110 لیستی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیه

نه‌وڕه‌س ڕه‌شید
چه‌ند ڕۆژێکی تر هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان خۆیان به‌یه‌کسانی ده‌بینن له به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگداندا، بۆ به‌دیهێنانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان .
ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ریتێکی دیموکراسیانه‌یه و به‌رجه‌سته کردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری گه‌له ، له‌ڕێگه‌ی فۆڕمۆڵه کردنی نوێنه‌رانی له ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان و پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردندا ، که بڕیار دانه له په‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاردایه که با‌رودۆخی عێراق و ناوچه‌که له حاڵه‌تی جه‌نگی ڕانه‌گه‌یا‌ندراو دایه و پاشه ڕۆژی نادیاره .
له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا پرۆسه‌ی سیاسی له کوردستاندا، له بگره‌و به‌رده‌وه کێشمه کێشی نا لۆژیکی و نابابه‌تی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دایه که هه‌وڵی ده‌ست شکاندنی ده‌سه‌ڵاتی کورد و تێکشکاندنی هه‌رێم ئه‌ده‌ن .
لێره‌دا ووته‌و قسه‌کانم ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌که‌م له : کادیران ، ئه‌ندامان ، لایه‌نگران و دۆستان که بزانن دۆخه‌که و پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌که نادیار و ترسناکه ، کورد به گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان به تایبه‌تی ، له‌به‌رده‌م گه‌له‌کۆمه‌کیه‌یی ئه‌و هه‌وڵه تێکده‌رانه‌دایه ، که هێز و لایه‌نی ناوه‌خۆیی و ناوچه‌یی تێدا به‌شدارن و پیلانیان داڕشتوه بۆ تێکشکاندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان و له‌قاڵبدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان .
هه‌ڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کادیره‌کان ، ئه‌ندامه‌کان ، لایه‌نگره‌کان و دۆستان : چه‌ند نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ت هه‌یه ، چه‌ند دوورکه‌وتویته‌وه و دابڕاوی چه‌ند له چاوه‌ڕوانی لێ نه‌پرسینه‌وه‌دا بێزاری ، چه‌ند خۆت به له‌بیرکراو ده‌بینی ، چه‌ند خۆت با ماف دار و شایسته ده‌زانی ، چه‌ند به گله‌یی و توڕه‌یت ، چه‌ند ده‌رده دڵت هه‌ڵئه‌ڕێژی ، چه‌ند فڵان و فیسالت به دڵ نیه ، چه‌ند خۆت به مه‌غدور ده‌زانی ، چه‌ند ناهه‌قی ڕقت هه‌ڵئه‌سێنێ ، چه‌ند نا دادپه‌روه‌ریت قبوڵ نیه ، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی گله‌ی و گازه‌نده‌و ڕه‌خنه‌و توڕه‌ی و مه‌غدوریه‌کانتان ده‌بێ قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن له‌گه‌ڵ پارتیه‌که‌مان پارتی دیموکراتی کوردستان ، له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا ، له‌گه‌ڵ کاک نێچیرڤان بارزانیدا ، له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیدا ، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی و ڕێبازی بارزانیدا ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21/9/2013 به‌و په‌ڕی بڕوا‌و متمانه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی 110ی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن .
ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 110 و ئه‌و کاندیدانه‌ی پارتیمان که شیاو شایسته‌ن به‌هێزکردنی ڕێبازی بارزانی و قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی که ئاڵای سه‌ربه‌خۆی کوردستانی هه‌ڵکردوه .
هه‌ڤاڵانی پارتیمان ، هاوڵاتیانی کوردستان ، ئه‌وانه مافی ده‌نگدانتان هه‌یه ، هه‌مووتان به یه‌کسانی خۆتان له به‌رده‌می سندوقه‌کانی ده‌نگداندا ده‌بینن .
مافی سروشتی خۆت مه‌فه‌وتێنه ، مافی یاسایی خۆت مه‌فه‌وتێنه ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆت مه‌فه‌وتێنه ، بڕیاری چاره‌نوسسازی خۆت مه‌دۆڕێنه ، کورد و بزافی ڕزگاری خوازی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و پاشه‌ڕۆژی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به بوون و ده‌نگی تۆیه بۆ لیستی 110 و کاندیده‌کانی .
ده‌نگی تۆ به لیستی 110 ده‌نگدانه به‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، ده‌نگی تۆ به لیستی 110 ده‌نگدانه به خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه ، ده‌نگی تۆ به لیستی 110 ده‌نگدانه به سه‌نگه‌ر و خوێنی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی کوردستان ، ده‌نگی تۆ ده‌نگدانه به ڕه‌گ و مێژووی کوردایه‌تی ، ده‌نگی تۆ ده‌نگدانه به ئاشتی و ئازادی‌و دیموکراسی ، ده‌نگدانه به ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان ، ده‌نگدانه به پاشه‌ڕۆژی خۆت و خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و شار و وڵات و گه‌له‌که‌ت ، ده‌نگدانه به سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی کۆمه‌لایه‌تی ، ده‌نگدانه به په‌ره‌سه‌ندنی بوونی کوردستان له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانیدا ، ده‌نگدانه به ناسنامه‌و بوونی کوردستان له جوگرافیایی ئابووری جیهاندا ، ده‌نگدانه به فراوان کردن‌و پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیبلۆماسی و بازرگانی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا ، ده‌نگدانه به به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد و ڕه‌وای دۆزه‌که‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ، ده‌نگدانه به ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری وگه‌شه کردنی کوردستان ، ده‌نگدانه به سه‌ربه‌خۆی مرۆڤی کورد و هێزو توانا‌و داهێنان و به‌رهه‌می ، ده‌نگدانه به‌ره‌و ه‌ڵکشان به‌ره‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ، جگه له‌وانه ده‌نگدانی تۆ به لیستی 100ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیده‌کانی ، ده‌نگدانی سبه‌ینێته بۆ ده‌ستووری کوردستان ، ده‌نگدانته به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ، ده‌نگدانته به پێگه‌و ڕۆڵی ڕێبازی بارزانی نه‌که‌یت دوو دڵی‌و که‌مته‌رخه‌می بکه‌یت وده‌نگت بفه‌وتێنیت چونکه ده‌نگدانی تۆ به لیستی 100 ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی کۆمه‌ڵه که گوزارشت له هاوڕایی و هاو‌هه‌ڵوێستی و هاوبه‌شی ده‌کات له پێناو پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا .
ئه‌ی هه‌ڤاڵ ، ئه‌ی هاوڵاتی ، به ده‌نگدانت ده‌یسه‌لمێنی که ویستی کۆمه‌ڵ زاڵ و باڵاده‌سته بۆ پاشه‌ڕۆژێکی گه‌شتر و ژیانێکی ئازاد و ئاسووده تر به ده‌نگدانت په‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل ده‌پارێزی .
له بیرت نه‌چێ ئامانجه‌کانی بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان و ڕێبازی بارزانی و قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی ، که مێژو و ئه‌مڕۆ و داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورده لیستی 110ی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و مێژووه‌و ژیانی ئه‌مڕۆ و سه‌رفرازی دوێنێیه ، بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی په‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه ، نه‌ك بۆ ویستی حیزبی و پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ولایه‌نێکی سیاسی وخاوه‌ن ئایدۆلۆژیه‌کی خوازراو هێنراو که خزمه‌تی دۆزی کوردی نه له دوێنێ و نه له ئه‌مڕۆدا نه‌کردوه‌و له داهاتوشدا نایکات ، به‌ڵکو کورد ده‌کاته پاشکۆ و باوه‌ڕیشی به پێکه‌وه ژیان و دیالۆگ و فره‌یی نیه .
که وابوو ده‌نگی هه‌موومان بۆ لیستی 110ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیده‌کانی که سه‌رخستنی ڕێبازی بارزانی وقوتابخانه‌ی کوردایه‌تیه .




