لیستی 110ی پارتی، هیوا و ئاواتی ئێستا و پاشەرۆژی خەڵكی كوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانی
دوای ئەوەی سەرۆك مەسعوود بارزانی دڵنیابوو كە دەتوانرێت هەنگاو بۆ فیدراڵیەت هەڵبگرێت، ئەوە بوو پەرلەمانی كوردستان بڕیاری فیدراڵی لە 4/10/1992 پەسەند كرد، لە نێوان 19/5/1992- 4/10/1992، كەمتر لە 5 مانگ، پارتی دیموكراتی كوردستان لە مانگی 10ی 1992 دانی بە فیدراڵیەتی بۆ هەرێمی كوردستان دا،قبووڵكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئایاری 1992 بۆ ئەوە بوو كە پارتی دیموكراتی كورستان هەموو كات ئامادەیە لە پێناوی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستاندا قوربانی بەبەرژەوەندی حزبی خۆی بدات.ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان هەموو كات ئامادەی قوربانیدان و فیداكارییە.
لیستی ١١٠ـی پارتی ئەوەیە، كە جوانییەكانی خۆی لە میانەی نیشاندانی ناشیرینییەكانی ئەوانی ترـەوە دەرنابڕێت، كارێك كە پیشەی بەردەوامی زۆربەی لایەنەكان بووە و لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەشدا، كەم تا زۆر جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، هەموو لایەنەكانی تری سەرمەست كردووە. لە بەر ئەوەی كە ئەوان سەروەرییەكی ئەوتۆ شك نەبەن تا ئاماژەی بۆ بكەن، ئیدی باسی كوێی خۆیان بكەن.
110پارتی خاوەن ستراتیژییەكی واهەیە كە لە هەر هەڵبژاردنێكیدا، لیستی كردار و بەرنامەی خزمەتكردنی هەبێت، نەك لیستی قسە و گوفتاری بێ كردار، بۆیە پێوستە خەڵكی كوردستان و دەنگدەران زۆر هۆشیار وریا بن لەو كەسانەی سیاسەتی بەرزكردنەوەی بەردی گەورە مومارەسە دەكەن، كە تەنها نیشانەی نەهاویشتنە.
لیستی 110ی پارتی كاتێك چاوی بە چاوی خەڵك دەكەوێت خۆی بە بەرپرسیاردەبێت بەرامبەر بەو بەڵین و پەیمانەكانی، بۆیە ئەو بریارو بەڵێنانەی كە بە خەڵكی كوردستان داوێتی بە جێی دەگەێنێت. پارتی دیموكراتی كوردستان بە هێزێكی زۆرەوە دەچێتەوە پەرلەمان، بۆ كار دەچێت نەك بۆ هات و هاوار و تەپڵ لێدان، هەربۆیەش پارتی لە بەڵێنەكانیدا، لە شێوازی بانگەشەیدا، لە دەم و گوفتی سەركردە و كادیر و كاندیدەكانیدا، جیاواز لە هەموان دێتەبەرچاو.
لە سایەی ئەو سیاسەتە حەكیمانەی سەرۆك مەسعوود بارزانی لەناوچەكەو هەرێمی بۆسەركەوتنی گەلەكەمان پەیرەوی دەكات بۆیە پێویستە لەسەر هەرتاكێكی گەلەكەمان بە گروتینێكی كوردانەوە وەبەئەركی سەرشانی خۆمانی بزانین بەشداری بكەین لەهەلبژاردنی ئەم جارە وەك وەفایەك بەرامبەر بەو هەموو قوربانیەو خوێنی شەهیدەكان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەكانەكانمان بە ئەركی اخلاقی و نەتەوەیی خۆمان هەڵسین ڕۆژیكی نوێ لەم هەڵبژاردنە بە ڕووی ناوچەكە و جیهاندا بكەینەوە بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم جارە و دەنگی بە لیستی 110ی پارتی بدەین كە دەنگی هیوا وئاواتەكانی ئێستا و پاشەرۆژی خەڵكی كوردستانە.
لیستی 110ی پارتی، لە ماوەی حوكمڕانیدا بە كردەوە سەلماندوویەتی و خەڵكیش بەختی چەندین ساڵەی خۆیان لە گەڵیدا تاقی كردەوە كە هێزێكە خاوەن پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە بۆ ئێستا و ئایندەی خەڵكی كوردستان، بۆیە بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە، چاوەڕوانی دەنگدەری كوردستانە لە بیست و یەكی ئەیلوولدا وەڵامی هەموو ئەو كار و خزمەتانە بداتەوە، وەك لە هەڵبژاردنەكانی پیشتریش متمانەیان پێداوەتەوە، با هەموومان بەرەو سەركەوتنە گەورەكەی پارتی پێشڕەومان هەنگاو بنێی.
لیستی 110ی پارتی، ئەو لیستەیە كە لە ماوەی 67 ساڵ تەمەنی خەبات و رزگاری خوازیی و قوربانیدانییدا لە پێناو بە دیهێنانی خەون وئاواتەكانی میللەتەكەیدا تێكۆشاوە و تا بەدەستهێنانی هەموو هیوا وئاواتەكانی و سەرفرازی میللەتەكەی بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان .




