هه‌ناسه شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی كاوه

كه‌ریم قادر
تێگه‌یشتن له كرۆك و مه‌به‌ستی نه‌فه‌سی ئه‌و وتارۆكه‌ی كاوه محه‌مه‌دی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له گۆشه‌ی هه‌ناسه‌ی ژماره 1134ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، نایه‌وێ زه‌حمه‌تی بۆ بكێشی، چونكه، جگه له گرێی نووسه‌ره‌كه به‌رامبه‌ر به هێز و توانا و خه‌باتی پارتی هیچ گرێیه‌كی تێدا نییه پێویست به شیكردنه‌وه بكات. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ناسه ترشاوه، له لایه‌ك په‌یوه‌ندی به‌و په‌روه‌رده سه‌قه‌ته هه‌یه، كه كاوه‌ی له‌سه‌ر په‌روه‌رده كراوه، له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندی به خودی نووسه‌ره‌كه‌وه هه‌یه، كه ناتوانێ به ئینسافانه بنووسێ، واته ئه‌ویش تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، كه زۆر له نووسه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن تووشی هاتوون، به‌وه‌ی هێرشی ناڕه‌وا بكه‌نه سه‌ر پارتی.
| كاوه شه‌ڕی لادانی یا ده‌ركردنی له سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا به‌ر له خه‌ڵكی دیكه ده‌بێ ئه‌وه بزانێ |
كاوه شه‌ڕی لادانی یا ده‌ركردنی له سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا به‌ر له خه‌ڵكی دیكه ده‌بێ ئه‌وه بزانێ، كه 31ی ئاب كار نییه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی كارێكه، كه مرۆڤێك په‌رۆشی مافه‌كانی كورد بێت،ناخوازێ نه‌ك باسی بكات، به‌ڵكو بیریشی لێ بكاته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر به لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م دابچینه‌وه زۆر شتی بڵاونه‌كراوه‌مان هه‌یه، كه عه‌رشی زۆر كه‌س ده‌هه‌ژێنێ، هاوكات ده‌رده‌كه‌وێ چ پیلانێك دژی ئاینده‌ی كورد هۆنرابۆوه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاره قسه له‌و سه‌رده‌م بكرێ، پێویسته به ئینسافه‌وه باس بكرێ و ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێ، كه ئه‌و هۆكارانه چی بوون، پلان بۆ چ دانرابوو، دواتر چی لێكه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌مان به كوێ گه‌یشت. به دیوێكی دیكه ئه‌و رۆژه، رۆژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نسكۆیه‌كی دیكه بوو، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ربگرێ، هه‌رچه‌نده ئێستاش ئه‌و پیلانه به شێوه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام بێ پێیه و قودره‌تی رۆیشتنی نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خه‌می حزبه‌كه‌یه‌تی ،
| ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاره قسه له‌و سه‌رده‌م بكرێ، پێویسته به ئینسافه‌وه باس بكرێ و ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێ |
بۆ ده‌مانهێته سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان، كه دڵنیایه به خراپ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه ئه‌ركی به‌رپرسانی ئه‌و مه‌كته‌به‌یه ئاگاداری بكه‌نه‌وه، كه ئه‌و كارانه زیانی بۆ حزبه‌كه‌یان هه‌یه. دواتر براله ئه‌و رۆژه‌ی باسی لێده‌كه‌یت، هێنده دوور نییه تا كه‌س هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانێ یا كه‌س راستیه‌كان نه‌زانێ. هه‌ر لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بۆ تۆ و بۆ خوێنه‌ران راست بكه‌مه‌وه، یه‌كه‌م، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ئه‌و كات ئیفلیج كرابوو، نووزه‌ی له‌به‌ره‌وه نه‌ده‌هات. دووه‌م، ئه‌و كات ئاڵای پیرۆزی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌بوو تا بكه‌وێته‌وه ژێر پۆستاڵی سه‌ربازه‌كان و زنجیری ده‌بابه‌كان، خۆشت چیرۆكی به‌رزكردنه‌وه و هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان ده‌زانی، چونكه ئه‌و كات سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ بوویت و به حوكمی كاره‌كه‌ت ئاگادار بووی.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه نه‌بایه، كه تۆ به دڵكرمێیانه باسی ده‌كه‌یت، هه‌ر خودا ده‌زانێ ئێستا به چ زمانێك ده‌تنووسی، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بتتوانیبایه به زوویی فێری نووسین به زمانێكی دیكه بویتایه. بۆیه پێویسته شوكرانه بنێری بۆ ئه‌و رۆژه، كه وایكرد تۆ و كه‌سانی دیكه ناچار نه‌بن به زمانێكی غه‌یره كوردی بنووسن.




