نه‌وشیروان به نیازی شێواندنی كه‌شی پایته‌ختی كوردستانه

كه‌ریم قادر
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لێره و له‌وێ بڵاوده‌كرێنه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فای خۆسه‌پێن به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به نیازه به‌ناوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی تێكدانی رێبازی كوردایه‌تی له ... هه‌نارده بكاته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به ئامانجی شێواندنی كه‌شی ئارامی هه‌ولێر.
ئه‌م نیازه، پیسێتی ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه ده‌رده‌خات، كه نایه‌وێ هیچ شوێنێكی ئه‌و وڵاته برینداره به ئارامی و به‌خته‌وه‌ری ببینێ، كه‌وا له سایه‌ی سیاسه‌تی دروستی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاو بۆ تیماركردنی هاوێژراوه و هه‌نگاوی مه‌زنتریش ده‌نێ. هاوكات په‌یامێكیشه بۆ ئه‌ندامه‌كانی ئێره‌ی حزبه‌كه‌ی، كه ئێوه كه‌سانی ده‌مچه‌فتن و له به‌رنامه‌ی من ناگه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی مندا ده‌ژین، چونكه من مه‌به‌ستم هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو به هاوكاری خه‌ڵكانی دیكه له ماوه‌ی رابردوو چم به‌سه‌ر هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی پارتی هێنا، ده‌مه‌وێ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش سه‌رنه‌گرێ، چونكه ده‌زانم میلله‌ت له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانم به گشتی و ره‌فتاری چوار ساڵی رابردوومدا چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ دادگایی كردنم، بۆیه به هه‌ر نرخێك بێت ناهێلم ئه‌و پرۆسه‌یه به هێمنی و بێ خوێنڕشتن به‌ڕێوه بچێ. ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌م به چ روویێك بچمه به‌رده‌م ئاغاكانم، كه به‌ڵێنم پێداون كوردستان به‌و ئاقاره‌دا به‌رم، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێره، مه‌به‌ستم هه‌ڵسوڕاوه‌كانیانه، یه‌ك تۆز وه‌فایان بۆ خه‌ڵكی پایته‌خته ئارامه‌كه‌یان هه‌بێت، كه رۆژانێك بۆ پاراستن و به‌دیهێنانی ژیانێكی ئاسوده بۆ ئه‌و خه‌ڵكه چه‌كی به‌رگریان له ده‌ست گرتبوو، نابێ ئه‌وه له نه‌وشیروانی خۆسه‌پێن قبوڵ بكه‌ن، چونكه گه‌وره و گچكه ده‌زانن ئه‌وانه بۆ چ ئامانجێك هه‌نارده‌ی هه‌ولێر یا وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه( ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی) ده‌كات.
هاوشارییه‌كانم، منیش ده‌ڵێم: گۆڕان مافی خۆیه‌تی له هه‌ولێر و بادینان و هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته بانگه‌شه بۆ لیست و كاندیدانی بكات، كه له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو قه‌واره به‌شداره‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه دابینكراوه. به‌ڵام هه‌نارده‌كردنی چه‌ته‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه له شوێنی دیكه‌وه، كه ناسنامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو كوردستانیان ئاشكرایه، هه‌م پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه، هه‌م هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی كه‌شی ئارامی پایته‌خت. بۆیه هه‌رچیه‌كی له‌و هه‌وڵه ده‌كه‌وێته‌وه ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكارانی ئه‌و نیازه پیسه، چونكه دڵنیاین خه‌ڵكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ری هه‌ولێر جارێكی دیكه رێگه ناده‌ن پایته‌ختی كوردستان بكرێته‌وه مه‌یدانی چاوچنۆكی ناحه‌زانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌ولێر، كه رۆژانێك هه‌ر ئه‌و نیازپیسه ده‌یگوت: هه‌ولێر كوێی پیرۆزه تا شه‌ڕی تێدا نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ولێره‌ی، نه‌وشیروان نیازی شێواندنی هه‌یه له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌ی پارتی، له لایه‌ك بۆته ماڵه هێمنه‌كه‌ی كوردستان، له لایه‌كی دیكه‌وه بۆته سه‌نته‌ری بڕیاری گرنگی په‌یوه‌ست به ئاینده‌ی گه‌لی كوردستان. بۆیه پاراستنی له‌و نیازه پیسه به ته‌نێ ئه‌ركی خه‌ڵكی هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو كورد و كوردستانییه‌كه، چونكه بۆ هه‌مووانه.




