٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ژمارە 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان،دڵنیایی بۆ ئێستا وئایندەی خەڵكی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو تا بە ئەمڕۆ و سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و پیلانگێریانەی كە دژ بە پارتی هاتوونەتە پێش بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەزموونێكی كەموێنە لە مێژووی سیاسیی گەلی كورد توانی وەكو هێزەێكی جەماوەری داكۆكی لە مافە نەتەوەییەتییەكانی خەڵكی كوردستان بكات .

هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتییە كە رووی گەشاوەی ئەو گەل و وڵاتە دەخاتەڕوو كە هەنگاو بەرەو دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی دەنێت و ئاسوودەیی و پەرەپێدان لە هەموو بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتووری دێنێتەئاراوە، گرنگترین هەنگاوی سەرەكی ئێمەش وەكو هەرێمی كوردستان لەوەدایە كە بۆ دۆست و دوژمنان ئەوە بسەلمێنین كە گەلی كوردستان پەرۆشی بیناكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكانە،پارتی دیموكراتی كوردستانیش وەك هێزی سەرەكی و حزبێكی دێرینی ئەم كوردستانە هەمیشە بڕوای پتەوی بە پرۆسەی دیموكراتی و هەموو شێوازەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان هەبووە،لەدوای راپەڕینی بەهاری 1991 بۆ یەكەم جار جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی لەبەردەم ئاپۆڕای جەماوەر لە شاری كۆیە بەڕاشكاوی ئاماژەی بەوەكرد كە ئیدی كاتی هەڵبژاردن و دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەم بارەیەوە دووپاتی كردەوە كە پارتی بۆ ئەم مەبەستە پێشەنگ دەبێت و شان بە شانی حزب و لایەنە كوردستانییەكان بەشداری تێدا دەكات،بەڵگەشمان هەڵبژاردنەكانی یەكەم پەرلەمانی كوردستانە كە لە ساڵی 1992 ئەنجام درا و پارتی توانی زۆرترین كورسییەكان بەدەست بێنێت، هەروەها لە ساڵانی 2005 و 2009 و 2010 و بە هەموو بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و نەتەوەییەوە و بێ هیچ دوودڵییەك بەشداری لە سەرجەم هەڵبژاردنەكاندا كردووە و ئەنجامی بەرچاویشی بەدەست هێناوە.

دەنگدان بە 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان وەفاداری بە خەبات و تێكۆشان و خوێنی هەزاران شەهیدی رێبازی پارتی و بارزانی كە لە پێناو بە دیهێنانی مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان قوربانیان داوە. پارتی دیموكراتی كورستان بە ئیرادەیەكی بەهێز و لە سەرخۆیانەوە، توانی ئەو سەردەمەی حوكمڕانێتی لە سەرۆكایەتی و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بكاتە سەردەمی بووژاندنەوەی ژێرخان وئاوادەنكردنەوە كوردستان و پەرەپێدانی سیستەمی ژیانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگەی كوردستان.

دەنگدان بە ژمارە 110 ی پارتی دیموكراتی كوردستان فەراهمكردنی ئاییندەیەكی گەش و پر هیوایە بۆ نەوەكانی داهاتووە

لە ژێر سایە و هەوڵ و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بووەتە جێگای سەرنجی هەموو دونیا و دۆزی ڕەوای نەتەوەكەشمان بووەتە باسێكی گرنگی نێوەندە سیاسییەكان و میدیای جیهانی، لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەو پێش چووین و چانسی كوردیش ئەم جارەیان وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە، زۆر لەو خەونانەش كە هەمانبوو، بە پشتیوانیی خوای گەورە و میللەتەكەمان هاتوونەتە دی.

بۆیە دەنگدان بە ژمارەی 110 پارتی دیموكراتی كوردستان، پاراستنی دەستكەوتەكانی گەڵی كوردستانە كە لە نێویاندا كۆنگرەی نەتەوییە كە پێوستە هەموومان پشتگیری لێ بكەین. هەموو ئەو پێشهاتانە كە لە پێشمانە بە یەكڕیزی و تەبایی و برایەتی بەڕێ بكەین. ئاییندەی ئەو هەموو سەروەریانە بەرەو سەربەخۆیی یەكجارەكیی قۆناغ قۆناغی كوردە، باشووری كوردستانیش ماڵی گەورە و سێبەری میللەتی كوردە.

دەنگدان بە ژمارەی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامیدانە بۆ پاراستنی یەك ڕیزی ماڵی كورد و داكۆكییكردنە لە مافە ڕەواكانی میللەتی كورد ە،چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژایی مێژوو هەوڵی و تەبایی و برایەتی ناو ماڵی كوردیی داوە و تێكۆشاوە بۆ ئەوەی ژیانێكی پر ئاسوودەیی و ئاشتی و پێكەوە ژیانی فەراهەم بكات.

دەنگدان بە ژمارە 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان،شكستپێهێنانی مەڕامی ناحەزانی پارتی وبارزانییە و گەیشتنە بەو هیوا و ئاواتانەی كە چەندین سالًە گەلی كوردستان قوربانیی بۆ داوە.

دەنگدانی بە ژمارەی 110 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێز و پێزانینە بۆ تێكۆشان و ماندووبوونی ئەو پێشمەرگە گیان لە سەر دەست و قارەمانانەی كە دەیان سالًە لە پێناو بە دەستهێنانی مافی گەلی كورد تێكۆشەرانە خەباتیان كردووە.

دەنگدان بۆ ژمارەی 110 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵنەوایی كردنی خانەوادەی شەهیدان،ئەنفال و كیمیاباران و سەرجەم قوربانیانی گەلەكەمانە، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی داكۆكیی لە ماف و داخوازییەكانیان كردووە بۆ ئەوەی چ لە ئاستی عێراق و ناوەندە نێودەوڵتییەكان كار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە كردووە و هەروەها بەردەوام لە هەوڵ و تێكۆشاندایە تا بتوانێت بە باشترین شێوەیە خزمەت بە كەسوكاری ئەو ئازیزانە بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار