٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

گۆڕان تووشی هیستریا و سەر لێشێوایی بۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردن یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە لە یاسای هەڵبژادنی هەمو وڵاتێكدا كە خاوەن چوارچێوەیەكی یاسایی بێت، بایەخی پێ دەدەرێت, چونكە لە ڕێگەی ئەو پڕوپاگەندانەوە دەكرێت پارتە سیاسەكان و قەوارە سیاسیەكانی كە دەیانهەوێت لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشدار بن ڕێژەی دەنگدەران بۆ لای خۆیان كێش بكەن و ئەمەش حاڵەتێكی سروشتیە و دەكرێت بە بەڵگەی یاسایی و سیاسی قسە لەسەر پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردن بكەین لە لایەكی ترەوە پڕۆپاگەندەكان بابەتێكی گرنگی زانستی ڕاگەیاندنە و لە چوارچێوەی كڕۆكی ڕاگەیاندن وەكو یەكێك لە یەكەكانی ئەو زانستە توێژینەوەی لەسەر دەكرێت و بە تایبەت لە هەر چوار تیۆرەی ڕاگەیاندن.

دوای شكستە یەك لە دوای یەكەكانی گۆرٍان هەروەها ئەو هەموو بەڵێن و گفتانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی 4 ساڵی رابردوو بە لایەنگرانەكانیان دابوو،ئێستا هیچیان هەڵبەسینی درۆی شاخدار و هێرشی میدیایی چەواشەكاری لە هەگبە دا نەماوە، ئەوان خۆیان باش دەزانن ئەمجارەیان ناتوانن خەڵكی بە لارێدا ببەن، چونكە چیتر خەڵكی فریووییی قسەی بە بنەما و بێ كردارەكانیان ناخوات . بۆیە حزبی گۆڕان و خودی نۆشیروان مستەفا تووشی هیستریا و سەر لێشێوایی بۆتە و چونكە دەزانێت كە چیتر خەڵكی فریوویی چەواشەكارییەكانیان ناخوات.

من لەو بڕوایەدام كە گۆڕان هیچ دیدگایەكی روون و ئاشكرای نییە كە خزمەت بە واقیعی كۆمەڵگە بكات و دەستكەوتی بۆ بەدەست بهێنێت،بەڵام قوڕبەسەر ئەو میللەتەی كە خاوەنی ئەو جۆرە ئۆپۆزسیۆنەیە كە ناوبەناو قەیران و كێشەیەك دێننەئاراوە تا وامان لێهاتووە كێشە سەرەكییەكەنیان لە بیربردووینەتەوە، بەڵام جەماوەری میللەتەكمان هۆشیارە لە ئاست ئەو پیلان و كێشانەی ئەوان دەینێنەوە،دیارە بەمەش دەرفەت لەبەردەم سەرانی گۆڕان نەماوە تا جێ و پێگەی خۆیان لە نێو دڵی خەڵكی كوردستاندا بكەنەوە،چونكە ئەوان سەلماندیان كە توانای ئەوەیان نییە مامەڵە لەگەڵ خواست و ئامانجەكانی ئەم میللەتە بكەن.

لە كاتی هاتنە ئارٍاوەی حزبی گۆڕان بە ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون، هەموو پرەنسیبە ئەخلاقی و ئەو یاسایانەی كە پەیوەستن بە حزبێكی مەدەنی و بانگەشەكردنێكی تەندروست و یاسایی پێشێلكردووە و ئەوەی توانی بێتی درێغی نەكردووە لە هاندان و بەلادارێبردن و چەواشەكردنی خەڵك ئەوەش تەنیا و تەنیا بۆ بەدەستێهێنانی كورسی دەسەڵات .

گۆڕان لە پێناو بەگەیشتن بە دەسەڵات پرۆپاگەندەیەكی بێ بنەما و ئاژاوگێرانەی دەستپێكردووە، بۆ لێدانی پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە خەیاڵی خۆیان بەڵكو بتوانن شكست یەك لەدوای یەكەكانیان بشارنەوە و فێل لە خۆیان بكەن، ئەوان نازانن كە خەڵكی كوردستان چیتر متمانەی بە چەواشەكاری و گەوجاندنەكارییەكانی گۆڕان نەماوە و باوەریان پێی ناكەن .

گۆڕان بۆ ئەوەی وای بسڵمێنێت كە وەك جاران پێگەی هەیە و هەروەها بۆ ئەوەی شكستە سیاسییەكانی بشارێتەوە، ئەوا لە رێگەی میدیا چەواشەكارییەكەیەوە هێرشێكی میدیایی حەشوایی و بێ بنەمایی دەستپێكردووە كە درەنگ یا زوور هەموو خەڵكی گۆڕانیش بۆیان دەردەكەوێت كە جگە لە پروپاگەندەیەكی میدیایی هیچ پرۆژەیەكی تریان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان پێی نییە هەر وەكو لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو دا نەیاتوانیووە كێشە وگرفتەكانی ناوخۆیان چارەسەر بكەن .

لە ئێستادا گۆڕان هەوڵدەدات بۆ بە لاڕێدا بردنی كەشی ئارامی وڵاتەكەمان و سازدانی فەوزایەكی ئالۆزاوی و ناسروشتی سیاسی لە هەرێمەكەماندا.

وا دیارە ئاشی میدیای گۆرٍان، بە ئاژاوەو شەڕانگێزی نەبێ ناگەڕێ ئەگینا ئەوە چ حیكمەتێكی تیدایە، بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی ناشەرعی، میدیای گۆڕان، بێت و گرەو لە سەر هەواڵی پڕ لە درو و لێدوانی چەواشەكارانە بكات، ئێمە دەمێكە وتومانە : نەوشیروان و دەوروبەرە زۆر نزیكەكەی كار بۆ ئەوە دەكەن، نابێ ناوچەكەمان، ئۆقرەیی و هێمنی بە خۆوە ببینێ، بەڵكو دەبێ شەڕو ئاژاوەگێڕی، ماكی ژیانی سیاسیی ئەم هەرێمە بێت .

دوژمنان و ناحەزانی كورد بە هەر ناوونیشان و پەردەیەكەوە هەوڵی لە ناوبردنی پارتی و بارزانی یان داوە بەڵام هەموو كات سەری خۆیان لە چیابەرزەكانی كوردستانداوە و رووبەرووی شكستی زۆر بوونەتەوە، ئەوانە دەزانن پارتی و بارزانی خاوەن ناسنامەی كوردە لە بەر ئەوەی جگە لە كاری ئاژاوە گێری و چەواشەكاری زیاتر هیچی تریان نییە و ئەوەش وایكردووە كە ئەوان تووشی هیستریاو سەر لێشێوایی ببنەوە.

وا دیارە ئاشی میدیای گۆرٍان، بە ئاژاوەو شەڕانگێزی نەبێ ناگەڕێ ئەگینا ئەوە چ حیكمەتێكی تیدایە، بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی ناشەرعی، میدیای گۆڕان، بێت و گرەو لە سەر هەواڵی پڕ لە درو و لێدوانی چەواشەكارانە بكات، ئێمە دەمێكە وتومانە : نەوشیروان و دەوروبەرە زۆر نزیكەكەی كار بۆ ئەوە دەكەن، نابێ ناوچەكەمان، ئۆقرەیی و هێمنی بە خۆوە ببینێ، بەڵكو دەبێ شەڕو ئاژاوەگێڕی، ماكی ژیانی سیاسیی ئەم هەرێمە بێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار