچ باكى نییه.
پارتى دواى ئێستا دوای 67 ساڵی تێكۆشان و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و پێگه‌ی به‌هێزی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، پارتی به‌ره‌و مه‌ودایه‌كی دوورتر هه‌نگاوی مه‌زن ده‌نێت. ڕووه‌و نه‌خشه‌بۆكێشانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاینده و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و سه‌رخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێته پێشه‌وه.
لیستى 110 ى پارتی ، به‌رهه‌می هه‌وڵ و كۆششی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه مسته‌فا بارزانی و هه‌زاران شه‌هیدی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان و، به‌ری ره‌نجی سه‌دان خه‌باتكاری سه‌ربڵندی ژیانی سیاسیی دوێنێ و ئه‌مڕۆمانه، پارتی وه‌ك حزبێكی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخ، وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژوویی رزگاریخوازیی نیشتمانی و قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له نێو ژان و ژیانی میلله‌تێكی بنده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئامانجه سیاسییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له دایك بوو.. مێژوی پارتی وا هاتووه كه گوزارشتی له چین و توێژێكی تایبه‌تی نه‌كردووه، ئه‌مه له ئێستا و بۆ ئاینده‌یش هه‌ر وایه.




