پارتی و فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتی

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
ئه‌ڵمانیا- [email protected]
هه‌رچه‌نده مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، که به‌شێکی کورتی مێژووی کورده و وه‌کو ئه‌و به هۆکاری جیاواز و زۆری ده‌ره‌کی ( هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ) و ناوخۆیی، پڕه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی وا که ڕێگری زۆری کردووه له به‌جێگه‌یاندنی ئاوات و مه‌به‌ستی دروستبوونی که ئازادبوونی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه . به‌ڵام به بڕوای زۆر که‌س هێنانه‌بوون و پێکهێنانی پارتی، هه‌وڵێکی گونجاو و تاودانێكی به‌هێز بوو بۆ ڕزگاربوونی کورد له خولانه‌وه‌ی به ده‌وری خۆیدا و ڕێگری له دووباره بوونه‌وه‌ی له‌یه‌کچووانه‌ی مێژووه‌که‌ی .
له کاتێکدا که که‌سانێك هه‌ن، شانازی به‌و مافانه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و پارته به درێژایی کاروانی ژیانی بۆ کورد وه‌ده‌ستی هێناون، به‌ڵام به‌لای منه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رییه‌كی پارتی که له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تاییه وه وه‌کو دروشم و به‌رنامه پێوه‌ی به‌نده،ئه‌و تێڕوانینه قوڵ و پابه‌ندبوونه‌یه‌تی به ئاشتییه‌وه.
ئاشتی که سه‌تان و هه‌زاران جه‌نگی به‌ناوه‌وه کراوه‌و ده‌کرێ، به ڕاست و درۆ ویردی سه‌رزمانی زۆر که‌س، لایه‌ن و وڵاته و هه‌ر یه‌که‌ش به جۆرێك و پێناسه‌و ڕاڤه‌ی ده‌کات . بۆ نمونه به‌لای که‌سێکی میانڕه‌وی وه‌کو جۆن کێنێدی سه‌رۆکی پێشوی ئامریکاوه، که به ڕوداوێکی نادیار تیرۆرکرا، ئاشتی شتێکی بنه‌ڕه‌تی و گرنگه، ئه‌وه‌تا له باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ( جه‌نگ کاری مرۆڤه، .... چاره‌سه‌رکردنی جه‌نگیش هه‌رده‌ربێ کاری ئه‌و بێت، ........، ئاشتی کلیلێکی ئاماده‌و فۆڕمێکی دیاریکراوی نییه، ......، ......،.. و هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت که هه‌مووکه‌س دراوسێی ماڵ، شار یان وڵاته‌که‌ی خۆشبوێت، به‌ڵام ده‌بێ به ئاکار‌و مۆڕاڵێکی وا له‌ته‌کیدا بژیت، که باره ناله‌باره‌کان ئاڵۆزتر نه‌کات . هتد )
به‌ڵام ئاشتی به لای پارتییه‌وه له هه‌موو شت گرنگتره، بگره سنووری گرنگییه‌که‌ی هێنده فراوانه، که بوونی پارتی به بوونی ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ست کراوه و بووه به فه‌لسه‌فه‌و دروشم و به‌رنامه‌ی بوونی .
ئه‌مه‌ش دیاره له خۆڕا نه‌هاتووه، به‌ڵکو له لایه‌که‌وه‌له‌و ویست و گیان (ڕۆح)ـی ئاشتییه‌وه‌یه، که که‌لتورێکی کوردانه‌ی دامه‌زراوی جێگیر و پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی دونیای ڕوناکیی بارزانی نه‌مرو گه‌وهه‌ری بۆچوونه‌کانی بوون.
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ڵهێنجانی بیرۆکه‌ی مرۆڤدۆستی مێژوویی کورده.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ دیرۆکی کۆنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه‌ی که زۆربه‌ی کات باووباپیرانی کوردان، به‌رگریکاربوون نه‌ك هێرشبه‌ر. خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێکی که‌میش هێرشیان کردبێت، وه‌ك هێرشه مێژووییه‌که‌ی شا که‌یخوسره‌وی دووه‌می ماد بۆ سه‌ر ئاشورییه‌کان له ساڵی 612پ.ز.دا، ئه‌وا مێژووی نوسراوی خۆیان و باسکردنی جه‌نگه زۆره داگیرکاری و کاولکارییه‌کانیان ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌و هێرشه‌ی ماده‌کان، په‌رچه کردار بووه، نه‌ك کردار .
زۆربه‌شمان مێژووی نوێی ئه‌م چه‌ند سه‌ت ساڵه‌ی دواییمان خوێندووه‌ته‌وه‌و ده‌زانین بۆ ته‌نها جارێکیش ڕێنه‌که‌وتووه کورد هۆکاری په‌یدابوونی جه‌نگ بووبێ یان له‌سه‌ر خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی جه‌نگابێت، به‌شداربوونیشی له جه‌نگه‌کاندا، هه‌میشه به‌رگری بووه‌و له‌سه‌ر زێدی خۆی کردوێتی، کاتێکیش جه‌نگی پێفرۆشراوه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی داوه که سنووری مرۆڤانه‌ی تێدا نه‌به‌زێنێت، به پێچه‌وانه‌ی کاره تیرۆر‌و تۆقێنه‌ره‌کانی ئه‌وانه‌وه که‌زۆربه‌شیـ
ان به ناوی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایینه‌وه بووه .
بۆیه له به‌راوردکردنی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا، ده‌بینین نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاشتیپارێزترینیانه‌و که‌مترین لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی له شه‌ڕه‌نگێزیدا هه‌یه، له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌رچی شتێکی دی بوترێت، نه‌زانین یان تێکدانی مێژووه، که ئه‌وه‌ش ناهه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه .
ئه‌م دوو خاڵه، ( دونیای ڕوناکی بارزانی ) و ( ڕه‌گی قووڵی مێژوویی بوونی ویستی ئاشتی له کوردا )، ئه‌و دوو کانیاوه ڕوونه‌ن که بوونه‌ته سه‌چاوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌بن نه‌هاتووی وا که به‌رده‌وام پارتی ده‌توانێت تێڕوانین و بیر‌و دونیابینی خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکات .
مێژووش گه‌واهی ده‌دا که ئه‌م تێڕوانینه هێنده مرۆڤدۆستانه‌و ڕیالیستییه که سنووری سووده‌که‌ی زۆر له سنووری کوردستان تێی ده‌په‌ڕێنێت، دیاره ئه‌مه‌ش جێگای شانازی کورده، پێش پارتی .




