٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مێژووییەكی پر سەروەری بۆ نەتەوەی كورد

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

52 ساڵەی شۆرشی مەزنی ئەیلوول جگە لەوەی شۆڕشێكی ئازادیخوازی نەتەوەیەكە، لە هەمانكاتدا قوتابخانەیەكی فیكری و كەلتوری نیشتمانێكی پارچە پارچە كراویشە هەر ئەوەش بوو زۆر لە كەسایەتی یە ڕۆشنبیریەكانی پارچەكانی تر، كادرو پێشمەرگەی ئەم شۆرشە مەزنە بوون.

هەر بۆیە لە رێگەی بەمیكانیزم كردنی بیروباوەری كوردایەتی كاری بەردەوامی ئەم شۆرشە مەزنەوە توانی خوێندنی قوتابخانەكان بكاتە زمانی دایك و هزر و بیری قوتابیان فراوانتر بكات، هەروەها كەسایەتی بۆ تاكی كورد بگەڕێنێتەوە چونكە پەروەردەو پەروەردەكردنی گەورەترین بەرنامەیە بۆ ناساندنی هەر گەل و نەتەوەیەك بە گەل و نەتەوەكانی تر،هەروەها شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ هۆی بەدیموكراتیەتكردنی كۆمەڵگای ئێراقی و هێنانەدی ئازادی را دەربڕین واش بكات ئەم داواكاریانە بخاتە خانەی مافە نەتەوایەتییەكانەوە.

هەر بۆیە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر كۆمەڵگەی كوردی دروستكرد .تاكی كورد جارێكی دیكە متمانەی بەخۆی بە دەستهێنایەوە و ناوی پێشمەرگە بووە نازناوی خەباتگێڕی و قوربانیدەران..

شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان، بەرهەمی مێژووی خەباتی رزگاریخواز و ئازادیخوازی نەتەوەكەمانە، لەبەرەو پێشەوەچوونی كۆمەڵگاكان و كوردیش وەكو میللەتێك كاریگەرییەكانی جیهان لەڕووی رۆشنبیری زانستییەوە بەسەرەوە بووەو بە ئاراستەی گۆڕانەكان هەنگاوی ناوە، بەردەوامیەتی شۆڕش و كۆڵنەدان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی خۆی گەیاندۆتە قۆناغێكی دیكە، بەردەوامیەتی شۆڕشی كورد لە باشووری كوردستان و پیادە كردن و هەوڵدانی پارتیمان بۆ بە دیموكراتی كردنی رژێمی ئێراقی و بەدەستهێنانی مافی نەتەوەكەمان و پاراستن و هاوكاری بۆ نەتەوە و ئایینەكانی دیكە لە كوردستاندا بەری ئەو دیموكراتیەتە بووە.

بارزانی باوك وەك كارێزما بووە سونبوڵی نەتەوەیەكی شۆڕشگێر ئەو هۆكارە بابەتی و خودیانە بوون كە بنەماكەیان لەسەرەتاكانی سەدەی نۆزدەو بیست دا وەكو مەرجەعیەتێك بوونە پێویستی بۆ خەبات و ورەیەك بۆ خەباتگێڕان گەر ئاوڕێك لەمێژووی شۆڕشەكەمان بدەینەوە دەبینین تاكە شۆڕشە كە بەبەرنامە كاری بۆ ئازادی و سەرفرازی كوردستان لەلایەك و ڕۆشنبیركردنی كوردو كوردستانیان كردووە، ئەمەش وای كرد كە شۆڕش و بارزانی بووە تەواوكەری حەقخواز و پیادەكەری سیستەمی دیموكراتیەت بەدرێژایی 67 ساڵ خەباتی بێوچان.

 هەر كات پارتی و شۆڕشەكەی بۆ كوردستان بەهێز بوو بێت ماف و ئازادی یەكانی گەل و نەتەوەكەشمان بووەو بەمەش دڵنیایی تاكەكانی كۆمەڵگای كوردستان دەكاتەوە بەهەموو پێكهاتە نەتەوەو ئاینەكانەوە دەستەبەری مافەكانیان بەند بووە بەسەركەوتنی پارتیمانەوە.

گەورەترین دەستكەوتی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆتە سامانێكی لەبن نەهاتوو بۆ گەلەكەمان و نەوە دوای نەوە دەتوانی شانازی پێوەبكات ئەوەیە كە لە سەراپای مێژووی شۆڕشی ئەیلوولدا، سەرەڕای ئەوەی كە حكوومەتی عێراق هەموو جۆرە چەكی كۆمەڵكوژی هەبوو لە سەر خەڵكی كوردستان تاقیكردووە، بەڵام شۆڕش تەنیا بۆ جارێك تیرۆری نەكردە ئامراز و خەڵكی سیڤیلی نەكردە ئامانج. ئەمە سەروەرییەكی گەورەیە بۆ مێژووی گەلەكەمان. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول شۆڕشی هەموو گەلی كورد بوو بۆیە هەمیشە وەك ئەستێرەیەكی گەش لە نێو شۆڕشەكانی كورد و مێژووی گەلەكەمان دەمێنێتەوە، دەبێت هەردەم بە شانازییەوە باسبكرێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە شۆرشی مەزنی ئەیلوولەوە بەبەرنامە كاری كردووە بۆ ئەوەی گرنگی بە هەموو چین وتوێژەكانی خەڵكی كوردستان داوە كە كەبەشداری زۆر كۆبوونەوەی نێو دەوڵەتیشیان كرد پارتیمان هەردەم كاری كردووەو لەڕێگەی هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەكانەوە هەوڵی داوە جەماوەر رابهێنێ و پەروەردەیان بكات كە تاكە ڕێگەی یاسای و شەرعی بۆ وەرگرتنی دەسەڵات و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات گەرانەوەیە بۆ رای جەماوەر گەر ئاورێ لەمێژووی شۆڕشەكەمان بدەینەوە بۆ یەكڕێزی و ئینتمای تاكەكان بۆ گەل و سەركردەو شۆڕشەكەیان لەهەموو سەردەمەكان زێرین ترو شكۆدارتر بووە .

بارزانی نەمر لەكۆماری كوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕێڕەوە مێژووییەكەی بۆ سۆڤیەتی جاران ئاگاداربوونی لەسیاسەتی جیهانی و نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی ئەو كاتە بارزانیان كردە كاریزماو سیمبولی نەتەوەی كورد لەكوردستانی چوارپارچەدا پارتیمان لەبەدەست هێنانی مافەكانی لەهەموو قۆناغەكاندا سەركەوتوانە چووەتە پێشەوە، لەبەر ئەوە بەرزو خۆراگر بوو ئەو شۆڕشە بەرهەمەكەی لەفیداكاری خوێنی شەهیدان هاتەئاراوەو پاراستن و بەردەوامیەتی ئەم پرۆسە دیموكراتیەتەش هەر دەبێ درێژە پێدەرانی شۆڕشی ئەیلوول بن.

بۆیە ئەوە ئازادی ودیموكراتی و دەستكەوتانەی كە ئێستا خەڵكی كوردستان شانازیی بە وڵاتەكەیانەوە دەكەن بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی شۆڕشی ئەیلوول و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە گیانلەسەر دەستەكانە كە پێوست هەمووان وەك بیلبیلەی چاومان بیپارێزین و بە بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردنەكان و دەنگدان بە لیستی ژمارە 110 پارتی دیموكراتی كوردستان ئەزموونی بەرهەمی ماندووبوونی چەندین ساڵەمان بپارێزین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار